پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشەكانی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان كۆدەبێتەوە

236
0
هاوبەشی :

پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشەكانی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان كۆدەبێتەوە
سامر زیاب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند، یەکدەنگیەک لە پەرلەماندا هەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ‌هێرشەکانی توركیا بۆ سەر عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی پەرلەمان بەنیازە تاوتوێی دۆسیەی هێرشەكانی توركیا و پێشێلكردنی سەروەری نیشتمانی، لە نێویشیدا بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی سلێمانی.

لای خۆیشیەوە شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی، عادل مانع بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگی پەدەكە لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا گرت و وتی دەبێت لایەنە کوردییەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

هاوبەشی :