کۆدار: هاوکاری و بەشداری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاسانکاری بۆ ئەو رژێمە فاشیستە کردووە کە پلانەکانی بۆ کۆمەڵکوژی بەرەوپێش ببات
ئاریان تیڤی
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیای داگیرکەر و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار دەکەین
کۆدار ئاماژەی بەوەشداوە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دوای کۆبوونەوەی ناتۆ دەرخەری پیلان و سیناریۆی نوێی دوژمنانی گەلی کوردە لە چوارچێوەی لۆزانێکی نوێ.
ئاماژەی بە هاوکارییەکانی پەدەکەش کردووە و دەڵێت: هاوکاری و بەشداری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاسانکاری بۆ ئەو رژێمە فاشیستە کردووە کە پلانەکانی بۆ کۆمەڵکوژی بەرەوپێش ببات.
کۆدار داوای لەگەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات کردووە لە دژی ئەو پیلانگێڕییە نوێ هەڵوێستی بەهێز نیشان بدەن رایگەیاندووە: “بە دڵنیاییەوە هێرشە تازەکانی دەوڵەتی تورک بە هەڵوێستوەرگرتنی گیانبازانەی گەلەکەمان پوچەڵ دەکرێنەوە”.