بەهۆی تەقەی پاسدارانی ئێرانەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانى پێنجوێن کەوتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە هۆى دەستڕێژى گولـلەى سوپاى پاسدارانی ئێران، ئاگرێكى گەورە لە گوندى مڕان لە سنوورى ناحیەی گەرمک کەوتەوە و سێ هاووڵاتیى برینداربوون.