هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر سەردانی پێشەنگای دەنگە پڕ رەنگەکانیان کرد
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر، لە شاری سلێمانیی، سەردانی پێشەنگای دەنگە پڕ رەنگەکانی ژنانی رۆژئاوا و باشووری کوردستانیان کرد.
لە شاری سلێمانیی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تارا حسێن و ئەندامانی تەڤگەر، لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەکە سەردانی پێشەنگای شێوەکاریی “دەنگە پڕ رەنگەکان”یان کرد، پێشەنگاکە بە هاوبەشیی لەلایەن ١٩ ژنی شێوەکاری رۆژئاوا و باشووری کوردستانەوە کرابوویەوە؛ کە ١٣ ژنی شێوەکاریان لە رۆژئاوای کوردستانەوە بەشدار ببون و ٦ ژنی شێوەکاری باشووری کوردستانیش بە بەرهەمەکانیان بەشدار بوون.
پێشەنگاکە، لە رۆژی ١٢ی ئەم مانگەوە کراوەتەوە، هەتا رۆژی ١٥ مانگ بەردەوام ئەبێت و بەڕووی میواناندا کراوەیە.