دێرسیم: دەبێت پرسی ئازادی رێبەر گەلی كورد لە سەرووی هەموو ئەرکەکانمانەوە بێت

230
0
هاوبەشی :

ئەندامی بەڕێوەبەریی پاژک ئایتەن دێرسیم رایگەیاند، “تا هێنانەدی ئازادی رێبەرایەتی ئێمە دەست لە چالاکییەکانمان هەڵناگرین. دەبێت ئێمە ئازادی رێبەرایەتی بکەینە بابەتی سەرەکی خۆمان”.

ئەندامی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) ئایتەن دێرسیم گۆشەگیری ئیمراڵی، تێکۆشانی ژنان و بەرخودانی ١٤ی تەمووزی هەڵسەنگاند.

گۆشەگیری دژوار لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕدراوە بۆ گۆشەگیرییەکی دژوار و رەها. لە چوارچێوەی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەدا ئێوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

سەرەتا سڵاو لە رێبەرایەتی دەکەم، وەک ئێوەش وتتان بەدیلگرتنی رێبەرایەتی تا ئەمڕۆش بەردەوامە، گۆشەگیری بەشێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوە دەچێت، ئەو سیستمە تەنیا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە جێبەجێ ناکرێت، بەڵکوو وەک رێبەرایەتی وتوویەتی، ئیمراڵی سیستمێکی نێودەوڵەتیە و گۆڕەپانێکی تایبەتە. ماوەی ٢٥-٢٨ مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەرایەتی نازانرێت، نە پارێزەران دەتوانن بیبینن نە دەتوانێت بە تەلەفون قسە بکات. ئەمە پاڵنەرێکی تێکۆشان و شەڕە بۆ ئێمە. دەبێت بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر بکەین.

راستە وەک بزوتنەوە بەردەوام لە تێکۆشانداین و کەمپینەکانیش بۆ رێبەرایەتی بەردەوامن، بەڵام بەرەوڕووی دوژمنێکی فاشیستین، کە مامەڵەکردنی نە بە گوێرەی یاساکانی تورکیایە و نە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییە. لەماوەکانی رابردووشدا شەش مانگ جارێک قەدەغەی دیداری بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەمە نە لە یاسا و نە لە لۆژیکدا جێگەی نابێتەوە و مامەڵەیەکی سیاسیە. لە سەرەتاوە ئامانجی پیلانگێڕی بریتیبوو لەوەی رێبەرایەتی لە بزوتنەوەکە داببڕن، پاکتاو و بێکاریگەری بکەن. بە زۆر شێوەی شەڕی تایبەت درێژەیان بەوەدا. دوایین جار فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ماوەی هەڵبژاردندا لەسەر رێبەرایەتی سیاسەتیان کرد. ئەوە شەڕێکی تایبەت بوو. ویستیان مێشک و هۆشی گەلی کورد ئاڵۆز بکەن، پارتەکان بێکاریگەر بکەن. لەبەرا،بەردا لێدوان و هەڵسەنگاندن درا کە ئەوانە هەمووی گەمەن.

رێبەرایەتیمان بەردەوام لە پێناو دیموکراتیکبوونی تورکیا تێکۆشاوە و لە کەسایەتی ئەودا و بە رەنجی ئەو تێکۆشانە بەردەوام بوووە بۆ ئەوەی هەموو گەلان بتوانن بە ناسنامە و زمانی خۆیانەوە بژین. لەئێستادا سەلامەتی و تەندروستی رێبەرایەتی جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێیە. بەردەوام بزوتنەوەکەمان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکات کە لەو بارەوە چی بکەین و چۆن بەردەوامبین لە هەوڵەکانمان. هەر کەسێک باس لە گۆشەگیری بکات، زیندانی دەکرێت. دەسەڵات لە رێگەی کۆنتڕۆڵ کردنی راگەیاندنەوە هەموان بێدەنگ دەکات، بۆیەش رێبەرایەتی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا و داوای کرد کە ئێمە گوڕ بە تێکۆشان بدەین.

دەبێت گوڕ بە تێکۆشان بدرێت

گۆشەگیری سەرتاسەری کوردستانی گەمارۆداوە، چواردەوری گەلانی گرتووە. لەبەر ئەوەی رێبەرایەتیمان تەنیا رێبەرایەتی گەلی کورد نییە، ئەوەی تێپەڕاندووە. هەم پاڕێزنامەی رێبەرایەتیمان، هەمیش پێرسپێکتیڤی ژیانی ئازادی گەلان لەسەر بنەمای دیموکراتیک کۆنفیدڕاڵ و هەم ئاستی تێکۆشانمان ئەوەی سەلماندووە. ئێستا لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا پارێزنامەکانی رێبەرایەتی دەخوێننەوە و کۆنفڕانسی لەسەر ساز دەکەن و ئیلهامی گەورە لە ئەندێشەکانی وەردەگرن.

لەم رووەوە دەبێت جی بکەین؟ دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بخەینە سەروو هەموو کارەکانمانەوە. هەموو کوردەکان لە پارچەکانی دیکە، واتە ئەوانەی پارێزنامە دەخوێنننەوە یخود ئەوانەی لایەنگری ئازادین دەبێت هەڵسنە سەرپێ. دەبێت گوڕ بە ئاستی تێکۆشان بدەن. بەتایبەتی ژنان، دەبێت لەبەرامبەر رەگەزپەرستی لەناو کۆمەڵگادا لە تێکۆشاندابین. دەبێت بێ سڵکردنەوە، بێ دوودڵی زیاتر ئازادیخوازبین و سنوورەکان بە فەرمی نەناسین. ژنان هەبوونی خۆیان لە رێبەرایەتیدا بینی. رێبەرایەتی بیرکردنەوەی بە ژنانی کورد کرد، پێناسەی کردن و وایکرد کە خۆبەڕێوەبەر بن. ژنی وەک نەتەوەی بندەست پێناسەکرد.

بە دڵنیاییەوە گەنجانی رێکخراو بوونیان هەیە. گەنجان رادیکاڵترین لایەنی کۆمەڵگان. دەوڵەت گەنجان لەناو دەبات. ئەگەر لە کۆمەڵگایەکدا گەنج بوونی نەبێت، ئایندەی ئەو کۆمەڵگایە چییە؟ لە زانکۆکانەوە بگرە تا گۆڕەپانەکانی دیکەی خوێندن و پیشەیی، ئەم دەوڵەتە هیچ شتێک بە گەنجان نابەخشێت. لە راگەیاندنیشدا ئەوە بە روونی خراوەتەڕوو.

دەبێت ئازادی بگرینەبەر

ئێوە دەستتان بە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە کرد و لە دژی گۆشەگیری تێکۆشان زیادی کردووە. ئێوە تێکۆشانەکە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری بە تێر و تەسەل دەبینینن؟

بەڵێ، ئەوەش تێکۆشانێکی ئێمەیە، تەنیا چالاکیەک نییە. بۆ نمونە پارێزنامە و ئەندێشەکانی رێبەرایەتی دەبێت بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو کۆمەڵگادا بڵاوبکرێنەوە. دەبێت ئەوەی تەنیا بۆ ماوەیەک نەبێت، کاتێک دەڵێن هەڵمەت ئەوە ماوەدرێژە. کەمپینی کات کاتی ئازادییە چەندین ساڵە دەستی پێکردووە و دەبێت بگۆڕدرێت بۆ ئەنجامێک. دەبێت ئەو خەبات ئایدۆلۆژی و رێکخراوەییە دە هێندە بکەین. ئەمەش پێویستی بە گیانبازی و رێکخستنی گەورە هەیە، ئینتەرناسیۆنالیستەکان و کۆمەڵگا دەبێت رێکخستن بکرێن.

پارێزەرانیش هەن. هەموانیش دەڵێن کە گۆشەگیری ئەشکەنجە و نامرۆڤانەیە. کەواتە ئەرکی پارێزەران چییە؟ هەزاران پارێزەر بۆ ئەوەی پاڕێزەرایەتی رێبەرمان بکەن داواکارییان پێشکەش کردووە. بە هەزاران پاڕێزەر دەتوانن بێنە تورکیا و باشوور و کوردستان، لە هەموو شوێنێک هەموان دەتوانن ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن.

بە هەزاران رۆشنبیر هەن، بەشێوەی بەرچاو لە ژێر کاریگەری ئەندێشەکانی رێبەرماندان. دەڵێن ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە ئیتر تیۆریک نییە، لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا پێکهاتووە. رێبەرایەتیمان دەڵێت ئێمە سەرلەنوێ مێژوو دەنوسینەوە، ئەو مێژووەوە نەنوسراوە دەیخەینەڕوو و دەبێت ئەو مێژووە بە زیندوویی ربگیرێت. ئەمە مێژووی گەلان، ژنان و گەنجانە. لەسەر بنەمای کات کاتی ئازادییە دەبێت نوێ بکرێتەوە. تا ئەو کاتەی دیدار لەگەڵ رێبەرایەتیمان ئەنجام دەدرێت دەبێت درێژە بە چالاکییەکەمان بدەین. ئەو هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییانە هەن، هەرکامێکیان رۆڵێکی هەیە. لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تا سی پی تی و یەکێتی ئەوروپا. دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە چالاکی بکەین. چالاکی جەماوەری و هاوشێوەی ئەوە. دەبێت کارێک بکەین چالاکییەکان بگەنە ئەنجام. دەبێت وەک بزوتنەوە، گەل و بەتایبەتی ژنان بە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەین، بڕوامان بە سەرکەوتن هەبێت و ئەو هەنگاوانە بنێین.

بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز بۆ بزوتنەوەی ژنان بە چ واتایەکە؟

گۆڕەپان، جوگرافیا، بنەماڵە، ژینگە و هەلومەرجێک کە کەسەکان تیایدا دەژین ئەوان دەخوڵقێنێت. بەڵام ساتێکی مێژوویی بەم جۆرە چارەنوسی هەموو کۆمەڵگا دیاری دەکات. لەم رووەوە پێویستە مرۆڤ بچێتە ئەو قۆناغەوە. لەبەر ئەوەی مێژوو زیندووە. مێژوو زیندووە و کۆتایی نایات. مێژووی بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەکەمان ١٩٧٤. واتە هێشتا قۆناغێکی گروپ هەیە، هێشتا سەردەمی گفتوگۆیە، دەوترێت کە کورد هەیە یان نا. گفتوگۆ لەبارەی گەورەبوونی گروپەکە لە سەر پلاتفۆڕمی جیاجیا دەکرێت. لێرەدا رێبەرایەتیمان وتی کوردستان کۆلۆنیە و داگیرکراوە. تۆ ناتوانی شتێک کە هەیە نکۆڵی لێبکەیت، ئەگەر نکۆڵیش بکەیت کورد هەیە، پێشتریش هەبوون. واتە دۆخێکی نوێ نییە. بەڵام لە رێگەی کۆمەڵکوژیەوە ئەو هەبوونە بچوککرایەوە، نەتوانرا پاکتاو بکرێن، توێنرانەوە و بێدەنگکران. فەلسەفەی رێبەرایەتی و فەلسەفەی پەکەکە ئەوەی خستەڕوو.

ساڵانی ١٩٨٠، ١٢ی ئەیلول و بەر لەوەش قۆناغی شەڕێکی لەو جۆرەیە کە مرۆڤ ناتوانێت لەگەڵ سەردەمانی دیکەدا بەراوردیان بکات. هەموو بزوتنەوە چەپگرەکانی تورکیا، سۆسیالیستەکان و کەسانی پێشکەوتنخوازی گرتەوە. لەبەر ئەوەی نەریتێک لە تورکیا هەیە دەڵێت ئەگەر کۆمۆنیزم بۆ ئەم وڵاتە پێویست بێت من دەیهێنم. لەلایەن دەوڵەتەوە، لە رێگەی دەسەڵات، کپ کردنی کۆمەڵگا، خەڵەتاندن، وەرگرتنی دەنگ.. ئەمڕۆش ئارگۆمێنت هەیە و بەکاریدەهێنن، وابی دیموکراسی، یەکسانی و هەبوونی کۆمەڵگا دەکەن. ئەو بەڵگاندنە درۆیینانەن کە دەوڵت خستوونیەتە ناو کۆمەڵگاوە. بەر لە ساڵانی ٩٠ واتە سەفەربەری بۆ لەناوبردنی بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکانە، لەبر ئەوەش قۆناغێکی تاریکە. دەوڵەت هەوڵ دەدات هەموو بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکان سەرکوت بکات، لەناویان ببات، بیانگرێت و پاکتاویان بکات. ئەمە چۆن کۆمەڵگا بێهیوا دەکات؟ لە رێگەی گرتنی پێشەنگەکان. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کۆمەڵگا هیوای لەسەر هەڵچنیون ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان. هەڵبەت ئەمە بەرامبەر بە بزوتنەوەکەشمان کرا. لەبەر ئەوەی بزوتنەوەکەمان جیاوازە. ئەمە لەسەر بنەمای بزوتنەوەکانی دیکە نییە. رێبەرایەتی بە دروستی لە واتای کۆمەڵگا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێگەیشت، لەسەر ئەو ستراتیژە شۆڕش دەکات. هەموو ئەمانە جیاوازن. ئێمە بزوتنەوەیەکی تۆبە و پەشیمانی نین. لێکۆڵینەوەمان لەسەر هەموو شۆڕشەکانی جیهان کردووە. کاتێک مرۆڤ دێتە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاوازە.. لەم واتایەدا ئەو کاتە لە تورکیا و کوردستان بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی جدیی هەبوون، هەڤاڵان لە قۆناغی یەکەمی گروپیشدا دەچوونە کوردستان، لە سآرەکان کۆدەبوونەوە، دەچوونە سەردانی بنەماڵەکان و لەگەڵ گەنجان پەیوەندییان دەبەست. ئەو جیاوازیەیان دەبینی. دەیانگوت ئێوە جیاوازن. ئەوە جیاوازییەکەی نیشان دەدا.

لەلای ئێمە شۆڕشگێڕیی مێژوویەکی ٥٠ ساڵەی هەیە. زۆر پردمان رووخاند. پردەکان چین؟ دەرەبەگایەتی، دواکەوتوویی، پاراستنی بنەماڵە، ژیانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. بڕیاری ئازادیماندا. ئەوەش تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانە. بە ئازادی دەژی و بە ئەوینەوە لەپێناو ئازادیدا قوربانی دەدات. ئەوەی هەڤاڵ کەمال دەیڵێت شتێکی ئاسایی نییە. دەڵێت ‘ هێندەی لەپێناویدا بمرین، ژیانمان خۆش دەوێت’ . پەکەکە جیاوازییەکی بەو جۆرە دەخوڵقێنێت. رێبەرایەتی بەردەوام دەڵێت ‘کەمال رۆحی منە، بە بێ ئەوەی بیڵێم ئەو دەزانێت بابەتەکە چییە’. رۆحی ئاپۆیی ئەوەیە. تێگەیشتن لە رێبەرایەتی ئەمەیە. هەستی پێدەکات کە دوژمن بە نیازی چییە. لەبەر ئەوەی هەموان کادر نەبوون. بە سەدان کادر، بەڵام بە هەزاران لایەنگر و دۆست بوون. مەرحەبایی کردوون، چووەتە ماڵەکەی، نانێکی داوێتێ، ئەو لاینگرە، وڵاتپارێزە و رێزی نیشانداوە.

درێژەی هەیە..

هاوبەشی :