لە سلێمانی مەراسیمێکی یادکردنەوە و ڕێزلێنانی دوەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی رێبین سنە بەڕێوەچوو

232
0
هاوبەشی :

لە شاری سلێمانی، بنەماڵەی شەهید ڕێبین سنە و بەشێک لە ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان، مەراسیمێکی یادکردنەوە و ڕێزلێنانیان لە دوەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی شەهید رێبین سنەدا بەڕێوەبرد.

لە مەراسیمەکەدا لەکەسایەتی شەهید ڕێبیندا شەهیدانی تری تیرۆرکراو لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێرانەوە بەڕێزەو بەبیرهێنرایەوە.

لە وتەیەکدا ڕووناهی سنە، هاوژینی شەهید ڕێبین، باسی ئەو زنجیرە تیرۆرانەی کرد کە لە باشوری کوردستان بە تیرۆرکردنی شەهید کەمال شێخ سادە دەستی پێکرد و تائێستا درێژەی هەیە و چەندین تێکۆشەر و وڵاتپارێز شەهید کران.

ڕووناهی سنە، لەگەڵ شەرمەزارکردنی ئەو زنجیرە تیرۆرانە بێدەنگیی لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزاردەکات و دەڵێت ئەو بێدەنگییانە وای کردوە هێرش و بۆردومان و تیرۆرەکان بەردەوامیان هەبێت.

هاوبەشی :