بۆ خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و زیندانیان دەبێت چالاکی بەهێز ئەنجام بدرێت’

239
0
هاوبەشی :

ئامادەكردنی: سەید ئاسمین ئەندامی
کۆمیتەی زیندانیانی پاژک نەژبیر سێرت رایگەیاند: “لەپێناو خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و زیندانیان دەبێت چالاکی بەهێزتر ئەنجام بدرێت. دەبێت هەمووان خۆیان بۆ قۆناغی بەرخودانی نوێ و بەهێز ئامادە بکەن”.

ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک نەژبیر سێرت وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

سێرت وتی، “پێویستە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ، هەموو رۆڵەکانی کورد و هاوڕێانمان بکەین، ئەگەر سەرکەوتنێک بەدەستبێت لە رێگەی تێکۆشانی بەئیرادەوە دەگاتە ئەنجام. ئەوەی ئەم تێکۆساندە دەکات ئێمەین، ئێمە ناتوانی هیوامان بە کەسێک هەبێت یاخود چاوەڕێی کەسێک بین. دەبێت گەلی کورد، ژنان، گەنجان و رۆشنبیرانی کورد، ئەوانەی بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون، پارتە سیاسیەکان و پارێزەران لە زووترین کاتدا بکەونەخۆ. دەبێت هەمووان خۆیان بۆ قۆناغی بەرخودان ئامادە بکەن”.

سیاسەتی دەوڵەتی تورکی بۆ دوژمنایەتی کورد لەهەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە و بەردەوامە. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم قۆناغە دەکەن؟

سەرەتا لە کەسایەتی هەڤڵان کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز، عەلی چیچەک و سەکینە جانسزدا کە بە خۆراگری زیندان لە ١٤ی تەمووزدا مۆری خۆیان لە تێکۆشانی ئێمەدا، هەموو هاوڕێیان کە رێچکەی ئەوانیان گرتەبەر و شەهیدبوون، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە خۆشەویستی، رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە میراتی تێکۆشانی ئەوان دەگەیەنینە سەرکەوتن. هاوڕێیانی زیندانیمان کە بە هۆی نەخۆشیەوە چارەسەری پزیشکیان بۆ ناکرێت و شەهید دەبن، لە کەسایەتی هاوڕێ بشار یازجی کە بە هۆی نەخۆشیەوە لە زیندانی وان لە ئەنجامی چارەسەرنەکردن شەهیدبوو، هەروەها سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە بیردەهێنینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ بشار و سەرجەم گەلی کورد دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە خۆشەویستی و رێزمان بۆ هەموو هاوڕێیان و بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەتی رێبەر ئاپۆ کە ئافرێنەری هەموو بەهاکانمانە و واتای راستیە و راستی دەربڕینی هەبوونی کورد بە ژیانەوە دەبەستێتەوە، دەخەینەڕوو.

کاتێک لە بەرخودانی ١٤ی تەمووز دەڕوانین، دەتوانین هەبوو دوو هێڵی جیاواز ببینین. ئەو دوو هێڵە جیاواز و راستیە چییە؟ ئەو راستیە تا رۆژی ئەمڕۆشمان بە شێوەی جیاجیا بەردەوامە. وەک پێشوو ئەمڕۆش دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی خۆی بداتوابیر دەکاتەوە کە دەبێت سەرەتا کورد لەناو ببات. واتە تێکۆشان و هەبوونی کورد بە واتای سەرهەڵدان و بەرخودانە لە بەرامبەر دەوڵەت. ٤١ ساڵ بەر لەئێستا ئەوەی بە شایەنی کورد دادەنرا ئەوە بوو، بەنەبوو دادەنرا، دەبێت دەست لە کوردبوون یاخود هەبوونی خۆی هەڵبگرێت. دەوڵەتی تورک کە بەو سەپاندنانە سیاسەتی تورککردن بەڕێوەدەبات، بە هەموو جۆرە توندوتیژی، ئەشکەنجە و گوشاری سەرومرۆڤایەتی هەوڵ دەدات ئەوە بێنێتەدی. لەبەرامبەر ئەوەش هێڵی بەرخودانی زۆر گەورە رێگە لەبەردەم ژیانێکی واتادار کردووەتەوە.

خیانەت کە بە نکۆڵیکردن لە هەبوونی خۆی لە خۆبەدەستەوەدان دەژی، وەک لە کۆمەڵگای کورددا دەڵێن “دار هۆرەی لەخۆی نەبێت نا قڵەشێت”. باش دەزانرێت دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان چەندین ساڵە هەوڵ دەدات کورد بە گژ یەکدا بکات و بیانکاتە دوژمنی یەکتر. ئەو کەسایەتیانە لە بڕوا و هەبوونی خۆیان داماڵراون و بە لاوازی کەوتوونە دەست دوژمن. راستی هەموو ستەم و کۆیلایەتیەکی دوژمن قەبوڵکردن، سەردانەواندن و بۆ تێرکردنی سک هەموو کارێک کردن، کوشتنی براکانت دەزانرێت کە بە چ واتەیەکە. کاتێک دوژمنایەتیەکی بەم جۆرە ئاشکرا بەرامبەر کورد هەبێت و بە نەبوو دابنرێت ئەوە بە واتای بێ ویژدانی گەورە و نیشانەی نامرۆڤایەتیە.

بەرچاوترین نمونە لەمرۆدا پەدەکەیە؛ کاتێک رێبەر ئاپۆ سەرباری هەموو جۆرە گوشار و هێرشێک لەناو بەرخودانێکی گەورەدایە، هەموو بەها و ئەخلاقی کوردان دەپارێزێت، لەو لاشەوە پەدەکە هێڵی خیانەت بە پێشکەشکردنی هەموو بەهاکان بە دوژمنی کورد دیاری دەکات.

سیاسەتی نکۆڵی تورکیا لە کێشە ناوخۆییەکانیەوە دیارە، پرسی کورد، کوشتنی ژنان، ئابوری و پەروەردە کێشەی بنچینەیین. قووڵبوونەوەی سیاسەتی نەژادپەرست و فاشیستی بە هاوکاری حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد، ژنان و لایەنە دیموکراتیکەکان و تەواوی کۆمەڵگا بەڕێوەدەبات. سیاسەتی وەک رێگریکردن لە ئازادی رادەربڕین، بەنەبوو دانانی ئیرادە و نکۆڵی، سیاسەتی گۆشەگیرکردنی کۆمەڵگایە. لەم دۆخەدا تورکیا گۆڕدراوە بۆ زیندانێکی سەرئاوەڵا. ئیەمرۆ سیاسەتی نکۆڵیکردن و سرینەوە تەنیا بەرامبەر رێبەر ئاپۆ و کوردان پەیڕەو ناکرێت. لەمرۆدا کۆمەڵگا لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە کراوەتە ئامانج. هەموو ئەو دەنگانەی بەرامەبەری دەوستنەوە کپی دەکەن و راپێچی زیندانی دەکەن. ئەمڕۆ زیندانەکان پڕکراون بە رۆشنبیران. وتەی ‘ئەوەی خۆی لە کورد نزیک بکاتەوە دەسوتێت’ بەم جۆرە دەکرێت بە کردار. دوو بژاردە لەبەردەم ژیان دا هەیە، یەکەم تێکۆشان دژی فاشیزم و ئەوەی دیکەش خۆبەدەستەوەدان. پاراستن و تێکۆشان لە پێناو راستی لە روانگەی ئەوانەوە تاوانە، دوژمنایەتی دەوڵەتە. جگە لە گەلی کورد ئەوانەی بەرامبەر بە نادادی تێدەکۆشن و خۆڕاگری دەکەن زۆر کەمن.

لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا ئەوەمان بینی؛ کوردەکان گەورەترین گورزی هەڵبژاردنیان لە ئاکەپە وەساند و لە سندوقەکاندا شکستیان دا. ئەو هەڵوێستە زۆر بە نرخ و واتادارە. وەک ئەوەی تۆڵە لە کورد بکاتەوە زیاتر لە هەموو کات دەستی بە هەڵگرتنی هەنگاوەکانی کۆمەڵکوژکردنی کورد کردووە. لە گرتنەکان لە باکووری کوردستان، بۆردومانی رۆژئاوا و شەنگال، کوشتنی خۆڕاگران و گەلەکەمان لە باشووری کوردستان و مەخمور، بە چؤلکردنی ناوچەکە، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا درێژە بە سیاسەتی شەڕی خۆی دەدات. دەوڵەتی تورک دەزانێت بە سیاسەتی شەڕ- کۆمەڵکوژی ناتوانێت بگاتە ئەنجام و ناتوانێت تێکۆشانی هەبوونی کورد لەناوببات، کولتورێکی بەرخودانی ١٤ی تەمووز هەیە شۆڕبووەتەوە بۆ ناو دەمارەکانی کۆمەڵگا. ئەمڕۆ لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی کە نەریتی بەرخودانی زیندانی تێدا نیشان دەدرێت شەڕێکی دژوار لە ئارادایە.

دەبێت ئەوە بە باشی ببینین و بیگەیەنینە ئاستی زانابوون. ئێمە هەروەها لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا ساڵیادی ئەو شۆڕشە پیرۆز دەکەین کە بە پێشەنگایەتی ژنانی رۆژئاوا پێکهات. سەرباری هەموو هێرشەکانیش میراتی ئەو شۆڕشەی گەلانی رۆژئاوا کە چەندین ساڵە بە ئیرادەی گەورەکردنی شۆڕش بەڕێوەی دەبەن، لەمڕۆدا بۆ ژنانی جیهان و کۆمەڵگا بووەتە تروسکایی هیوا. ئەە لە سایەی هێڵی ئازادی ژنانی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ کە داکۆکیکار و پارێزەری هەموو بەهاکانی کۆمەڵگایە، بەو راستیەی کە خوڵقاندوویەتی جارێکی دیکە بڕوای شۆڕشی بە هەموو جیهان و بە تایبەتی رۆژئاوا بەخشی.

سیاسەتی بنچینەیی دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لە زیندانەکاندا چییە؟ سیاسەتی دوژمن راستەوخۆ مامەڵەکردنە لەگەڵ کەسایەتی رێبەرایەتیمان. لە ئەنجامی ئەوەدا دەخوازرێت کە ئیرادەی هاوڕێیانی خۆڕاگرمان لە هەموو زیندانەکان بشکێنێت و خۆیان بەدەستەوە بدەن، ئەو مامەڵەکردنە لە هەموو زیندانەکاندا پەیڕەو دەکرێت. وەک لە سەپاندنی سزای دیسپلینیشدا درکی پێدەکرێت دەخوازرێت کە بە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری بگاتە ئەنجام. بەڵام بەرخودان بەرامبەری ئەو سیاسەتانەی بێ کاریگەر کرد. ئێمە ئەو راستیانەی بەرخودان کە بەرەوپێش دەچن زۆر بەروونی دەبینین. لە قۆناغێکداین کە سیاسەتی گۆشەگیری دژوارتر دەبن. دوژمن لە هەموو کاتێک زیاتر هێرشەکانی بۆ سەر زیندانەکان زیاتر کردووە. لە ئەنجامدا دۆخی گۆشەگیری، کپ کردن، شکاندنی ئیرادە و پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوە دێتە ئاراوە. لەبەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی دیکەمان لە زیندان بەرخودانی گەورە نیشان دەدەن. دەبینین کە دەوڵەتی تورک ئەو سیاسەتانەی لە ساڵی ١٩٨٠ لە زیندانی ئامەد نەیتوانی بیانگەیەنێتە سەرکەوتن، لەمڕۆدا دەیەوێت لە سەرجەم زیندانەکان بیانگەیەنێتە ئەنجام.

لەم چوارچێوەدا گرنگە کە سەرنج رابکێشم بۆ سەر گوشارەکان لە دژی زیندانیانی سیاسی ژن. هاوڕێیانی ژنمان لە زیندانەکان لە دژی گوشاری قورسی نەتەوەپەرستی و رەگەزپەرستیدا خۆڕاگری دەکەن.دژوارترین شێوە، چەپەڵترین و قێزەونترین شێوەی باڵادەستی پیاو لە ژێر ناوی دیسپلیندا بەسەر هاوڕێیانی ژنمان دەسەپێندرێت. بە دڵنیاییەوە فاشیزمی تورک کە بە شێوەی پیاو هەوڵ دەدات ژنان بخاتە ناو دیسپلینەوە سەرناکەوێت. دەوڵەتی تورک بۆ هەموو ژنان بووەتە زیندان، بەڵام ئەوە زیاتر و بە شێوەی قورستر بە سەر هاوڕێیانی ژنماندا جێبەجێ دەکرێت. هەموو کردەوەیەک لە زیندانەکان بە واتای توندوتیژییە بۆ سەر ژنان. لە ژێرناوی گوشار، سزا، دیسپلین دەسەپێندرێت. تا ئەو توندوتیژییە کۆتایی پێنەهێنرێت، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دەرەوە ئەستەمە بگاتە ئەنجام. لەەبر ئەوە هەر کەس دەیەوێت لە دژی توندوتیژی سەر ژنان تێبکۆشێت، دەبێت لە دژی هێرش و گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی بن، کە لە زیندانەکاندا خۆڕاگری دەکەن و ئامانجیان گۆڕینی ئەم سیستمەیە. هەروەها ئەو هاوڕێیانەمان کە ماوەی سزاکەیان تەواوبووە و ئازاد ناکرێن، بە دیلی هێڵراونەتەوە و رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. لە واتایەکی دیکەدا دەخوازرێت کە هزری ژنی ئازاد دەستبەسەر بکرێت، دیلگیرانەکەی هەتاهەتایی بێت، هزری ژنی ئازاد لە لایەن دەسەڵاتداری پیاوەوە بچەوسێندرێتەوە. بێگومان بەرخودانی هاوڕێیانمان بەرامبەر بە شێوازانە بەهێزە. لەبەر ئەوەی بەرامبەر بەوە هەستیاری و وشیارییەکی بەرز هەیە. بەرخودان لە سەر هێڵی پەکەکە و پاژک کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بنەما دەگیرێت و پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و بڕیارداری ژیانی ئازاد بە پێشەنگایەتی رێبەرایەتی بە دڵنیاییەوە دەگەیەنێتە سەرکەوتن.

‘لە رووی هزرییەوە سڕینەوە و کشتن بە بنەما دەگیرێت’

راگەیەنراوە کە لە زینداندا لە ژێر ناوەکانی ‘بەرنامەی چاکسازی’، ‘لیژنەی چاودێری’ کردەوەی سەپاندنی نوێ بوونی هەیە، ئەو سیستمە چۆن بەڕێوەدەبرێت؟

دوژمن بە ناوی نوێوە پلانە رووخێنەرەکانی بەڕێوەدەبات، هێڵێکی تێپەڕاندنە. ئەمەش ئاستێکی دیکەی کۆمەڵکوژییە. ئەمە دەشوبهێنین بە پلانی ئیسڵاحاتی شەرق (چاکسازی رۆژهەڵات). دەیانەوێت بەم جۆرە سزا بدەن. دەیانەوێت کوشتنی دەرونی جێبەجێ بکەن، نەک جەستەیی. بەرنامەی چاکسازی لە خۆیدا ئاماژەی سیاسەتی تواندنەوەیە. مرۆڤەکان لە ئازادی بیرکردنەوە بێبەش دەکات، وەک تاوانبار و خراپەکار لەقەڵەمیان دەدات و بە ناوی “چاکسازی” هەوڵ دەدا کە لە بیرکردنەوە دایانببڕن. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدرێت پێوانەکان بەها و ئەخلاقی کۆمەڵگا دابەزێنرێت و سوک بکرێن و قووڵکردنەوەی کۆمەڵکوژی بە ئەنجام بگەیەندرێت. لەبەرامبەر ئەوەدا رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانمان لە زینداندا تێکۆشانی بەرچاوی ئیرادە پەیڕەو دەکەن. لە ژێرناوی ‘لیژنەی چاودێری’ لە راستیدا دەستەیەکی دادگا کە دەسەڵاتی بێسنووری هەیە دروستکراوە. لە رێگەی پێشێلکاری هەڕەمەکی لە زیندان هەوڵ دەدەن هاوێیانمان لە ناسنامەی خۆڕاگری دووربخەنەوە و چۆکیان پێدابدەن. کاتێک کە ‘لیژنەی چاودێری و کردەوەکانیان قەبوڵ ناکرێن، سزای دیسپلین و گواستنەوە بۆ ئەو زیندانە نوێیانەی کراونەتەوە، بوونە کارتی هەڕەشەکردن. زیندانەکانی جۆری ئێس لە نوێترین شێوەیاندا هاوشێوەی تابوت و دارمەیتن. زیندانیانی سیاسی کە لەو زیندانانەدا راگیراون لە هەموو راستیەکانی کۆمەڵگا دابڕێنراون، زیاتر رووبەڕووی گوشار دەکرێنەوە و لە کۆلۆنیالیزم زیاتر لە ژێر سیستمی گوشار و ئەشکەنجەی توندکراودان. لە بنەڕەتدا لە رێگەی زیندانی جۆری ئێسەوە هەوڵ دەدرێت داڕووخان و لەناوبردنی هزری جێبەجێ بکرێت. هەموو سیاسەتێک کە دوژمن لە زیندانەکاندا بە گشتی پەیڕەوی دەکات لە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ دابڕاو نییە. ئەو دۆخە تێگەیشتنێکی باشی دەوێت. ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمراڵی قووڵدەبێتەوە، بەسەر گەلانی کوردستان و تورکیادا دێت.

‘دەبێت باشتر خاوەنداری لە بەرخودانی زیندانەکان بکرێت’

لە رووی خاوەنداری لە بەرخودانی زیندانەکان لە دەرەوە دەتوانرێت چ شتێک بکرێت، لەم بوارەدا کەموکوڕییەکان کامانەن؟

بە راستی لە دەرەوە زۆر شت هەیە کە ئەنجام بدرێن. ناتوانین بڵێین هیچ شتێک نەکراوە، بە شێوەی رێژەیی و پچر پچر دەکرێت. بەڵام لە رووی پاراستنی بەرخودانی زیندان لە بەرامبەر گوشار و هێرشەکان، دەوڵەمەندی رێباز، چالاکی تێر و تەسەل و کاریگەر، گونجاو و شیاو لاوازی هەیە. لەبەر ئەوەی تائێستا خەبات بۆ قەبوڵکردن و هێنانە بەرباسی کێشەکان پەیڕەو نەکراون، کەموکوڕی بوونی هەیە. دەبێت هەموو بنەماڵەی زیندانیانمان، بنەماڵەی شەهیدان و دایکانی ئاشتی لە رۆژی دیاریکراودا بە پێشەنگایەتی دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر بابەتێک رابکێشن، بە تایبەتی دۆخی رێبەر ئاپۆ لە دژی هەموو جۆرە ستەم و داگیرکەرییەکی دژە مرۆڤایەتی کە لە زیندانەکان دەکرێن، کۆببنەوە.

دایکانی ئاشتی چەندین ساڵە بە هیوایەکی گەورەوە تێدەکۆشن، ئەوە نمونەیە بۆ لێفێربوون. بۆ دۆزینەوەی تەرمی رۆڵەکانیان و سزادانی تاوانباران چەندین ساڵە ئێشکگریی دەکەن. هیچ کەس هیوای لە سەر دەوڵەت و یاسای تورکی فاشیست هەڵنەچنیوە. سەرباری هەموو ئاستەنگی و گوشارەکانی دایکانی شەممە دەزانن کە بۆ رۆشن کردنەوەی ئەو راستیە پێویستیان بە بەرخودان و تێکۆشانە و بەم وشیارییەوە خۆڕاگری دەکەن. دەبێت بنەماڵەی زیندانیانیشمان هەوڵێکی بەو جۆرە بگرنەبەر. دەتوانن ئەوە بکەن، بۆجی ناکرێت! دەبێت بنەماڵەی زیندانیانم و گەلی کورد خاوەنداری لە رێبەریان و هەموو رۆڵەکانیان بکەن. دەبێت ئێمە نەهێڵین ئەوە بە سەر دوژمنەوە بچێت. هەموو رۆژێک تەرم لە زیندانەکانەوە دێنە دەرەوە؛ هاوڕێیانی نەخۆشمان دەرمان و چارەسەریان پێناگەیەندرێت. دایک و باوکەکانمان بە هۆی نەخۆشی و تەمەنیانەوە بەشی خۆیان لە دۆخی دژواردا دەژین. لەرێگەی بەتاڵکردنەوەی تەواوبوونی سزاکەیان و دواخستنی ئازادبوونیان دەخرێنە بەردەم مردنەوە. دەبێت بەوە بڵێین ئیتر بەسە! دەبێت خاوەنداری دروست پێکبهێنین. کاتێک دەڵێین ‘بێ سەرۆک ژیان نابێت’ ئەو کاتە دەبێت پێداویستی ئەوە بە کردەوە جێبەجێ بکەین و رێبەر ئاپۆ و هەموو رۆڵەکانمان و هاوڕێیانی کوردمان بپارێزین. ئەوەی دەبێت ئەم تێکۆشانە بکات ئێمەین، ئێمە ناتوانین چاوەڕێ بین یاخود بە هیوای ئەوەی بین کە خۆی جێبەجێکرێت. لە بواری یاساییشەوە کێشەی زۆر جددی هەیە. لەو کەسانەی بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون، لە پارێزەران و راگەیاندنیشدا کەموکورتی بەرچاو هەیە. بەڵام زۆر شت هەیە کە دەبێت ئەنجام بدرێن، لەم رووەوە دەبێت بەرامبەر گۆشەگیری سیستماتیک و کردەوەی هەڕەمەکی بەرپرسیارێتی نیشان بدرێت.

بانگ و داواکاری ئێمە ئەوەیە کە دەبێت گەلی کورد، ژنان، گەنجان و رۆشنبیرانی کورد ئەوانەی بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون، پارتە سیاسیەکان و پاڕێزەران لە زووترین کاتدا بکەونەخۆ. ئەو بەرپرسیارێتیە مرۆیی، ویژدانی و ئەخلاقییە. لەسەر بنەمای ئەوە دەبێت هەموومان خۆمان بۆ قۆناغێکی بەرخودانی نوێ و بەهێزتر ئامادە بکەین.

هاوبەشی :