هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم كۆماری ئیسلامی پێنج هاوڵاتیی باوەڕمەندی بەهاییان دەسگیر كرد

233
0
هاوبەشی :


بەپێی هەواڵێکی هەرانا، دوێنێ، ٢١ی پووشپەڕ، لە شاری کرمان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و پێنج هاوڵاتیی باوەڕمەندی بەهاییان بەناوەکانی فواد شاکر، شەهرام فەلاح، یەکتا فەلاح، بەهنام پورئەحمەدی و پریدەخت شوجاعی، قۆڵبەست کردووە.

ئەو باوەڕمەندانە لەماڵی شەهرام فەلاحی میوان بوون، کاتێک لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندوە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیشیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی ئەو هاوڵاتیانەدا گرتووە.

تائێستا نازانرێت ئەو پێنج هاوڵاتییە بە چ تۆمەتێک گیراون و بۆ چ شوێنێک براون.

هاوبەشی :