کەجەکە: ١٤ی تەمووز رۆژی شکۆی نەتەوەیی پیرۆز بێت

236
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ١٤ی تەمووز رۆژی سکۆی نەتەوەیی کە بەهۆی شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز راگەیەندرابوو، پیرۆز کرد و هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە بیرهێنایەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز کە کادرە پێشەنگەکانی بزوتنەوەی ئازادی محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک تیایدا شەهیدبوون، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ١٤ی تەمووز رۆژی سکۆی نەتەوەیی پیرۆز کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە دژی فاشیزم و کۆلۆنیالیسم هەڵوێستی راست و رێگەی سەرکەوتنی بە گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی نیشاندا و ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان کە بەرخودانی گەورەیان پێشخست، هەڤاڵ خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک لە ساڵیادی چالاکیەکەیاندا، بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و لەبەردەم چالاکیەکەیاندا بەژنی خۆمان دادەنەوێنین. ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی گەورەی ١٤ی تەمووزدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و جارێکیتر بەڵێنی سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە دووبارە دەکەینەوە.

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەمجۆرەیە:

“پێمانناوەتە ساڵیادی ٤١ەمینی بەرخودانی ١٤ی تەمووز. بەرخودانی ١٤ی تەمووز کە لە مێژووی مرۆڤایەتی و گەلی کوردستان و بزوتنەوەکەماندا خاوەن پێگەیەکی گرنگە؛ لە ژێر ستەم، دڕندایەتی و ئەشکەنجەی دژواردا شکۆمەندانەترین چالاکی واتاداری پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوونە.

کاتێک کە ئەو بەرخودانە گەورەیە وەک گەل و بزوتنەوە لە دژی فاشیزم و کۆلۆنیالیزمی قڕکەر هەڵوێست و سەرکەوتنی راست و دروستی نیشانماند؛ نەک هەربۆ گەلی کورد، بۆ بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتیکی جیهان و هەموو مرۆڤایەتیش خاوەن بەهایەکی گەورەیە. ئێمە کادرە گەورەکانی پارتەکەمان کە بەرخودانی گەورەیان بەرەوپێش برد، هەڤاڵان خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک لە ساڵیادی چالاکیەکەیاندا بە رێز و پیزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و بەهۆی چالاکیە مێژووییەکەیان بەژنی خۆمان دادەنەوێنین. ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی گەورەی ١٤ی تەمووزدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و جارێکیتر بەڵێنی سەرکەوتن کە بە شەهدیانمان داوە دووپاتدەکەینەوە. ئێمە سەرەتا رێبەر ئاپۆ کە لە ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات و سەرجەم خۆڕاگرانی زیندانەکان کە بە گیانی ١٤ی تەمووز لە زیندانەکانی کۆلۆنیالیزم خۆڕاگری دەکەن، بە رێزەوە سڵایان لێدەکەین و خۆشەویستی خۆمانیان بۆ دەردەبڕین. هەروەها سڵاو لەو گەریلایانەی بە گیانی ١٤ی تەمووز لە دژی دوژمن دەجەنگن و گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان، دۆستانمان و هەموو خۆڕاگران دەکەین.

لە ١٤ی تەمووزدا ئەوەی وەک ئەستەم دەبینرا، گەیەنرایە سەرکەوتن

بەرخودانی گەورەی ١٤ی تەمووز کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەک لە هەڵوێستە شکۆمەندانەترین و واتادارترینەکانە، پێویستی بە وردبوونەوە، تێگەیشتن و درک پێکردنی جددی هەیە. بەرخودانی ١٤ی تەمووز؛ نمونەی ئازایەتی، قارەمانێتی و گیانبازی گەورە لە بەرامبەر ستەم، دڕندەیی و ئەشکەنجەیە. هەڵوێستی شکۆمەندانە و بەرز لە بەرامبەر نەفسنزمی و گرێدراوبوونە بە خۆشەویستی و ئەوینی ژیانی ئازاد و بەها مرۆییەکان. ئەوەی پێویستی بە بوێری گەورە هەبوو، ئەنجامدرا و ئەوەی وەک ئەستەم دەبینرا گەیەنرایە سەرکەوتن. لەو واتایەدا بەرخودانی ١٤ی تەمووز بووەتە سەرخستنی شتی نامومکین. ئەمە دەستنیشانکردنێکی زۆر دروست و گونجاوە و بە واتای راستی بەرخودانی ١٤ی تەمووزە و خۆڕاگرانیەتی.

لەناو خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووزدا پەیوەستبوو و بڕوامەندبوون بە دۆزی ئازادی کوردستان و هێڵی تێکۆشانی پەکەکە زۆر لە پێشە. تێکۆشانی ١٤ی تەمووز لەبەر ئەو بڕوا و وەفاداریە، لە هەلومەرجی زۆر دژواردا هەرگیز سازشیان لەسەر هەڵوێستی ئازادخوازی خۆیان نەکردەوە و هێڵی بەرخودانی پەکەکەیان بە شێوەیەکی بێ کەموکوری نوێنەرایەتی کرد. ئەوەی راستی ١٤ی تەمووز دەخوڵقێنێت، تایبەتمەندی ئەو کەسایەتیە مێژووییانەیە. لەو رووەوە بۆ ئەوەی ئێمە ١٤ی تەمووز بە هەموو لایەنەکانیەوە تێبگەین، دەبێت باتر لە بەرخودانی ١٤ی تەمووز تێبگەین و بیناسین.

لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢دا بۆ ئەوەی بەر بە بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێڕیی دیموکراتیک لە کوردستان و تورکیا بگیرێت و جارێکیتر سیستمی کۆلۆنیالیستیی قڕکەر بونیادبنرێتەوە، کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدرا. لە رێگەی کودەتای سەربازی فاشیستەوە، ئامانجیان ئەوەبوو کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی رەها بکەنە ژێردەستە و کۆمەڵگا سەرکوت بکەن. بۆ بنەبڕکردن و وشککردنی خواستی کۆمەڵگا بەرەو هزری ئازادی و تێکۆشا، لێشاوێکی گەورەی گوسار و توندتوتیژی لەسەر کۆمەڵگا پەیڕەو کرا. رژێمی سەربازی فاشیست بۆ دەستەبەرکردنی ئەو ئامانجە، لە ناو شۆڕشگێڕاندا کە هزری تێکۆشان و ئازادییان بە شۆڕشگێڕان دەدا دانپێدانان و پەشیمانی زیاد کرد و هەوڵی دا سەرچاوەی هیوا و بڕوای کۆمەڵگا لەناو ببات. لەبەر ئەوەش بە شێوەیەکی دڕندانە هێڕشی کردە سەر شۆڕشگێڕان، هەزاران شۆڕشگێڕیان ئەشکەنجە کرد و کوشتیانن. زیندانەکان پڕکران لە شۆڕشگێڕان و ئەوێ گۆڕدرا بۆ ناوەندی ئەشکەنجە. لەو ناوەندانەدا ئەوەی زیاتر بەرجستەبوو زیندانی سەربازی ئامەدبوو کە کادر و لایەنگرانی پەکەکەی تێدابوون. ئەو ئەشکەنجانەی لە زیندانی سەربازی ئامەد لە دژی کادر و لایەنگرانی پەکەکە و وڵاتپارێزانی کورد ئەنجامدران، تەنیا بە کاراکتەری دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست لە دژی کوردان دەتوانرێت شرۆڤە بکرێت و بەواتای کردەوەکانی کاراکتەرێکی بەم جۆرەیە. ئەو دڕندەییەی لە زیندانی سەربازی ئامەد پەیڕەوکرا، بووەتە بابەتی هونەر، وێژە، هۆنراوە و چیرۆک، لە مێژوودا زۆر بەکەمی هاوشێوەی بینرا و لە یادگەی گەلی کوردستان هەڵکۆڵراوە. لەبر ئەوە هیچ رێگە و پاساوێک نییە کە رەوایەتی بەو دڕندایەتیە بدات.

بەرخودانی ١٤ی تەمووز پلانی چۆکپێدادان وخۆبەدەستەوەدانی کۆمەڵگای پوچەڵ کردەوە

ئەو بەرخودانە گەورەیەی لە زیندانەکان بەرەوپێش بران، بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەم ئامانجەی رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول و بۆ پاراستنی هیوای ئازادیی گەل، بەرەوپێشبراوە. ئەو بەرخودانەی بە مەزڵومەکانەوە دەستیپێکرد و بە چوار شۆڕشگێڕەکەوە بەردەوام بوو، بە بەرخودانی ١٤ی تەمووز گەیشتە سەرکەوتن و کۆنسێپتی پاکتاوی رژێمی ١٢ی ئەیلولی پوچەڵکردەوە. بە بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز خۆبەدەستەوەدان، دانپێدانان، پەشیمانی و هەموو جۆرە لاوازیی و بێ بڕیارییەک شەرمەزار کرا و رژێمی ئەشکەنجەگەری فاشیست لەناوبرا. یاساکانی فاشیزم هەڵوەشانەوە و کۆڵەکەکانی ئازادی لەسەر بناغەی بەرخودان، باڵادەست کران. بە دڵنیاییەوە بەرخودانی گەورە لە زیندان، کاریگەری کردە سەر دەرەوەش. هیوای ئازادی کۆمەڵگای گەش کرد؛ ویستی تێکۆشان، بوێریی و زانابوونی بە کۆمەڵگا بەخشی. شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەوەیان خستەڕوو کە چی دەبێت با ببێت دەستبەرداری دۆزی ئازادی نابن. ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر کۆمەڵگا دانا. زیندانیان لە دژوارترین هەلومەرجیشدا خۆیان بەدەستەوەنەدا و ژیانیان لە پێناو دۆزی ئازادی گەلی کورد بەخت کرد. ئەمە بووە مایەی ئەوەیلە هەموو کەسدا لێپرسینەوە، خۆبەبەرپرسیاردانان و هەستی خاوەنداری لە تێکۆشان گەشەبکات. لە کۆمەڵگای کورددا بەرەوپێشچوونی ئەو هەستانە بە دڵنیاییەوە بووەتە هۆی بەرەوپێشچوونی زۆر گرنگ. بەم جۆرە بەرخودانی ١٤ی تەمووز پلانی لەناوبردنی هیوای گەل و بەتەواوەتی خۆبەدەستەوەدان و چۆکپێدادانی کۆمەڵگای پوچەڵکردەوە و لە دەرەوەش گورزێکی گەورەی لە رژێمی ١٢ی ئەیلول وەشاند و ئەو رژێمە فاشیستیەی شکستدا.

چالاکی ١٤ی تەمووزی گەورە گوزارشتە لە شێوازی تێکۆشان و هێڵی بەرخودانی پەکەکە. رێبەر ئاپۆ بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووزی وەک چالاکی شکۆمەندی شرۆڤەکردبوو. چالاکی ١٤ی تەمووز و رۆحی ئەو، رۆحی شۆڕشی پەکەکە و کوردستان و شێوازی تێکۆشانە. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لەسەر هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز بەرەوپێشچوو و هەموو پەرەسەندنەکان ئەنجامی ئەو شێوازەن. شەڕی ئازادیش کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەی دەبەن، لەسەر هێڵی ١٤ی تەمووز بەرەوپێش دەچێت. رێبەر ئاپۆ دەستی بە هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی تەباخ کرد و هێڵی ١٤ی تەمووزی گەیاندە خاڵێکی روولەپێشتر و سەرلەنوێ هەبوونی گەلی کوردی پێکهێنایەوە، شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە و رژێمی ١٢ی ئەیلولی بنخست و شکستدا. ئەمڕۆش بەرخودانی قارەمانانە کە گەریلا بەڕێوەی دەبات و تێکۆشانی گەلی کورد کە سەر بۆ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دانانەوێنێت، لە سەر هێڵی ١٤ی تەمووز بەرەوپێش دەچێت. بێگومان ئەگەر لە کوردستان بەرەوپێشچوونێک بێتەئاراوە، ئەوە تەنیا لە رێگەی بە بنەماگرتنی ١٤ی تەمووز دەبێت.

فاشیزمی ئاکەپە مەهەپە بەدڵنیاییەوە دەڕوخێت

دەسەڵاتداری ئاکەپە مەهەپەش درێژکراوەی رژێمی ١٢ی ئەیلولە. وەک رژێمی ١٢ی ئەیلول دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە قڕکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی وەک ئامانجی سەرەکی خۆی راگەیاندووە، دەیەوێت ئەوەی رژێمی ١٢ی ئەیلول نەیتوانیوە بیکات، ئەوان ئەنجامی بدەن. کۆمەڵکوژکردنی کوردانیش لە رێگەی پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی کوردە. گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هەموو هێرشەکان لەو چوارچێوەدا ئەنجام دەدرێن. لە دژی ئەو هێرشبەرییە وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە لەناو بەرخودان و تێکۆشانی بێ هاوتاداین. بەڵام بۆ لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هێڕشکارییەکانی، دەبێت ئێمە زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەین. ئەمەش بە دڵنیاییەوە لە رێگەی بە بنەماگرتنی رۆح و شێوازی ١٤ی تەمووز مومکین و دەستەبەر دەبێت. وەک چۆن بە بەرخودانی ١٤ی تەمووز رژێمی سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لەناوبرا، ئەمڕۆش لەسەر هێڵی ١٤ی تەمووز بە گوڕدان بە تێکۆشان فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە دڵنیاییەوە لەناو دەچێت. فاشیزم هەرگیز ناتوانێت گەلی کورد، هێزەکانی دیموکراسی و ویژدانی مرۆڤایەتی ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات و فاشیزم سەرکەوتوو نابێت.

جارێکیتر بەرخودانی ١٤ی تەمووز کە پەرەسەندنی مێژوویی گەورەی هێنایە ئاراوە و مێژووی گەلی کوردی گۆریوە، بە رێز و پێزانینی زۆرەوە بە بیردەهێنینەوە. خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز هەموو شتێکی خۆیان لەپێناو دۆزی ئازادی گەل بەخت کرد و رایانگەیاند کە قەرزاری گەلی کوردستانن. ئەو وتانە، کەسایەتی ئەو شۆڕشگێڕە گەورانە بە شێوەیەکی زۆر روون نیشان دەدات. دەبێت هەموو مرۆڤێکی کورد، وڵاتپاڕێز و شۆڕشگێر زیاتر لە خاوەنی ئەو وتە و کردەوانە تێبگات و هەوڵ بدات شایەنی ئەوان بێت. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە هێڵی ١٤ی تەمووز باشتر تێبگەن و لەسەر هێڵی ١٤ی تەمووز زیاتر وردبوونەوە بکەن و گوڕ بە تێکۆشان بدەن. ١٤ی تەمووز رۆژی شکۆی نەتەوەیی پیرۆز دەکەین”.

هاوبەشی :