تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان دژی گۆشەگیریی رێبەر ئۆ*جا*لان گردبوویەوە

233
0
هاوبەشی :

ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، دژی گۆشەگیرکردنی رێبەر ئۆ*جا*لان، ڕاگەیەندراوێكی بۆ رایگشتیی بڵاوكردەوە و ئیدانەی دەوڵەتی داگیرکەری توركی کرد بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییەی دژی رێبەر ئا*پۆ سەپاندویەتی.

لە شارۆچكەی كەلار لەپاركی شار، تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان- هەرێمی گەرمیان، دژ بە گۆشەگیریی و ئەنجامندەدانی دیدرا لەگەڵ ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بۆ رایگشتیی بڵاوكردەوە.

هەرێم مەحمود، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، راگەیاندراێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد: دەوڵەتی داگیركەری تورك بەهەموو شێوەیەك فشارەكانی بۆ زیاتر گۆشەگیركردنی ئیمڕالی چڕكردوتەوە، ئەمەش گۆشەگیركردنی تەواوی گەلانی ناوچەكەیە، وەكو تەڤگەری ئازادیی ئیدانەی دەكەین و لەدژی ئەو گۆشەگیرییە دەوەستینەوە، تا ئازادیی جەستەیی بەدیدێت تێكۆشانی مان بەردەوام دەبێت.

هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیان، داواشی لە سی پی تی و تەواوی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد، لەدژی ئەو گۆشەگیرییە توندە هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن، “یاساكانی مافی مرۆڤ كە خۆیان دایانناوە لەسەر هەموو زیندانییان جێبەجێبكرێت، ڕێگە بە دیداری ڕێبەر ئۆجالان بدرێت تاوەكو پرۆسەی ئاشتیی لەناوچەكەدا پێشبخرێت”.

هاوبەشی :