پەدەکە، ئاستەنەگە گەورەکەی یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد

247
0
هاوبەشی :

ئازاد برادۆستی – فوڕات نیوز

لەگەڵ زیاتر لە یەک نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسەکانی کورد و هەنگاونان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر تەنگەتاو دەبێت هەموو هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ تێکدانی نێو ماڵی کوردی.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە نزیکبوونەوەی یەکڕێزیی و یەکێتیی نەتەوەیی لایینە سیاسیەکانی کورد تەنگەتاو بووە، وەک هاکارێکی داگیرکەر هەموو هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە بۆ تێکدانی ئەو یەکڕیزی و یەکێتیە کە درووست بووە و لە دوایین کرداری لەم چەشنەشی ئەوە بوو کە ڕێگری کرد لە چوونی شاندێکی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفراسی نێونەتەوەیی لۆزان.

ئەبوبەکر هەڵدەنی، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە دوایین لێداوانی میدیایی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو ڕێگرییانەی پارتی دێموکراتی کورستان( پەدەکە) لە رۆیشتنی ئەندامانی میوانی کۆڕبەندی لۆزان لە باشوری کورستانەوە بۆ قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان. لەو بارەیەوە هەڵەدەنی دەڵێت:” له‌ هه‌رێمى كوردستان بژین، بەڵام پارێزگارى سلێمانى و خانمى یه‌كه‌مى عێراق رێگرییان لێبكرێت بچنه‌ قامیشلۆ له‌ ڕۆژئاواى كوردستان بۆ كۆنفرانسێك كه‌ له‌سه‌ر لۆزانه‌”.

لە شەش و حەوتی ئەم مانگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لۆزان بەسترا بە دەیان میوانی ئەکادیمی و سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و نێونەتەوەیی تێدا بە شداریان کرد، وبڕیاربوو ژمارەیەک میوان لە باشوری کوردستانیش بە شداری ئەو کۆنفراسە بێت بەپێی وتەکانی ئەبوبەکر هەڵەدەنی هەر یەک لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پەرێزگاری سلێمانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق ئەندامی ئەو کۆنفراسە بوونە، بەڵام بەهۆی ڕێگریەکانی پەدەکە لە سنوری سیمێڵکا لە نێوان باشور و ڕۆژئاوی کوردستان نەیان توانیوە بەشداری ئەو کۆنفراسە بن.

شاناز ئیبراهیم لە ئەحمەد دەربارەی ڕێگرییەکانی پەدەکە بەم شێوە ‌هەڵوێستی خۆ ڕاگەیاندبوو:” حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویی و ئەخلاقییەی بەرامبەر “كوردستان” ھەیەتی، و لەبەر ئەو خولیایەش كە بۆ بەستنی كۆڕ و كۆنفرانس سەبارەت بە بابەتی زۆر بێ بەھا ھەیەتی، خۆ ئەبوو لە سەد ساڵەی ئیتیفاقیەی لۆزان دا، لە ھەولێر كۆنفرانسێكیشی بۆ ئەو یاده رێکبخستایە. ئەرێ سەیر نییە كاكی حكومەت نەک ھەر خۆی لەو بابەتە میژووییە ناکاتە ساحیب، بەڵکو رێگەی بەشداریکردن بە ھیچ یەک لەو میوانانەش نادات کە دەبوو لە ھەرێمی كوردستانەوه بگەنە قامیشلۆ و بەشداری ئەو کۆنفرانسە بکەن؟”.

خانمی یەکەمی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات:” ئەو پەڕی شەرمەزاریشە کە بۆ ناردنی ھاوکاری، لۆرییەک شیر بۆ مناڵان یان رۆیشتنی شاندێک بۆ رۆژئاڤا، ھەرێمەکەمان نەتوانێت و نەوێرێت و جورئەت و كەسێتی و توانای ئەوەی نەبێت کە لە دەروازەیەکی سنوری ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، لە خاكی خۆیەوه کار ئاسانی بکات بۆ خوشك و برا ھاونەتەوەكانی، سەرباری ئەمە، بشبێت بە رێگر و كەشێك دروست بكات كە خاوەندارانی راستەقینەی دۆسیەی كوردایەتی ناچار بکرێن پەنا بەرنە بەر حکومات و گروپ و لایەنی تر بۆ ھێشتنەوەی كەیسی نەتەوایەتی كوردستان بە زیندوویی.”

بەهۆی ئەوە خەباتە زۆرەی لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو لە نێوخۆی ماڵی کوردی کراوە هەموو پارت و لایەنە کوردیەکان لە سەر یەکڕیزیی و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆکن، ئەوەی تەنها لەم بابەتەدا ڕێگرە و بۆتە چقڵی سەر ڕێگا پارتی دێمەکراتی کوردستانە کە هەموو هەوڵێکی تێکدانی کارەکانی ئەو کۆنگرەیەوە و هەر لەو چوارچێوەیەش ڕێگریکرد لەوەی شاندەکەی باشوری کوردستان ڕوو بکاتە ڕۆژئاوای کوردستان.

وێرای هەموو ئاستەنگیەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر و پەدەکە، هەوڵەکانی یەکرێزی نێو ماڵی کوردی تا ئاستێکی باش بەرو پێشچوونە بەبێ گوێدانە ئاستنگیەکان بە دەیان ئەندام و کەسایەتی ئەکادیمی نوێنەر پارت و لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوەیی بە ڕووحێکی هاوبەش تێکۆشانێکی مێژووویی بەڕێوە دەبەن بۆ یەکێتیە. وا بریاریشە ٢٢ ئەم مانگە لە شاری لۆزانی سویسڕا کۆنگرەی کۆنفراسی سەد ساڵەی لۆزان بەڕێوە بچێت بە بەشداری سەدان ئەندام و لە هەر چوارپارچەی کورستان.

شاینی وە بیر هێنانەوەیە ڕێگریەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە شاندەکەی باشوری بۆ کۆنفراسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە پەدەکە شاری هەولێر و زۆنی زەردی پڕ کردوە لەو بەعسیانەی کە پێشتر دەستیان هەبووە لە ئەنفال و کیمیابارانی هەڵبجە، لە لایکی تریشەوە بە هاوکاری پەدەکە زۆرنی زەرد بۆ تورکیا بۆتە ناوندێک بۆ ڕێکخستنی سیخوڕی میت و پەنادانی ئەو بکوژانەی کە دەستیان بە خوێنی کوردان سورە.

هاوبەشی :