ناسنامه‌ی ئه‌و ٢ گه‌ریلایه‌ی له به‌ستا شه‌هید بوون ئاشكرا كرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌ی له به‌ستا شه‌هید بوون بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به پێداگری له‌سه‌ر هێڵی ئاپۆیی و به بڕوابوون به سه‌ركه‌وتن، به خواستێكی گه‌وره‌وه، ساڵانێك شه‌ڕیان كرد و ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه، كه له ناوچه‌ی به‌ستا له باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه دا هاتووه، “شه‌وی ٣ی تهمووز له گۆڕه‌پانی كانی غه‌زالی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌ستای بۆتان، هاوڕێیانمان میرزا و به‌نگین له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان بوون. تا شه‌وی ٤ی تهمووز له هێرشێكی دوژمن‌دا شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان میرزا و به‌نگین، كه له جه‌نگاوه‌رانی هه‌ڵكه‌وتووی ئاپۆیی بوون و له زۆر ناوچه‌ی بۆتان گهریلایهتیان كرد، گورزی قورسیان له دوژمن دا و بوونه فه‌رمانده‌ی لێهاتووی گه‌ریلای مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی. به پێداگری له‌سه‌ر هێڵی ئاپۆیی و بڕوابوون به سه‌ركه‌وتن، به خواستێكی گه‌وره‌وه، ساڵانێك شه‌ڕیان كرد و ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕا.
هاوڕێیانمان میرزا و به‌نگین به هه‌ڵوێست، ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی خۆیان هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئێمه ده‌كه‌ن. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی وڵاتپارێزی به‌ڕێزی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هید بوون و هه‌موو خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هاوڕێ شه‌هیده‌مان به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: میرزا بارگران
ناو و پاشناو: میرزا سهزهك
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک-باوک: لەیلا-عیسا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمموزی ٢٠٢٣ / به‌ستا
ناسناو: به‌نگین بار‌مان
ناو پاشنام: قاره‌مان كاراتاش
شوێنی لە دایک بوون: مێردین
دایک-باوک: فاتمە-محه‌مه‌د شوکرو
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمموزی ٢٠٢٣ / به‌ستا