کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، كەنەكه، داوایەكی ئاڕاستەی ڕێكخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەكان كرد

277
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

دوای لێدوانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، سەبری ئۆک لەبارەی ئەو نامه هەڕەشەئامێزانەی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراون، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، كەنەكه، داوایەكی ئاڕاستەی ڕێكخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەكان كرد.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەنەكه، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەپلانی رێکخراو، دەزگاکانی دەوڵەت نامەگەلی بێ‌ناو دەنێرن بۆ رێبەر ئۆجالان و تیایاندا هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکەن.

کەنەكه ئەو نادادپەروەری و گۆشەگیرییە توندەی سەر رێبەر ئۆجالان و هاوڕێیانی، بە توندی شەرمەزار دەکات و دەڵێت: ئیدی ئەو گۆشێگیرییە توندەی سەر رێبەر ئۆجالان، گەیشتۆتە ئاستی فەرمانی لەناوبردن.

سەبارەت بە نامە هەڕەشەئامێزەکان، کەنەکە داوادەکات ئەم رەفتارەی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر رێبەر ئۆجالان قەبوڵ نەکرێت، چونکە راستەوخۆ بڕیاری کوشتنە.

کەنەکە داوا لە سەرجەم ڕێكخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەكان دەکات‌، مافە رەواکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهەند وەرگرن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا تا کۆتایی بەو ستەم و نادادپەروەرییە بهێنێت، کە لە دژی رێبەر ئۆجالان پەیڕەوی دەکات.

هاوبەشی :