ڕێورەسمێک بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهید دلێر رووزگەرد لە وڵاتی بەلژیکا ڕێکدەخرێت
ئاریان. تیڤی
بە دەستپێشخەریی کۆمیتەی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمیتەکانی ئەوروپای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک و کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کژار، ڕێورەسمێک بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهید دلێر رووزگەرد لە وڵاتی بەلژیکا ڕێکدەخرێت.
رێورەسمەکە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ تا شەشی ئێوارە لە شاری برۆکسل پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەدەچێت.
رێکخەرانی ڕێورەسمەکە بانگ لە گەلی وڵاتپارێزی کورد لە بەلژیکا دەکەن، بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان و بیرهینانەوەی شەهید دلێر رووزگەرد وهەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان، بەشداری لە رێورەسمەکەدا بکەن.
گەریلا دلێر روزگەرد، ناسراو بە دلێر دەروێش لە دایکبووی سەقز بوو. سالی ٢٠١٧ لە ئەوروپاوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلای کرد.
رۆژی ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گیانی بەخت کرد و چووە ریزی نەمرانی کوردستانەوە.