گومی بێکۆدیان لە باڵەکایەتی جوانترین و سەرنج راکێشترین و بەرزترین گومە لە عێراق و ناوچەکەدا
لە ڕۆژ نیوزوەرگیراوە
ئێرە گومی بێکۆدیانە لە باڵەکایەتی جوانترین و سەرنج راکێشترین و بەرزترین گومە لە عێراق و ناوچەکەدا کە بە درێژای ساڵ بەفری لێ دەمینێتەوە
به‌رزترین گۆمه له هه‌رێمی كوردستان عێراق …..
٣١٥٠ مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه! ده‌كـــه‌وێته سه‌رزنجیره‌ی چیاكانی حه‌ساری سه‌كران له قه‌زای چۆمان و دیمه‌نێكی یه‌كجار جوانی هه‌یه.
پله‌ی گه‌رمی له ١٠-١٥ پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕناكات و تاکە گومە کە بە درێژایی ساڵ بەفری لێ دەمینێتەوە .
لە ڕێگای ناوچەی (پڕژە)ی باڵەکایەتی نزیکەی ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بە پیادە بەناو لوتکه ى چیا‌و دیمەنی سیحراوی و هاژەی تاڤگە بەفراوەکان دەگەیتە بێکۆدیان.
ناوی (گۆمی بێکۆدیان) لە ناوی بنەماڵەی بێکۆدیان لە گوندی (ڕێزێنە) ی ناحیەی سەرکەپکانی ســـەربەقـــەزای ڕانیەوە هاتوە کە پێشتر وەک هەوار نشین هاوینان بـــــــۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان چونەتە ئەم گۆمە هەر بـــەم ناوە ناونراوە
گۆمی بێکۆدیان چەند ریگایەکی جیاوازی هەیە بەشێک لەم ڕێگایەنە نزیک و زۆر سەختن هەندێ ڕێگای ئاســـان و دوورن بەشێوەیەکی گشتی بۆ گەیشتن بەم گۆمە یەک سەری (٨) کاتژمێری پێویستە .
پێشڕەو فۆتۆ