دەستەی باوەڕدارانی شەنگال ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پەدەکە نیشاندا

251
0
هاوبەشی :

دەستەی باوەڕدارنای شەنگال بە هۆی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای ئێزدییەکان لەلایەن پەدەکەوە ناڕەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند کە ئەوان هەموو بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی سەنگال رەتدەکەنەوە.

دەستەی باوەڕدارانی شەنگال لە بارەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک لەلایەن پەدەکە باوی ئێزدییەکان، راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پەدەکە دەیەوێت لەسەر دەستی میر و لە ژێر ناوی ئەنجومەنی باڵای ئێزدییەکاندا، ئامانجە سیاسیەکانی خۆی بێنێتەدی و بەم جۆرە راگەیەندراوە: “ئەنجومەنێک کە ئێمە وەک باوەڕداران، سەرۆک هۆز و خەڵکی شەنگال لەناویدا نەبین، بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵ کردن نییە. ماوەیەک چەندین پلان بەسەر ئێزدییەکاندا جێبەجێ دەکرێت و میری ئێزدییەکان حازم تەحسین بەگیش پشتگیری ئەو پلانانە دەدات. لە بری ئەوەی میر بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگاکەی بجوڵێتەوە، بڕیاری لایەنێکی سیاسی و دیاریکراو جێبەجێ دەکات. ئەو رێنمایی و کارانەی لە ژێر چەتری میردا ئەنجام دەدرێن لە بەرژەوەندی ئێزدییەکاندا نییە و ئێمە وەک باوەڕدارانی ئێزدی لە دژی هەموو ئەو بڕیارانەی کە بە بێ وەگرتنی رای خەڵکی شەنگال وەردەگیرێن”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو ئەنجومەنەی دامەزراوە، بە تەواوەتی لەلایەن پەدەکەوە ئەندامەکانی هەڵبژێردراون و هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی شەنگالەوە نییە.

هاوبەشی :