ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی شنگال: ناهێڵین پەدەکە جاریکی دیکە بە دەسەڵاتەوە بگەڕێتەوە شەنگال.

264
0
هاوبەشی :

ئاریان. تیڤی

عەبدوڵا عەلی یەکێک لە بەڕێوەبرانی شیعە کە لەناو کۆردیناسیۆنی شنگال ڕایگەیاند تەواوی ویستی پەدەکە ئەوەیە ببێتە دەسەڵاتدار لە شنگالدا، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانێت کە شنگال ئەو شنگالەی پێش فەرمان نییە.

ئەو ئەندامەی کۆردیناسۆن وتیشی پەدەکە لە هەوڵدایە قائیمقامیکی سەر بە خۆیان بۆ شەنگال دابنرێت ئێمەش بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەین، دەڵێین دەبێت کەسێک پارزێزەری گەل و وڵاتی خۆی بێت ئەو پۆستە وەربگرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆردیناسیۆنی هێز و پێکهتەکان لە شنگال ڕاگەیەندرا، هەموو ئەو پێکهاتانەی لە شنگال دەژین لەو کۆردیناسیۆنەدا بەشداربوون.

عەبدوڵا عەلی لە بەشێکی تری قسەکانیدا داوای لە گەلی شنگال کرد، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان لە جیاتی ئەوەی هەموو ڕۆژێک لە کامپەکانی باشووری کوردستاندا ئاگر لە چادرەکانیان بەردەبێت.

هاوبەشی :