‘ئازاد خۆی لە ناو پەکەکەدا ناسی’

244
0
هاوبەشی :

یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە سەرحەد ژیهات وتی، گەریلای ئەڵمانی ئازاد شەڕگەر کە شەهیدبوو لە ناو پەکەکەدا خۆی ناسی، لەبەر ئەوەی پەکەکە وەک رێگەی رزگاری مرۆڤایەتی دەبینی.

لە فەرماندەکانی هەپەگە سەرحەد ژیهات باسی لەوەکرد کە گەریلا ئازاد شەڕگەر کە لە خواکورک شەهیدبوو، دڵسۆزی پەکەکە بوو، گەلی کوردی وەک گەلی خۆی دەبینی و وتی، “کاتێک مرۆڤ لە ئەوی دەڕوانی، وەک کەسێک کە چەندین ساڵە لە کوردستاندا ماوەتەوە دەبیندرا”.

لە راگەیەندراوی ٢٣ی حوزەیرانی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە کە لە چالاکیەکەی ١٥ی حوزەیراندا لە شاخی شەهید شاهینی خواکورک ١٨ سەرباز کوژراون و یەک لەو سێ گەریلایەشی شەهیدبوون ئازاد شەڕگەر (توماس یوهان سپەیس)، لە دایکبووی شاری ماینبورگی ئەڵمانیابوو. لەوبارەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو.

“هاوڕێ ئازاد کاتێک لە زانکۆ بوو لە ئەنجامی خوێندنەوە و پیجوری بۆی دەرکەوت کە دەکرێت جیهانێکی ئازاد و یەکسانی جیاواز بخوڵقێندرێت و لە ئەنجامی ئەو گەڕان و بەدواداچوونەیدا دواجار پەکەکەی ناسی و ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە ریزەکانی گەریلا کرد. وەک ناوەکەی خۆی لە جیا ئازادەکانی کوردستان ئازاد بوو.

ئاوێتەی فەلسەفەی رێبەرایەتی و جەوهەری پەکەکەبوو، وەک جەنگاوەڕێکی قارەمان هەموو کات لە ریزەکانی پێشەوەبوو، بە توڕەییەکی زۆرەوە بەرامبەر کۆلۆنیالیستەکان شەڕی کرد”.

هەڵوێستی ئەو لەناو ژیادا راستەقینەبوو

لە فەرماندەکانی هەپەگە سەرحەد ژیهات قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی خواکورک ئازاد شەڕگەری ناسیوە و وتی، “هەڤاڵ ئازاد، هەڵوێستی ئەو لەناو ژیاندا هەڵوێستێکی راستەقینەبوو. کاتێک قسەی دەکرد، دەیگوت لەناو پەکەکەدا خۆی ناسیوە. لەبەر ئەوەی پەکەکەی وەک رێگەی رزگاری مرۆڤایەتی دەبینی. دڵسۆزی پەکەکە و گەلی کورد بوو. دڵسۆزی پەکەکە و گەلی کورد بوو، لەبەر ئەوەی گەلی کوردی وەک گەلی خۆی دادەنا، کاتێکی مرۆڤ لە ئەوی دەڕوانی وەک کەسێک دەردەکەوت کە چەندین ساڵ لە چیا مابێتەوە. خۆی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا قووڵ کردبووەوە. رەنجدەر کەسێکی خاوەن کردەوە بوو. هەموو کارێک کە ئەنجامی دەدا، دەیگەیاندە سەرکەوتن. لە گەریلایەتیدا ببووە پسپۆڕ. بە دیسپلین بوو، لە رووی تاکتیکەوە دەوڵەمەند بوو. بەردەوام خۆی پەروەردە دەکرد و خۆی بەرەو پێشەوە دەبرد.

بۆ گەنجانی کوردیش نمونە بوو

هەڤاڵ ئازاد شۆڕشگێڕێکبوو کە بۆ گەنجانی کوردیش نمونە بوو. کوردستان داگیرکراوە و ناسنامە و مافەکانمان زەوت کراون. هەڤاڵ ئازاد وەک ئەڵمانییەک هات و شەڕی کرد. گیانی خۆی لە پێناو گەلی کورددا بەخت کرد. گەنجانی کورد دەبێت زیاتر خاوەنداری لە کوردستان و گەلەکەیان بکەن. ئەو گەنجانەی بە هۆی هەندێک بارودۆخەوە ناتوانن خۆیان بگەیەننە چیا، بەلام بە رۆحی هەڤاڵ ئازاد دەبێت هەموو شوێنێک بۆ هێزە داگیرکەرەکانی تورک بکەنە گۆڕەپانی شەڕ.

بەڵێن بە بنەماڵەکانیان دەدەین

ئەو چالاکیەی بە پێشەنگایەتی ئاسیا کانیڕەش، کۆچەر مەدیا و ئازاد شەڕگەی ئەنجامدرا بە شێوەی گیانبازانەبوو. لەو بنکەیەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە چاوەڕێی نەدەکرد گەریلا هێرشی بکاتەسەر، گەریلا شەڕیان کرد و گورزیان لەسەربازانی تورک وەشاند. لە سایەی ئەو هاوڕێیانەوە بڕوابە ئازادی و هیوا زۆر گەشتر دەبێت. وەک هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار تا کۆتایی لەسەر رێبازی هاوڕێیانی شەهیدمان دەبین. رۆحی ئینتەرناسیۆناڵیزم بەردەوام بە زیندوویی رادەگرین و خاوەنداری لێدەکەین. بەڵێن بە بنەماڵەی هاوڕێیانمان ئازاد، ئاسیا و کۆچەر دەدەین کە تۆڵەیان دەکەینەوە و تاکۆتایی رێگەی ئەوان بەرنادەین”.

هاوبەشی :