لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆنفرانسی “لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی” كۆتسیی هات.

263
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە کۆتایی هات، دیارترینیان پێناسەکردنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی هەرێمەکە، لەگەڵ پاراستن و دانپیانانی نێودەوڵەتی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.

پاش دوو ڕۆژ لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ڕۆژئاوا، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆنفڕانسەکە، کۆتایی بە کۆنفرانسەکەی هێنا بەناونیشانی “لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی”.

ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کورد لەلایەن ڕۆژنامەوان ئامارا باوەڕ و بە زمانی کوردی لەلایەن ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا، ڕاکان شێخی، خوێنرایەوە و تێیدا هاتووە:

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا لە ٦-٧ ی تەمموز کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی سازکرد بە ناونیشانی “لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی” کە تێیدا ٢٠٠ کەس لە پارتە جیاوازەکان و ئەکادیمی و تەڤگەری ژنان و جڤاکی مەدەنی و ڕۆشنبیر و چالاکوان و یاساناسان لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەشەکانی کوردستان و ڕوسیا و وڵاتە عەرەبییەکان و جیهانەوە بەشداربوون.

بەپێی ئەنجامنامەکە کە بڵاوکرایەوە، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، پەیماننامەی لۆزان ناونراوە پەیماننامەی ئاشتی، بەڵام ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلان نەهێنا، بەڵکو ڕەوایەتی دا بە قڕکردنی گەلان و کەلتوورەکان، وەک ڕاگەیاندنی شەڕێک بوو بەهۆی ئاکامەکانی دەوڵەت نەتەوە، ئەم پەیماننامەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لەنێوان دەوڵەتانی هەرێمەکە و هەبوونی کورد و ناسنامە و کەلتوورەکانی هەرێمەکەی کردە ئامانج، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەسیملاسیۆنی نەتەوەیی و گۆڕینی دیمۆگرافی و تیرۆری سیاسی و ساختەکردنی ڕاستیە مێژوویەکانەوە.

هەروەها ئەوە ڕوونکراوەتەوە، قەیرانە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمەکە بەرئەنجامی ئەو سیاسەتانەن کە پشتیان بەم پەیماننامەیە بەستووە لەپێناو سەپاندنی دەسەڵاتی ستەمکاری و کۆکردنەوەی سامان و قڕکردنی گەلانی ڕەسەنی هەرێمەکە، لەسەر ئەم بناغەیە، بەشداربووان گەیشتنە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و داواکاری کە دەکرێت پرسی کورد چارەسەر بکات و ڕێچکەی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی ڕاست بکاتەوە.

هاوبەشی :