ئاسایشی شارەزوور دەستیبەسەر کۆگایەکی خواردندا گرت کەلەناو گەوڕدا هەڵگیرابوو

250
0
هاوبەشی :


لە ڕۆژ نیوز وەرگیراوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە هەڵمەتێکدا دەستی بەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراک لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا گرت

دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی زانیاری، هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور توانیان ڕێگری بکەن لە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوە بەسەرچوو.

لە راگەیەنراوێکی ئاسایشی شارەزووردا هاتوە، لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی هێزەکانی ئاسایش بە مەبەستی سەلامەتی هاوڵاتیان و ئاسایشی ئابوری و ڕێگریکردن لەو خۆراکانەی کە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ٢٠٢٣/٧/٦ توانرا زیاتر لە سێ تۆن خۆراک، پێکهاتبوو لە (برنج، ڕۆن، شەکر، دۆشاو)کەبەشێوەیەکی نەشیاو لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ( گەوڕ )دا عەمبار کرابوون دەستیبەسەردا بگیرێت

ئاماژەی بەوەشداوە، توانراوە تۆمەتبارێک بەناوی ( م، ف، ص )دەستگیربکرێت، کەبەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە بازاڕدا، لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

هاوبەشی :