هه‌په‌گه: وه‌ك ناوه‌كه‌ی جه‌سوور و ئازا بوو
هه‌په‌گه یادی فه‌رمانده جه‌سور ئازاد (ئه‌دیب ته‌میز)ی كرده‌وه، كه شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، “ئه‌و بووه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره، بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ری گیانبازی ئاپۆیی، كه ڕێگه‌ی ئازادی گرته‌به‌ر ده‌توانێت چی بكات و بگاته چ ئاستێك”.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه:
“هاوڕێ جه‌سوور ئازاد، كه جه‌نگاوه‌ری گیانبازی ئاپۆیی پارته‌كه‌مان بوو، فه‌رمانده‌یی پێشه‌نگ و مامۆستای زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و ژیانی ده‌روێشانه‌ی له ژیانی خۆیدا به كردار كردبوو، له ڕۆژی ١ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢ له هێرشێكی دوژمن‌دا شه‌هید بوو. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه یادی فه‌رمانده شه‌هیده‌كه‌مان كه شۆڕگێڕێكی ناوازه بوو به‌رز ڕاگرین و بپارێزین، په‌ره به تێكۆشانی ده‌ده‌ین و مه‌زنتری ده‌كه‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین تێكۆشانی، كه هه‌موو ژیانی خۆی له پێناودا به‌ختكرد به‌ره‌وپێش به‌رین و بیكه‌ینه بنه‌مای شۆڕشه‌كه‌مان كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات”.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه هاوڕێی ئازیزمان و گه‌ڵی وڵاتپارێزی مێردین و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی هاوڕێمان جه‌سوور ئازاد به‌مشێوه‌یه‌یه:
ناسناو: جه‌سوور ئازاد
ناو و پاشناو: ئه‌دیب ته‌میز
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: تامیله – مه‌حمود
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا