دوای بەسەربردنی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی تورکیادا، نوسەری دیاری کورد یەشار ئەسڵان ئازاد کرا

233
0
هاوبەشی :

یەشار ئەسڵان لە سەرەتاکانی ١٩٩٣ـدا لە نوسەیبین بە تۆمەتی “جیاکاریی” دەستگیرکرا و لە لایەن دادگایی ئاسایشی دەوڵەتیەوە لە دیاربەکر سزایی زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرا، لە پاش بەسەربردنی ٣٠ ساڵ و شەش مانگ لە زینداندا، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئازادکرا و ڕۆژی سێشەممەش گەیشتەوە ماردین.

لە فڕۆکەخانە سەدان کەس لە چاوەڕوانی دیداری دابوون ، لەوانەش هاوڕێیانی زیندان و کۆمەڵەیی دایکانی ئاشتیخواز و ئەندام پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز بێریتان گونێش.

هاوبەشی :