لیژنەی بەرگریی پارلمانی عێراق داوا لە سوپای توركیا ئەكات لە خاكی عێراق بکشێتەوە
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، داوای لە دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەکات خاكی عێراق جێبهێڵێت و بکشێتەوە.
وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پارلمانی عێراق لەبارە پێشێلكارییكانی دەوڵەتی داگیركەری توركە و ڕێكارەكانی حكومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، قسەی بۆ ئاژانسی رۆژنیوز کردوە.
لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە وتی: بۆردومانكردنی بەردەوامی توركیا بۆ سەر عێراق شتێكی نوێ نییە، ئەوەش لە ئەنجامی قۆستنەوەی ئەو هەلومەرجە دێت، كە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئەم ساتەوەختە پێیدا تێدەپەڕێت، بەڵام لە ئێستادا عێراق هەواڵی چارەسەر كردنی ئەم بابەتە دەدات، هەر بۆیە كاردەكەین بۆ وەستاندنی ئەم دەستدرێژییانە توركیا.
وەعد قەدۆ، داوای كشانەوەی سوپای داگیركاری تورك لە خاكی عێراق دەكات و دەڵێت: تورکیا زیاتر لە ٨٨ كامپی بێ مۆڵەتیان لە عێراق دامەزراندووە، بۆیە جەخت لەسەر جێهێشتنی هێزەكانی توركیا لە خاكی عێراق دەكەینەوە.