سێ پۆلیسی عێراق لە گەنجێکی ئێزدییان دا

247
0
هاوبەشی :

لە ناحیەی گرعوزێری شەنگال سەر بە شەنگال ٣ پۆلیسی عێراقی لە گەنجێکی ئێزدییان دا.

بەر لە هەفتەیەک لە ناحیەی تلعزێری شەنگال لە لایەن حکومەتی عێراقەوە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی کرایەوە. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەکە سەردانی فەرمانگەکەیان کرد و قەرەباڵغیەکی زۆر لە بەردەم دەرگای فەرمانگەکە دروستبوو. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی دەوامدا ئەو پۆلیسانەی کە ئەرکی ئەوان پارێزگاری لە فەرمانگەکەیە، بە شێوەیەکی دڕندانە و بە دار لە گەنجێکیان دا.

ساتی هێرشەکە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە تۆمار کراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. لە دیمەنەکەدا دەبینرێت کە سێ پۆلیس لە گەنجێک دەدەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراون، ئەو گەنجانە لە کاتی نۆرەگرتندا ویستوویەتی پرسیارێک لە پۆلیسەکان بکات، ئەوانیش هێرشیان کردووەتەسەر.

راگەیەندرا هیچ دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار لەبارەی رووداوەکەوە لێدوانی نەداوە.

هاوبەشی :