دەزگای بارزانی بە جلی ڕەنگاو ڕەنگەوە سەنتەرێکی کلتوری لە عەفرینی داگیرکراوە کردەوە!

231
0
هاوبەشی :

 

ئاریان تیڤی

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەفرینی داگیرکراو سەنتەرێکی بە ناوی “سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری” کردەوە.

کردنەوەی سەتنتەرەکە لە کاتێکدایە عەفرین لە ئاداری 2018ەوە لەلایەن تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە و خوێندن بە زمانی کوردی قەدەغە کراوە، ناوی شەقامەکان و گەڕەکەکانی شارەکەیان بە زمانی کوردی لابراوە و کراوە بە تورکی. عەفرین بە ئاڵای تورکیا و پۆستەرەکانی سەرۆکی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تەندراوە. ئەمە بێجگە لەو هەڵمەتی گۆرینی دیموگرافیای شاری عەفرین گرتۆتەوە.

هاوکات لەگەڵ کردنەوەی سەنتەرەکە ئامارەکانی تاوانەکانی هەراسانکردن، لاقەکردن، تاڵانکردن و ڕفاندنی خەڵک لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و ENKS بێدەنگیان هەلبژاردووە و وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە 300 هەزار کورد لە کاتی هێرشەکانی سەر عەفرین ئاوارەبوون، ئەمە لەکاتێکدا پێش هێرشەکان لە سەدا ۹۸ی دانیشتوانی عەفرین کورد بوون، بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ ۲۰٪.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریا-عەفرین، چەتەکانی تورکیا و خێزانەکانیان لەو شوێنانە بڵاوکراونەتەوە کە کوردەکان کۆچیان تێدا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە 450 هەزار کەس لە عەفرین و گوندەکان و ناوچەکانی بڵاوکراونەتەوە. زۆربەی ئەو کەسانە لە باشووری ئیدلیبەوە و لە حەلەبەوە و لە ناوچەی گۆثەی دیمەشقەوە هێنراون بۆ ناوچەکە.

هاوبەشی :