رۆژنامەی عەرەب: ئێستا مەسرور بارزانیی دەسەڵاتی رەهای بێ چاودێریی پارلمانی هەیە

253
0
هاوبەشی :

رۆژنامەی (العرب) چاپی لەندەن رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی هیچ دامەزراوەیەکی شەرعیی و یاسایی، هەرێمی کوردستان روەبەڕوەی قەیرانێكی دەستوریی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دەزگایانەی کە لە پارلمانەوە دەسەڵاتیان وەرگرتووە، شەرعییەتی یاساییان نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا حیزبەکانی دەسەڵات گوێ بە شەرعیی بوونی دەزگاکان نادەن.

رۆژنامەکە عەرەب جەختی لەوەکردوەتەوە: ئێستا مەسرور بارزانیی، دەسەڵاتی رەهای هەیە لەهەرێمی كوردستان، هیچ چاودێرییەكی پارلمانیش لە ئارادانییە.

هاوبەشی :