سامانی ماسی لە عێراق بەهۆی وشكەساڵی و شەڕی ئاوی ئێران و توركیا لەناوچووە
ئاریان تیڤی
بەهۆی كەمی ڕێژەی باران بارین لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بەرنەدانەوەی پشكی ئاوی عێراق، لەلایەن ڕژێمی ئێران و دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە، زیانی بە هەزاران مرۆڤ و ئاژەڵ و زیندەوەری ئاویی گەیاندووە
داود عیدان، جێگری پارێزگاری زیقار ڕایگەیاند: سامانی ماسی لە عێراق بەهۆی وشكەساڵی و لە ئەنجامی شەڕی ئاوی ئێران و توركیا لەناوچووە، ئەمەش پلانێكی توركیایە، كە ئامانجی لێی كۆنترۆڵكردن و ناچاركردنی عێراقە بۆ هاوردەكردنی ماسی لە وڵاتەكەیەوە.
بەرپرسیارێتی لە ناوچوونی بەرهەمهێنانی ماسی لە ئەستۆی حكومەتی عێراق دایە، چونكە بڕیار بوو حكومەت بەردەوام بێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ توركیا بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو یان سكاڵا لەسەر ئەنقەرە لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆمار بكات، پێویستە عێراق ئەوەی دووەمیان جێبەجێ بكات
ڕوانگەی سەوزی عێراق بڵاوی كردەوە،ماوەیەكی زۆر نییە بەرپرسانی تایبەت بە دۆسێی ئاویان ئاگادار كردوەتەوە، كە هاوینی داهاتووی عێراق سەروەت و سامانی ئاو و ئاژەڵی وڵات لەناو دەبات، هەروەها لە شارۆچكەی مەجەڕ لە پارێزگای میسان بە ملیۆنان ماسی بەهۆی كەمی ئاوییەوە لە ناوچوون.