ئەمڕۆ دوو سال تێپەڕ دەبێت بەسەر تەمەنی دەرچە میدیادا

223
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ تەموزی ٢٠٢٣، دوو ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر تەمەنی دەرچە میدیادا لە نێو كاری میدیای كوردیدا.

لێرەوە دەرچە میدیا گەرمترین پیرۆزبایی لەخۆێی و گەلی وڵاتپارێزی كورد و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهاند دەكات.

دەرچە میدیا بە توانایەكی كەم و كۆمەڵەێك كێشەی تەكنیكی و ماددی توانیویەتی لەم دوو ساڵەدا تا ڕۆژی ئەمڕۆمان درێژە بە ژیانی خۆێ بدات لە كاری میدیایدا و بكەوێتە خزمەت شۆڕشی ئازادیخوازنەی گەلی كورد كە لە ئێستادا ئەو گەلە قارەمانە پێشەنگایەتی پاراستنی مرۆڤایەتی لە ئەستۆ گرتوە.

ئێمە دەزانین كەموكوڕیەكی زۆرمان هەبووە بەڵام ڕاستگۆیانە و زۆر وڵاتپارێزانە لەخزمەت گەلی خۆماندا بەو تواناكەمەی هەبووە هەواڵەكەنمان ڕاگەیاندوە و بڵاومان كردۆتەوە.

بۆیە دەرچە میدیا چەندبارە داوا لە نووسەران و ڕووناك بیران و شارەزا و پسپۆڕان لە بواری میدیا دەكات هاوكاریمان بكەن، لە هەمان كاتدا داوا لە گەلی خۆمان ئەكەین لە ئازادیخوازان و خەمخۆرانی وڵات لە هەر دەنگوباسێك و هەواڵێكی بەپەلە ئاگادارمان بكەنەوە و ببنە هێز و توانا بۆ دەرچە میدیا.

گەلی خۆمان ئاگادار دەكەینە كە لە فەیس بووكدا زۆر ڕێگریمان لێدەكەن و هەمیشە سزامان دەدەن، دەزگای فەیسبوك لەخزمەتی داگیركەران و خیانەتكاراندایە ناهێڵێت پۆستەكانمان بە ئێوەی خەمخۆزی ئازادی و وڵاتپارێز بگات، بۆیە داواتان لێدەكەین بەشداریمان بكەن و لەڕێگەی پڕۆفایلەكەمانەوە پۆستەكانمان لایك و شەیر و كۆمێنتی بكەن.

بەهیوای لە ساڵی سێهەمماندا بە هاوكاری ئێوەی وڵاتپارێز و خەمخۆری ئازادی بتوانین بە گوڕو تینێكی ترەوە بكەوینە خزمەت میدیای كو ردی و لاوازی و كەماسیەكانمان كەم بكەینەوە.

 

سەركەوتن سەركەوتن

دەرچە میدیا

٣ تەموزی ٢٠٢٣

هاوبەشی :