هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد: ٤٤ داگیرکەر سزادراون

224
0
هاوبەشی :

هەپەگە ئاماری شەڕی نێوان ١-٣٠ حوزەیرانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٥ چالاکییان کردووە، ٤٤ سەربازی داگیرکەر سزادراون. لە هێرشەکانیشدا ١٠ گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەری مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد .

هەپەگە رایگەیاند: “دەوڵەتی تورک نەتەوە دەوڵەتێکە کە وەک نەژاد پشتی بە تورک پەرستی و وەک ئایینزاش پشتی بە سوننەگەری بەستووە. سیستمی نەتەوە دەوڵەتی تورکی فاشیست ئەوەی بۆ خۆی بە بنەما گرتووە کە جگە لە تورکبوون هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان، جگە لە سوننەگەری هەموو ئایینەکان بە شێوەی کۆمەڵکوژی و تواندنەوە لەناو ببات، هەموو کۆمەڵگا و گەلانی تورکیا بکاتە تورک، سوننی و بۆ ئەوەش چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ لە سێواس ٣٤ گیانی عەلەویەکانی بە شێوەی خوێنمژانە تیرۆر کرد. لە ساڵیادی ٣٠یەمینی کۆمەڵکوژییەکەدا کە دژی مرۆڤایەتی بوو شەهیدانی دیموکراسی و ئەو کەسانەی لە سێواس تیرۆر کران بە رێزەوە یاددەکەینەوە”.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی تێکۆشان

لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، “دەوڵەتی تورکی کۆمەڵکوژکاری کۆلۆنیالیست بە هەمان مێشکی فاشیستیەوە ئەشکەنجە دەروونی و گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ، هەروەها هێرشی کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان درێژە پێدەدات. لەو هێرشانەی بۆ کۆمەڵکوژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن، گەورەترینیان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجام دەدرێن. واتای گەریلا بۆ کورد، رۆڵی لە پاراستنی رەوای گەلەکەمان، گەرنتی و دەستەبەرکردنی دۆزی ئازادی و هێزی پێشەنگی تێکۆشانمان هۆکارە بۆ ئەوەی دوژمن بەردەوام هێرشی بکاتەسەر. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەپێناو تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمان بە بەرپرسیارێتی رۆژانە و مێژوویی لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە گیانی فیدایی ئاپۆیی تێدەکۆشن.

هێرشە داگیرکەرییەکان بێ پسانەوە بەردەوامە

سوپای تورکی داگیرکەر لە باکووری کوردستان لە رێگەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانەوە هێرش ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش بێ پسانەوە لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان دەکات. لە ماوەی مانگی حوزەیرانی لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ١٢٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٢١٤٨ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان ئەنجام دراوە. لە دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودا ٢٦ جار بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکارهێنراون. بۆ رووخاندنی سەنگەرەکانمان بە حەفارەش هێرشیان ئەنجامداوە.

٤٤ سەربازی داگیرکەر سزادران

هێزەکانمان کە لە دژی دوژمن لە دۆخی خۆپاراستنی رەوادابوون، لە ١٣ی حوزەیران بەدواوە پێیاننایەوە بۆ دۆخی چالاکی کارا و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. لە دژی هێرشەکانی دوژمن هێزەکانمان لە ماوەی مانگی حوزەیراندا ٤٥ چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا کۆنترایەک و ٤٤ داگیرکەر سزادران. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جۆری ریۆ، سیستمێکی کامێرای حەراری و سیستمێکی رادار تێکشکێندران.

هاوبەشی :