نزیكەی ٤٥ هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە شەقامەكانی فەرەنسا بۆ كۆتنرۆڵكردنی خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێكراوە

236
0
هاوبەشی :

نزیكەی ٤٥ هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە شەقامەكانی فەرەنسا بۆ كۆتنرۆڵكردنی خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێكراوە، لە ئێستادا بارودۆخی فەرنسا زۆر ناسەقامگیرە، خۆپیشاندەران بە سەدان شوێن و ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنییەكانیان سووتاندووە، تا دێت دەنگی ناڕەزاییەتییەكان زیاتر دەبێت.

هەفتەی ڕابردوو، مێردمنداڵێک لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە تەقەی لێكرا و كوژرا، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتەووە و بووە هۆی سەر هەڵدانی چەندین خۆپیشاندانی گەورە لە سەرجەم شارەكان، هەروەها حكومەتی فەرەنسا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و بە هەزارن پولیسی بڵاوە پێ كردووە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە تۆڕە كۆمەڵاییەتییەكان بڵاوی كردەوە، نزیكەی ٤٥ هەزار پۆلیس بە یەكە تایبەتمەندەكان و زرێپۆش و هێلیكۆپتەرەوە بڵاوەیان پێكراوە، بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانەكانی لە سێ گەورەترین شاری پاریس و لیۆن و مارسیلیا.

ئاماژە بەوەشكراوە، شەوی هەینی ڕابردوو پۆلیس هەزار و ٣١١ كەسی دەستگیركردووە، لەكاتێكدا شەوی پێشتر ٨٧٥ كەسیان دەستگیركردووە، هەروەها دوێنێش نزیكەی ٢٠٠ كەس لە سەرانسەری وڵات دەستگیركراون.

هاوبەشی :