لەسەر مەزاری شەهید پەیمان منبەری رێوڕەسمی رۆژی لە دایکبوونی بەڕێوەدەچێت
دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی ژن، بانگەواز لە جەوانان و ئازادیخوازان دەکەن، لە رێوڕەسمی رۆژی لەدایکبوونی شەهید پەیمان منبەری، لەسەر مەزارەکەی کۆببنەوە.
سبەینێ رۆژی شەممە، ١٠ی پووشپەڕ، رۆژی لە دایکبوونی شەهید پەیمان منبەرییە، کە یەکێکە لە شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی ژن لە شاری سنە.
دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی ژن بەوبۆنەیەوە بۆ رێزگرتن لە یادی شەهید پەیمان منبەری، رێورەسمی رۆژی لە دایکبوونەکەی لەسەر مەزارەکەی لە بەهەشت موحەمەدی سنە بەڕیوەدەبەن.
دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی ژن، داوا لە جەوانانی شۆڕشگێڕ و خەڵکی تێکۆشەر دەکەن لەو رێورەسمەدا بەشداربن.
پەیمان منبەری خەڵکی ئاوایی نییەری شاری سنە، لە ٢٢هەمین رۆژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە گولـلەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا گیانی بەختکرد.