بەسێ ئەرزینجان: فاشیزم لە تورکیا لە رێگەی بەرخودان لەسەر هێڵی گیانبازی دەوەستێندرێت

290
0
هاوبەشی :

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان رایگەیاند، لە سەدەی ٢١ەمیندا هێڵی ئازادی زیلان گەورە دەکەن و وتی، “فاشیزم لە تورکیا بە بەرخودان و هێڵی گیانبازی دەوەستێندرێت”.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان بە بۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی چالاکی گیانبازی گەریلای پەکەکە زەینەب کناجی (زیلان) هەڵسەنگاندنی کرد.

ئێوە چالاکی گیانبازی و شەهیدبوونی گەریلای پەکەکە زەینبە کناجی (زیلان) لە ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەڤآڵ زیلان یەک لە شەهیدە گەورەکانمان و یەک لەو فەرماندانەمانە کە لەیاد ناکرێت. لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دژی ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک لە رێگەی بۆمبە لە سوریا ئەنجامی دا و ویستی رێبەرایەتیمان بکاتە ئامانج، لە دێرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدا و ئەمڕۆ ٢٧ەمین ساڵیادی ئەو چالاکییە مێژووییەی. سەرەتا سڵاو لەو هێڵە بەرخودانەی ژنان دەکەم کە بە شەهیدی گەورەمان زیلان و لە کەسایەتی ئەو دا بە سەکینە جانسزەکانەوە دەستی پێکرد وبە بێریتان، سەما یوجە، ڤیان سۆران، ئارین میرکان، شیرین عەلەمهولیەوە بەردەوام بوو. بە رێز و پێزانینەوە یادی گوڵان، لەیلا ئاگری، راپەڕین ئامەد، رەهان عامودێ و یوسرا دەکەمەوە کە لە رێکەوتی جیاجیادا لە مانگی حوزەیراندا شەهید بوون و هەروەها یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەرزڕادەگرم.

بەرخودانی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکورک، باکوری کوردستان و لە تەواوی کوردستان پیرۆز دەکەم. هەروەها لەم ماوەیەی رابردوودا زانا رۆژدا و خەبات کۆپ کە لە سەر بنەمای نوێنەرایەتی هێڵی گیانبازی زیلان قارەمانێتی و بەرخودانی گەورە و وڵاتپارێزیان لە کەسایەتی خۆیاندا جێگیر کردبوو، لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک بە پەیوەستبوون بە رێبەرایەتی و گەل و بزوتنەوەی ئازادی شەهیدبوون، بە رێزەوە سڵاویان لێدەکەم.

هەر هەڤاڵێکی ئێمە، گەلەکەمان، هێزەکانی ئازادی هەوڵ دەدەن شایەنی ئەو شەهیدانە بن. ئێمە شایستەبوون بەرامبەر بە شەهیدانمان، رێبەرایەتیمان و گەلەکەمان وەک گەورەترین ئەرکی خۆمان قەبوڵ کردووە. خەباتی ئێمە لە شۆڕشی ژنانی کوردستاندا وەک رووناکییەکی مرۆڤایەتی دەدرەوشێتەوە.

وەک ژنانی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی ژن، هاوڕێ، دایکان، گەنجان، هەڤاڵانی پیاو کە بڕوایان بە هێڵی ژنی ئازاد هەیە و خۆیان نوێ دەکەنەوە، لە هەموو شوێنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو جیهان لە دژی هەموو خراپەکارییەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتداری ئێمە خۆڕاگری دەکەین و خەباتی دامەزراندنی ژیانی ئازاد و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک درێژە پێدەدەین. لە رێگەی ئەزمونوەرگرتن لە مێژووی رزگاری مرۆڤایەتی و پراتیکی مێژووی تێکۆشانمان، لە رێگەی رەخنە و رەخنەدانەوە بەردەوام خۆمان نوێ دەکەینەوە و درێژە بە تێکۆشان دەدەین و دواجار ئەوانەی سەردەکەون هێزەکانی رەنج، دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادی دەبن. ئێمە سەردەکەوین.

لە ٢٧ەمین ساڵیادی چالاکی گیانبازیدا گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە چییە و لە بەرامبەریدا پێویستە چ جۆرە تێکۆشانێک بکرێت؟

بەبۆنەی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید زیلانەوە جارێکیتر ئەوە دەخەینەوە بەرباس کە رێبەرایەتیمان لە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەجەدایە. گۆشەگیری لە سەر رێبەرایەتیمان، بەردەوام لە رۆژەڤی ئێمەدایە. بزوتنەوەکەمان، گەریلا، گەلەکەمان، ژنان، گەنجان و دۆستانمان بە هەستیاری گەورەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن. سەرباری هەموو گوشار، ئەشکەنجە و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەڵام بەرخودان و خاوەنداری لە رێبەرایەتیمان لە چیا، زیندان و شار و گەندەکان بەردەوامە. ٢٨ مانگە هیچ هەواڵێکمان لە رێبەرایەتیمان نییە و سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە هەموو دژواری و توندییەوە بەردەوامە.

رێبەرایەتیمان ماوەی ٢٥ ساڵە لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجە، گۆشەگیری رەها و دۆخێکی دژواردا دەژی. لە ناو سیستمێکی فاشیستی دڕندە، بێ ویژدان، نایاسایی و نائەخلاقیدا درێژە بە بەرخودان دەدات. جارێکیتر سڵاو لە بەرخودانی رێبەرایەتی لە ئیمراڵی دەکەین. لە رزگاری کوردستان و دیموکراتیکبوونی تورکیادا رێبەرایەتیمان رۆڵی سەرەکی هەیە و رۆژ لە دوای رۆژ ئەو رۆڵە زیاتر دەبێت. دۆست و دوژمنیش درکیان بەو رۆڵە کردووە. لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی کردەوەی نایاسایی گۆشەگیری لە سەر رێبەرایەتی دەخەنە بەرباس، ئەوانەی هیچ پەیوەندییەکان بە ئایدۆلۆژیا و هزری ئێمەوە نییە، رۆژنامەوانان کە لە رووی یاساییەوە لە دۆخی رێبەرایەتیمان دەڕوانن، دەکرێنە ئامانجی هێرشی نایاسایی و نادادپەروەرانە. ئامانجی ئەوان دیارە، دەیانەوێت رێبەرایەتیمان و ئەندێشەکانی لە ناو گۆشەگیری رەهادا بهێڵنەوە، تێکۆشانی ئازادی ژن و گەلەکانمان کە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا بەڕێوەدەبەن، پاکتاوی بکەن، هەموو هێزە ئازادییەکان لە تورکیا بێ رێبەر و بێ جێگرەوە بکەن و لە سەر بناغەی هەژموونی خۆیان تورکیایەکی فاشیست دروست بکەن.

لەم چوارچێوەدا جارێکیتر دەبێت ئێمە لە هەلومەرجی فاشیزمدا چالاکی گیانبازی هەڤاڵ زیلان کە ساڵی ١٩٩٦ لەسەر بنەمای خاوەنداری لە رێبەرایەتیمان ئەنجامیدا هەڵیبسەنگێنینەوە و ئەزمونی پێویستی لێوە بەدەستبهێنین. لەو چوارچێوەدا دەبێت بە گیانێکی فیدایی گوڕ بە تێکۆشان بدەین. دەبێت ئەو هۆشمەندی و ئیرادەیەمان بەهێز بکەین.

چالاکیەکەی زیلان بۆچی گرنگە، بۆچی دێرسیمی هەڵبژارد، ئامانجی ئەو چی بوو، چ پەیامێکی راگەیاند؟

ساڵی ١٩٩٦ شێوازی چالاکی گیانبازی کە هەڤاڵ زیلان ئەنجامیدا، لە مێژووی بزوتنەوەکەماندا جاری یەکەم بوو. یەکەم جاربوو کە هەڤاڵێکی ژن بە تەنیا بە شێوەی مەبەستدار، خۆرێکخستنکراو، بە پلان، دەستپێشخەری سەرکەوتوو چالاکی گیانبازی دەکرد. شوێن و کاتی جێبەجێکردنی چالاکییە گیانبازییەکەی هەڤاڵ زیلان زۆر گرنگ بوو. دەوڵەتی تورک لەو قۆناغەدا هەموو دەرفەت و تواناکانی بۆ پاکتاوکردنی رێبەرایەتیمان لە سوریا بەکاردەهێنا. ئەوە لە ناو هەموو گەریلاکاندا توڕەیی لێکەوتەوە. بیرۆکەی هەڤاڵ زیلان بۆ ئەو چالاکییە گیانبازییە، لەسەر ئەو بنەمایە و لەسەر پێشنیازی خۆی بوو. خۆشەویستی بۆ رێبەرایەتی و دڵسۆزی بەرامبەر، پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد، بووە هۆی ئەوەی لە سەر بنەمای گیانبازی بەشداری بکات.

رێبەرایەتیمان خاوەنی هەڵوێستێکە کە بەردەوام ژنان و مرۆڤایەتی بەرەو ئازادی و تێکۆشان دەبات. رێبەرایەتیمان بە رەنجێکی گەورە و هێزی ئەندێشە لە دژی شێوازی ژیان کە کۆمەڵگا کۆیلە دەکات، شێوازی کەسایەتی جێگرەوە، شێوازی ژیانی سەرەتا لەلای خۆی، دوای لە پێکهاتەی پارتەکەمان و گەلەکەماندا هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش برد. ئەو چالاکییەی ئەنجامدرا زۆر پەیامی لەخۆگرتبوو. هەڤاڵ زیلان بەو چالاکیەی لە مێشک و دڵی دوژمندا ترس و شکستی ئافراند. بە مەبەست ئەو چالاکییە گیانبازییەی لە دێرسیم ئەنجامدا. دەزانرێت کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی کۆمەڵکوژی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ ویستی چ پەیامێک بە کورد و عەلەویەکان بدات. ئەو چالاکییە بە تەیابەتی بۆ دێرسیم لە هەموو کوردستان بۆ گەلەکەمان و ژنان زانابوونی ئازادی، ئیرادەی بەرخودان و تێکۆشانی بەرەوپێش بردووە. گەلەکەمان لە دێرسیم لەسەر هێڵی گەرانەوە بۆ جەوهەری خۆی چووەیە ناو قۆناغی نوێی زیندووبوون. رێبەرایەتیمان چالکی شکۆمەندانەی هەڤاڵ زیلانی لە شێواز و بنەماکانی گەلەکەمان و ژناندا بەهێز کردووە. لە رێگەی ئەو چالاکیەوە بەخۆبڕوابوون لەلای گەلەکەمان و ژنان دروستبوو.

چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان لە هەمان کاتدا وەڵامێکیش بوو بۆ یەکەم کۆنگرەی ژنان کە ساڵی ١٩٩٥ لە چیا ئازادەکانمان بەسترا و یەکەم رێکخستنی ژنان دامەزرا. لە رێگەی ئەو چالاکیەوە وایکرد کە هەنگاوی پێشکەوتوانەتر لەبواری رێکخستنبوونی ژانەوە هەڵبگیرێت. بۆ بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکان رۆڵێکی سەرەکی گێڕا. پاڵپشتییەکی گرنگی پێشکەش بە رێکختنبوونی ژنان و تێکۆشانی ژنان و گەلەکەمان کرد و لە بزوتنەوەکەمان رۆڵی پێشەنگی گێڕا. خۆشەویستی و دڵسۆزی هەڤاڵ زیلان بەرامبەر رێبەرایەتیمان، دڵسۆزی بەرامبەر هزری ئازاد بووە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ ببێتە هێزێکی گەورەی رێکخستن و هێزی چالاکی. ئەمڕۆ لە دڵی ملیۆناندا هێڵی گیانبازانەی هەڤاڵ زیلان، لە شەڕ و ژیاندا وەک هێڵی فەرماندەیەکی لە جیناتەکانی گەلی کورد و ژناندا جێگیر بووە.

وەک بزوتنەوەی ژنان وەڵامی ئێوە بۆ میراتی هەڤاڵ زیلان چییە؟

خەباتێک کە ئێمە لەسەر بنەمای هەڵوێست و چالاکی زیلان بەڕێوەی دەبەین، دەبنە بەرچاوترین نیشانەیە کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژن. لەبەر ئەوە دەبێت لەم قۆناغەدا کە هێرش بۆ سەر رێبەرایەتیمان، بزوتنەوەی ئازادیمان و گەلەکەمان قورستر دەبێت، هێڵی زیلان، هێڵی گیانبازی و هێڵی ئازادی دەبێت بە بەهێزی درکی پێبکرێت. دەبێت ببێتە هەڵوێستی هەموو ئەوانەی بەشداری ناو کار و خەبات دەکەن.

پێویستە ئەوە نەتەنیا لە رووی سەربازییەوە وەک چالاکییەکی گیانبازی ببینرێت، دەبێت وەک هەڵوێستێک لە دژی فاشیزم و رەتکردنەوەی دواکەوتوویی، پیاوسالاری و میکانیزمەکانی ژیانی هەنوکەیی هەڵبسەنگێندرێت. دابڕان لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری و شێوازی ئەو لە ژیاندا و خۆخوڵقاندن لە سەر ئەو بنەمایە، دەبێت هەڵوێستی بەرخودان بەم جۆرەبێت.

شێوازی زیلان بە واتای جێبەجێکردنی شێوازی ئاپۆیی کاریگەر و سەرکەوتووە. بە واتای پراتیکی ئەو دێت. هەڤاڵ زیلان بەر لە هەموو شتێک بە ئێمەی نیشاندا کە نابێت ژن مڵکی پیاوان بێت، دەبێت ژنان بۆ ئازادی گەلەکەمان ببنە ئیرادەی زیندوو و بۆ ئەوە تێبکۆشن.

هەربۆیە هێڵی زیلان کۆدەکانی ئەوەی کە ئێمە چۆن و بە چ شێوازێک شۆڕشی ژنان بەرەوپێش ببەین بە ئێمە دەدات. ئازادی بە ئاسانی بەدەست نایات. پێویستی بە قوربانیدانە. شۆڕشی ژنان کە بننە شۆڕشی مرۆڤایەتی تەنیا بە بەرخودا لە دژی دیکتاتۆریەت و سەرەڕۆیی دەتوانن بەرەوپێش بچن. رێگەی ژیانی شکۆمەندانە رێگەی زیلانە. زیلان سەرچاوەی ئیلهامی ژیانی شکۆمەندانە و بە واتایە. لەبەر ئەوە هەڤاڵ زیلان مانیفیستۆی شۆڕشی ژنانمانە کە بە ئامانجی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتن لە سەدەی ٢١دا رایدەگەیەنین. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پەیجوری و تێکۆشانی ژنان لەپێناو یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری و بونیادنانی ژیانی ئازاد تەنیا ئەو کاتە دەستەبەر دەبێت کە لە سەر بنەمای گیانبازی و ئازادی بەشداری لە تێکۆشاندا بکات. دەبێت لەم قۆناغەی پێیدا تێپەڕ دەبین زۆر بە باشی لە هێڵی زیلان تێبگەین و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و داهێنەرانە جێبەجێی بکەین.

لە ٢٧ەمین ساڵیانی چالاکی گیانبازانەی زیلاندا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەکەوە زیادیان کردووە، سەبارەت بەوە چی دەڵێن؟

لە تورکیا ئەو ئاستەی فاشیزم پێی گەیشتووە، تەنیا بە هێڵی بەرخودان و گیانبازی لەناو دەچێت.نوێنەرایەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەمڕۆ لە تورکیا بە هاوپەیمانی پیاو بە پێشەنگایەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجام دەدرێت. ئەردۆغان دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانی لە سەر بنەمای تێگەیشتنێکی فاشیستی و دواکەوتوانە بەهێز کردووە. گۆشەگیری رێبەرایەتیمانی دژوار کردووە و دەیەوێت هێرشەکان لە دژی گەلەکەمان لە هەموو کایەکانی ژیان، لە زیندانەکان زیاتر بکات و کۆمەڵگا هەموو ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات. هێڵی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نەک هەر بۆ تورکیا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش مەترسیەکی گەورەیە. دەیەوێت هێڵی داعش و تالیبان لەگەڵ هزری عوسمانی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات. گەلان و ژنان لە تاریکیدا بخنکێنێت. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و نەتەوەپەرستیی فاشیست، دینپەرست، رەگەزپەرست و سیاسەتی بارگاوی بە درۆ و دووروویی گەورە بەڕێوەدەبات. لەبەرامبەر ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بێدەنگە و زیاتر رێگەی لەبەردەم دەکاتەوە.

لەو رووەوە رووبەڕووی قێزەونترین و درۆزنترین لایەنی پیاوین. دەبێت ئەوە لە بیر نەکەین کە هۆکاری هێرشە خراپکارانەکانی پیاو ئەوەیە کە لە تێکۆشانی ئازادی ژن دەترسن. هەربۆیە هەموو دەرفەت و سیاسەتی شەڕی تایبەتی خستوەتەگەڕ. ئەوانەی ئازادی و دیموکراسی و یەکسانیان دەوێت هەرگیز دەستەوەستان نابن. سەرباری ئەوەی هەڤاڵ ساڵێک بوو بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کردبوو و بێ ئەزمون بوو، زۆر زوو هەستی بە پیلانگێڕیی نێونەتوەیی لە بەرامبەر رێبەرایەتیمان کرد و هەڵوێستی ژنی ئازادیخوازی نیشاندا. بە شێوەیەک کە بە مێشکی کەسدا نەدەهات، بە بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ شتێک لە هیچ کەسێک بکات، بە دەستپێشخەری خۆی پلانی بۆ چالاکی گەورەی خۆی دانا و بە سەرکەوتوویی ئەنجامیدا. ئەمە زۆر گرنگە. لە باکور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا، باشور، شەنگال، مەخمور و ئەوروپا وەک ژنانی کورد دەبێت ئێمە لە سەر بنەمای هێڵی گیانبازانەی شەهید زیلان پێشەنگایەتی قۆناغەکە بکەین و خەباتی تێکۆشانی ئازادی زیاد بکەین و سەربکەوین. بەبێ ئەوەی دەست لە تێکۆشان هەڵبگرین، دەبێت ئێمە لەسەر هێڵی ئازادیی رێبەرایەتیمان خەباتی خۆمان بەڕێوەببەین و فاشیزم لەناو ببەین و بینێرینە تاریکایی مێژووەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە لە ٢٧ەمین ساڵیادی چالاکی گیانبازانەی هەڤاڵ زیلاندا، بەتایبەتی ژنان ئێمە بانگ لە هەموو گەنجان و گەلان دەکەین کە بەرخودان پەرەپێبدەن و لە دژی فاشیزمی تاریک خۆڕاگری بکەن و تێکۆشان لە پێناو رۆژانی ئازاد بگەشێننەوە”.

هاوبەشی :