كەجەکە: چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان بەهێزترین هێمای خاوەندارییە لە راستیی رێبەرایەتی

239
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی چالاکی گیانبازی زیلاندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “چالاکی هەڤاڵ زیلان گەورەترین هێمای خاوەندارییە لە راستیی رێبەرایەتی کە پێوانی ئازادی خوڵقاندووە و دەیپارێزێت”.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی چالاکیی گیانبازیی زیلان کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم ئەنجامدرا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

“ئێمە هەڤاڵ زیلان کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکی گەورەی ساز کرد و ناوی خۆی لە مێژوودا نوسیەوە لە کەسایەتی ئەویشدا شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێز و پێزانینی گەورەوە بە بیردێنینەوە، بەڵێن پەیوەست بوو و سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە جارێکیتر دووبارە دەکەینەوە. هاوڕێ زیلان بە ژیان، هەڵوێست، رێپێوان و چالاکی خۆی لە کوردستان بووە هێمایەک، هێڵێک، رێبازێک و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. نەک هەر لە کوردستان و بۆ گەلی کورد بەڵکوو لەهەمان کاتدا بۆ تێکۆشانی ئازادی ژن و تێکۆشانی ئازادی گەردوونی مرۆڤایەتی جێگە گرنگی زۆری هەیە.

یادکردنەوەی زیلان بە رێکردن لە سەر هێڵی ئەو دەستەبەر دەبێت

زۆر دژوارە کە تەنیا بە وتنی راستی زیلان بە هەموو جۆرێک و واتای ئەو بگێڕدرێتەوە. خۆی لە خۆیدا زیلان نەک بە قسە بەڵکوو بە چالاکی خۆی دەربڕی. بە چالاکی گوزارشتی لە خۆی کرد و بەم جۆرە بووە خاوەنی ژیان و حەقیقەتێکی راستەقینە. ئەو کاتەی چالاکییە مێژووییەکەی ئەنجامدا، رایگەیاند کە ئەو زۆر ژیانی خۆشدەوێت، پەیوەستە بە ژیانەوە و چالاکییەکەشی لەو پێناوەدا دەکات. ئەو هەڵوێست و قووڵبوونەوەیە تەنیا بە رێکردن لە سەر هێڵی ئازادی دەتوانرێت تێگەیشتنی لەسەر سازبکرێت و جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە تێگەیشتن لە زیلان، هاوڕێیەتی لەگەڵ زیلان تەنیا بە رێکردن لەسەر هێڵی ئەو دەبێت.

رێبەر ئاپۆ وتی، زیلان فەرماندەیە، ئێمەش شەڕڤانی هێڵی ئەوین و هەموو جارێک دەستنیشانی کرد کە دەبێت بە باشی لە هەڤاڵ زیلان و چالاکیەکەی تێبگەین، ئەو خۆیشی هەوڵی دەدات باشتر لەوە تێبگات و شایەنی بێت. لەوەها قۆناغێکدا کە ئێستا ئێمەی تێداین، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەو دەدات کورد جینۆساید بکات، مۆدێرنیتەی سەرمایەدا لە رێگەی دژوارکردنی کۆمەڵکوژکردنی ژنان، کۆمەڵگا و ژینگە هەوڵ دەدات درێژە بە باڵادەستی خۆی بدات. بۆ ئەوەش بە قووڵکردنەوەی کۆمەڵکوژی ژنان هەوڵ دەدات باڵادەستی خۆی درێژە پێبدات، لە دژی ئەوە لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان گەل، ژنان و چەوساوەکان هەموویان لە ناو بەرخوداندان. لە هەموو کات زیاتر پێویستی بەوە هەیە کە بەم جۆرە تێگەیشتن لەسەر راستی زیلان سازبکرێت و لەو راستیەدا قووڵبوونەوە بێتە ئاراوە. لەبر ئەوەی زیلان ناو و گوزارشت لەوەیە کە بە تەواوەتی خۆی بۆ ئازادی تەرخان بکات و لە دژوارترین هەلومەرجیشدا سەرکەوتوو بێت. لەبەر ئەوە هەموو جەنگاوەرێک، هەموو کوردێک، هەموو ژنێک، لەهەموو شوێنێکی جیهان هەموو ئەوانەی لە پەیجوری و تێکۆشانی ئازادیدان دەبێت لە راستی زیلان تێبگەن و خۆیان لەو راستیەدا قووڵبکەنەوە.

زیلان گەیشتە بە رێبازی ئاپۆیی لە بەرزترین ئاستدا

چالاکی هەڤاڵ زیلان گەورەترین هێمای خاوەندارییە لە راستی رێبەرایەتی کە پێوانەکانی ئازادی ئافراندووە و دەیپارێزێت. خۆی لە خۆیدا ئەوەی راستی زیلانی هێناوەتە ئاراوە ئەو هەڵوێست و هزرەیە. لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی کۆمەڵکوژکار بۆ سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ هەوتە جموجۆڵەوە و هێرشی لەنابردنی ئەنجامدا، هاوڕێ زیلان چالاکی گەورەی مێژوویی ئەنجامدا و ئەوەی خستەڕوو کە دڵسۆزی داهێنەرانە و پارێزگاری لە پێودانگە مرۆڤایەتیەکان، دڵسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ دەبێت چۆن بێت. زیلان بەو چالاکیەی خۆی گورزی گەورەی لە سیستم و مێشکی دوژمنی مرۆڤایەتی، کۆمەڵکوژکار، کۆلۆنیالیست و پاکتاوکەر وەشاند، ئازادی بەهێزکرد و بووە نمونەی رەسەنی هاوڕێیەتی. رێباز و چالاکی هاوڕێ زیلان لەهەمان کاتدا نیشانەی ئاست و رێبازی نوێیە لەسەر هێڵی گیانبازی کە تێکۆشانمان بۆ خۆی بە بنەمای دەگرێت. ئەمە لە رێبازی گیانبازی ئاپۆییدا دەگاتە بەرزترین ئاست. بێگومان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەو رێبازە بۆ خۆیان بە بنەما دەگرن، بەو رێبازە گیانبازییەوە لە دژی دوژمنی فاشیست خۆڕاگری دەکەن و بۆ پاراستن و ئازادیی کوردستان شەڕ دەکەن. گەریلا ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکورک، بۆتان، ئامەد، دێرسیم، سەرحەد و لە هەموو شوێنەکانی دیکە کە تیایدان بە رێبازی زیلان خۆڕاگری دەکەن، دەژین و شەڕ دەکەن.

زیلان هاوڕێیەتیە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ

بە دڵنیاییەوە بۆئەوەی لە زیلان تێبگەین، هەستەکانی بە زیندوویی رابگیرێن دەبێت ئاواتەکانی بهێنرێنە دی و لەسەر هێڵی ئەو رێبکەین. زیلان بەر لە هەموو شتێک تێگەیشتنە لە راستی رێبەر ئاپۆ کە بۆ گەلی کورد خوڵقێنەری هەموو بەهاکانە، گوزارشتە لە دڵسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیەتیە لەگەڵیدا. هەربۆیە بۆ ئێمە تێگەیشتن لە راستی زیلان و رێکردن لە سەر هێڵی ئەو بە واتای قووڵبوونەوەی زیاترە لەسەر راستی رێبەر ئاپۆ. لە ساڵیادی ٢٧ەمینی شەهیدبوونیدا ئێمە هاوڕێ زیلان و لە کەسایەتی ئەودا شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی هەر هەموویان جارێکیتر بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. سەرەتا گەلەکەمان، ئێمە بانگ لە هەموو کەس دەکەین کە بڕوایان بە پێوان و بەهاکانی ئازادی هەیە، با لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی بەهێزتر دەرببڕن”.

هاوبەشی :