هەپەگە: داگیرکەران ٤ جار بە چەکی قەدەغەکراو و بە سەدان جاریش لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان ئەنجامدا

268
0
هاوبەشی :

سوپای تورکی داگیرکەر ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا. ١٢ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٢٥٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

‘٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودنی شاخی ئێف ئێم درا.

هێرشەکان بە بۆمبی قەدەغەکراو؛

‘٢٥ی حوزەیران سەنگرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای خاپ ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

لە ٢٤، ٢٥ و ٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی ٦ جار، لە مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی هەکاری ٢ جار، لە خواکورک گۆڕەپانەکانی شاخی بەربزن و گۆشین ٢ جار، لە گارە گۆڕەپانەکانی گوندی چەمرۆبۆتکی و خێرێ ٢ جار بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان ئەنجام دران.

‘٢٧ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی کۆلیت و شێخزادەی خواکورک ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و هێشتاش ئاگرەکە بەردەوامە.

٢٤، ٢٥،٢٦ و ٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، لە مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا، گۆلکا، گوندی شێلازێ و شاخی هەکاری، لە خواکورک گۆڕەپانەکانی دۆڵی لۆلان، شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کاموران و کۆلیت ٢٥٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر ٢٥ و ٢٧ی حوزەیران هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، هەوڵیدا تونێلەکان بکۆڵێت و بە حەفارە بیانڕوخێنێت”.

هاوبەشی :