دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە ١١ هەرێمی شرناخ، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە.

226
0
هاوبەشی :

دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ناوەندی شرناخ و ١١ شارۆچکەی سەر بە شارەکە، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە، لەم چوارچێوەیەدا، والی شرناخ ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە ٣٠ـی حوزەیرانەوە تا ١٤ـی تەمموز درێژە دەکێشێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەوە دێت، کە پێشتر لە ١٥ـی حوزەیرانەوە تا ٢٩ـی حوزەیران، لە ناوەندی شارۆچکەی شرناخ و ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی جزیر و سلۆپی و باسا و قیلابان و ئەلکێ، قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاندبوو.

هاوبەشی :