تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان مەزاری شەهیدانی بەسەرکردەوە
تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، مەزاری هەریەك لە شەهید: كاروان گابار، سەردەشت گەرمیانیی، بەرخودان گەرمیانیی، هیوا كامیل، كاروان ڕۆستەم و شەهید مامۆستا شەماڵیان بەسەركردەوە.
وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان جومعە كەریم، وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: لە ساڵ ڕۆژی شەهید هەڵمەتدا، سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگای ئازادیی ئەكەین، شەهید هەڵمەت بوو بە سمبولی تێكۆشان بۆ گەلی باشووری كوردستان و بەڕۆحییەتێكی ئاپۆچیی مۆركی خۆی لەتێكۆشاندا نەخشاند، بوو بە نموونە بۆ چەندین شەهید و وڵاتپارێزی دیكە.
ئاماژەشی، بە یەكڕیزیئ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان کرد و وتی: گەر یەكڕیزیی نەپارێزرێت ئەوا قەوارەی هەرێم لە ناودەچێت و هاوشێوەی میرنیشینەكانی ڕابردوو ئەبێت، وەك چۆن ئێستا تەنها لەوانەی مێژوودا ئەخوێندرێت.
هەرێم مەحمود، هاوسەرۆكی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و تی: بەڵێن بەشەهید مامۆستا شەماڵ و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی و ئازادیی كوردستان و گەلانی بندەست ئەدەین، كەسڵ لەهیچ نەكەینەوە و ببینە درێژە پێدەری ڕێگایان و ئامانجەكانیان سەربخەین.