بایک: دەبێت زیاتر خاوەنداری لە پڕۆژەی رێبەر ئاپۆ بکەین

235
0
هاوبەشی :

جەمیل بایک رایگەیاند، کە دوای هەڵبژاردن هێرشەکانی سەر رێبەری گەلی کورد، پەکەکە و سیاسەتی دیموکراتیک زیاتر بوون و وتی، “دەیانەوێت هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەناو ببەن. لەم قۆناغەدا دەبێت زیاتر خاوەنداری لە پڕۆژەکەی رێبەر ئاپۆ بکەین”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤیدا کرد و لە بەرنامەکەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخودانی گەریلای لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاند.

بایک ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێبهێندرێت و ئازادی جەستەیی ئەو دەستەبەر بێت، دەبێت گوڕ بە تێکۆشان بدرێت. بایک ئەوەشی خستەڕوو کە گۆشەگیری هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە، گۆشەگیری بابەتێکی سیاسیە و لە بەرامبەر گۆشەگیریدا دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

بایک بە بیری هێنایەوە کە دوای بومەلەرزەکەی شوبات کە چەقەکەی کەوتبووە مەرەش، ئەوان ئاگربەستیان راگەیاندووە و لە کاتی هەڵبژاردنیشدا ئاگربەستەکە بەردەوام بووە، بایک هێمای بۆ ئەوە کرد کە دەوڵەتی تورک ویستوویەتی ئاگربەستەکە بقۆزێتەوە، هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا زیاتر کردووە. بایک سەرنجی راکێشا کە بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، باشور، باکور و رۆژئاوا هیچ واتایەک بۆ ئاگربەست نەماوەتەوە و لەبەر ئەوەش کۆتاییان بە بڕیاری ئاگربەست هێناوە.

بایک یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید زیلان (زەینەب کناجی)ی بەبیرهێنایەوە کە لە ٣٠ی حوزەیراندا لە دێرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو و لەو بارەوە وتی، “ئەمڕۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هێڵی زیلان و گیانی زیلان بە شێوەیەکی قوڵ لە ژیاندایە. هۆکاری ئەوەی دوژمن ناتوانێت پەکەکە پاکتاو بکات، گەلی کورد قڕ بکات، گیانی بەرخودانی زیلانە”.

چاوپێکەوتنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک کە لە ستێرک تی ڤیەوە بڵاوکرایەوە بەم جۆرەیە:

گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت لەگەڵ بنەماڵە و پاڕێزەرانی دیدار ئەنجام بدات و ‘سزا’ی نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت. ئێوە چۆن دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن؟

لەو کاتەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە، دەستی بە کۆمەڵکوژی لە دژی گەلان کردووە. چەندین گەل رووبەڕووی جینۆساید بوونەوە. یەک لەوانەش گەلی کورد بوو. ئازاری گەورەیان بە گەلی کورد چەشتووە. کوردیش بەرامبەر بەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک راپەڕیون. بەرخودانی قارەمانانەیان کرد و خۆیان پاراست. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێشتا دەیەوێت درێژە بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی بدات. ئەگەر ئێمە لە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژییەکانی پێشوو تێنەگەین. ئێمە ناتوانین لە مامەڵەکردنی ئەمڕۆیان بەرامبەر رێبەر ئاپۆ تێبگەین. ئەگەر بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ سیاسەتێکی بەم جۆرە پەیڕەو دەکرێت، بە واتای ئەوەیە کە ئەو سیاسەتە لە دژی کوردان، گەلان و مرۆڤایەتی دەگیرێتەبەر. لەبەر ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ رێبەری گەلانە. لەبەر ئەوە پێویستە ئەقڵیەتی دەوڵەتی تورک درکی پێبکرێت. ئەگەر دەوڵەتێک ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بۆ خۆی بە بنەما گرتبێت، ئەو دەوڵەتە گوێ بە یاسا، دادپەروەری و رێسا نێونەتەوەییەکان نادات. ئەگەر ئەمڕۆ لەوە وردببینەوە، دەبینین کە ئەم سیاسەتەیان بەرامبەر بە گەلی کورد نە لە یاساکانی خۆیاندا و نە لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا جێی نابێتەوە.

تاکە یاسایان ئەوەیە کە کوردان لە ناو ببەن. هەموو دامەزراوەکانیان بۆ ئەوە بەکاردەهێنن، ئەو سیاسەتانەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێن، بەرامبەر گەلی کورد و بەهاکانی پەیڕەو دەکرێن. رێبەر ئاپۆ بەها مرۆڤایەتیەکان دەپارێزێت. هەربۆیە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بە واتای تەواوکردنی سیاسەتی کۆمەڵکوژییە. گۆشەگیری هیچ لایەنێکی یاسایی نییە، بناغەکە سیاسیە. دەبینین کاتێک تێکۆشان گەش دەبێت، هەندێک گۆشەگیری خاو دەکەنەوە، بەڵام کاتێک تێکۆشان لاواز دەبێت، سەرلەنوێ گۆشەگیری رەها بەکاردەهێننەوە. لەبەر ئەوە دەبێت هەموان بەرامبەر بە گۆشەگیری رەها بە باشی لە ئەرکی خۆیان تێبگەن و لە دژی کۆمەڵکوژی بوەستنەوە. ئەو کاتەیە کە دەولەتی تورک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژیدا هەنگاوێک بۆ دواوە دەنێت. ئەمە بەرپرسیارێتی گەلەکەمان، دۆستانمان، شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکانە. بۆیەش نابێت کەس بە ئاسودەیی بژی. ئەوانەی خۆیان وەک وڵاتپارێز، سۆسیالیست، دیموکرات و رۆشنبیر پێناسە دەکەن، دەبێت لە دژی گۆشەگیری رەها بوەستنەوە و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا گوڕ بە تێکۆشان بدەن.

لەبەر ئەوە دەبێت هەموو کورد، سۆسیالیست، دیموکرات، دۆستانی گەلی کورد لە هەر چواربەشی کوردستان و لەدەرەوەی وڵات بۆ رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی گەورە بەڕێوەببەن. بۆ ئەوەش دەبێت دوانەکەون. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەبات. لەکەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دەیانەوێت کوردان و پەکەکە کۆمەڵکوژ بکەن. دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگرێت، دەبێت پارێزەران و بنەماڵەی رێبەر ئاپۆ بتوانن بچنە سەردانی. رێبەر ئاپۆ دیلە و مافی تایبەت بە دیلەکان هەیە و دەبێت ئەو مافانە قەبوڵ بکەن. داوا لە سیاسەتمەداران، تێکۆشەرانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، لەپێناو دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش بکەن.

ئێوە بەهۆی بومەلەرزە و دواتریش لەبەر هەڵبژاردن ئاگربەستتان راگەیاند، بەڵام دەوڵەتی تورک سەرباری ئاگربەستیش درێژەی بە هێرشەکانیدا. ئێوەش هەفتەی رابردوو راتانگەیاند، کە کۆتاییتان بە ئاگربەست هێناوە. دوای بڕیارەکە گەریلاکان چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەئێستادا شەڕ لە چ قۆناغێکدایە؟

ئەوەی ئاگربەست رابگەیەنین هۆکاری هەبوو. لە ناوچەکانی کوردستان بومەلەرزەی گەورە روویدا. بە هەزاران کەس لە خەڵکەکەمان ژیانیان لەدەستدا و برینداربوون. ئازاری زۆریان چەشت. ئێمەش بەرپرسیارێتی خۆمان بە جێگەیاند. ویستمان ئازاری گەلەکەمان سوک بکەین. هۆکاری دیکەش بەرەوپێشبردنی بناغەیەکی پتەو بوو بۆ سیاسەتی دیموکراتیک. لەبەر ئەوەی تا شەڕ بەردەوام بێت، سیاسەتی دیموکراتیک ناتوانێت زۆر تێبکۆشێت. لەبەر ئەوەی لە تورکیا دەسەڵاتداری فاشیست و کۆمەڵکوژکار بوونی هەیە. دەست لە هەموو شت وەردەدات. ناهێڵێت دوو کەس پێکەوە کۆببنەوە. بڕیارەکەمان بڕیارێکی مرۆیی و ئەخلاقی بوو. لەبەر ئەوەش بوو ئەو کاتە بڕیارێکی لەو جۆرەمان دا. لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردن ئەنجام دەدران. لەناو گەلاندا باس لەوە دەکرا کە ئاکەپە و مەهەپە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا ئاژاوەگێڕی دەکەن. لەبەر ئەوەی پێشتریش ئاژاوەگێڕی لەو جۆرەیان کردبوو. ترسێکی بەو جۆرە لەناو گەلدا هەبوو. ئێمەش ئەوەمان لەبەرچاو گرت. بۆ رێگریی لە ئاژاوەگێڕی ئێمە ئاگربەستمان درێژکردەوە.

سەرباری بڕیاری ئێمە بۆ ئاگربەستیش دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی شەڕی خۆیدا هیچ گۆڕانکارییەکی نەکرد. خۆی لە خۆیدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە و گەلی کورد پاکتاو بکات. لەبەر ئەوەش نەیتوانیبوو لێکدانەوەی بۆ هۆکاری بڕیارەکەی ئێمە هەبێت. دەیانوت گوایە گەریلا لاواز بووە و لەبەر ئەوە بڕیارێکی لەو جۆرەی داوە. ویستیان بڕیاری ئاگربەست بکەن بە دەرفەتێک بۆ وەشاندنی گورز قورس لە گەریلا. لەبەر ئەوەش هێرشەکانیان زۆر زیاتر کرد. هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هەم لە باشوور، رۆژئاوا و باکوور هێرشەکانیان زیاتر کرد. بۆردومانیان کرد و چەکی کیمیاییان بەکارهێنا. هەموو تواناکانی بەردەستیان بەکارهێنا. مرۆڤەکانیان گرت و کوشتیانن، لە زیندانەکاندا سزای قورسیان بەسەر مرۆڤەکاندا سەپاند. دوای ئەوانە ئیتر هیچ واتایەک بۆ بڕیاری ئاگربەستی ئێمە نەمابووەوە. ئێمەش بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییمان بە ئاگربەست هێنا. دەوڵەتی تورک هەرگیز لە هێزی چالاکی گەریلا تێنەگەیشتووە. هێشتاش تێی ناگات. تەکنەلۆژیایان هەیە، هەندێک هێز یارمەتیان دەدەن. لەبەر ئەوەش وابیریان کردەوە کە بە ئاسانی دەتوانن لە گەریلا بدەن. بەڵام ئەمە هەڵەیە بۆ ئەوان. دوای ئەوەی ئاگربەستمان راگرت، گەریلا چالاکی بەهێز و کاریگەری ئەنجامدا.

لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا لە زۆر ناوچە بەتایبەتی خواکورک و مەتینا دەوڵەتی تورک گورزی گەورەی بەرکەوت. بەم بۆنەوە من هەڤاڵان ئاسیا، ئازاد و کۆچەر کە لە شەڕی خواکورکدا شەهیدبوون بە رێزەوە یاددەکەمەوە. ئەو هەڤاڵانە یەکیان ئەڵمانی، یەکیان تورک و یەکیان کوردبوون. ئەوانە نوێنەرایەتی گەلیان دەکرد. ئەمە راستی بزوتنەوەکەمان دەردەخات. ئەم بزوتنەوەیە تەنیا بزوتنەوەیەکی کوردستانی نییە، بزوتنەوەی گەلانە. شەڕ گەورەتر دەبێت. لەبر ئەوەی دیسان حکومەتی شەڕ دامەزرا. خۆی لە خۆیدا ئەردۆغان ەب ئاشکرا وتیم کە شەڕی سەربازی و دیپلۆماتیک بە شێوەی بەهێزتر ئەنجام دەدەن. لەسەر ئەو بنەمایە کابینەی نوێ پێکهێندرا. بەکردەوەش ئەوە دەکەن. رۆژ لە دوای رۆژ هێرشەکان زیاتر دەکەن. بەرخودانی ئێمەش بەرامبەر بەو هێرشانە زیاتر دەبێت. دەبێت گەلەکەمان و دۆستە دیموکرات و سۆسیالیستەکانمان ئەو راستیە ببینن. کاتێک دەوڵەتی تورک هێرشەکانی زیاتر دەکات و شەر گەورە دەبێت، نابێت کەس بەرمبەر بەو دۆخە بێدەنگ بێت و تەننیا سەیری دۆخەکە نەکەن. لە هەرکوێیەک هەن دەبێت ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە گەلی کورد، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی جێبەجێ بکەن.

ئێوە لە راگەیەندراوەکەتاندا لە بارەی ئاگربەرست باستان لەوەکردبوو کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە تایبەتی بۆ سەر رۆژئاوا زیادیان کردووە. لەدوایین نمونەدا هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش، جێگری هاوسەرۆک لەیمان شوێش و ئەندامی ئەنجومەن فورات توما لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا تیرۆر کران. ئەو هێرشانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

وەک دەزانرێت لە ئاستانا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا کە روسیا، سوریا و ئێرانیش بەشداربوون تیایدا. کۆبوونەوەی ئاستانا پێشتریش زۆر جار ئەنجامدراوە. بەڵام چارەسەر بۆ هیچ کێشەیەک نەبینراوەتەوە. نە لە سوریا، نە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەکانی گەلان چارەسەر نەکراون. تەنیانەت کێشەکانی ئێستاشیان گەورەتر کرد. دیارە کە لەو کۆبوونەوەدا راوەستە لە سەر پرسی کوردیش دەکەن. بەڵام قەبوڵی ناکەن. لەبری ئەوەی کێشەکە بە شێوەیەکی سیاسی، دیموکراتیک چارەسەر بکەن، لە سەر بنەمای ئەوەی کە چۆن زیاتر کوردەکان بێگاریگەر بکەن، چۆن لە ناوی ببەن مامەڵە دەکەن. دوای هەر کۆبوونەوەیەک هەم لە سوریا و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزی زیاتر دەبن. کێشەکان گەورەتر دەبن. دەوڵەتی تورک چەندین ناوچەی سوریای داگیرکردووە. تەنانەت ئەو شوێنانەی داگیرکی کردوون خستوونیەتە سەر خاکی خۆی. لەبەر ئەوەی لەو شوێنانەی داگیری کردوون هەموو دامودەزگاکانی خۆی تێدا کردوونەوە. لە سەرێکانی، گرێ سپی، عەفرین کوردەکان دەردەکەن و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی تێدا جێگیردەکەن. واتە لەوێ دیموگرافیا دەگۆڕن. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژکردنی کوردان بە بنەما دەگرێت و لە سەر ئەو بنەمایە درێژە بە هێرشەکانی دەدات. دەڵێت هەموو ئەو ناوچانەی بەدەست کوردەوە ماونەتەوە، دەمهەون. هەربۆیە بە بەرچاوی هەمووانە هێرش ئەنجام دەدات.

دەوڵەتی تورک کە ئامانجیەتی کورد و کوردستان لەناوببات، ئەوەش تەنیا بە هێزی خۆی ئەنجام نادات. لەلایەکەوە ئەوانەی لە ئاستانا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن پشتیوانی لێدەکەن، لەلایەکی دیکەوە ناتۆ دەنگی لێوەنایات. دەوڵەتی تورکیش لەوەوە بوێری وەردەگرێت و بە ئاسودەیی درێژە بە سیاسەتی شەڕ دەدات. نابێت لێکدانەوەی هەڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بکرێت کە خاکی سوریای داگیرکردووە. ئەگەر کارێکی لەو جۆرە بکەن خودی ئەوان گورزی گەورەیان بەردەکەوێت. هێزە بەشداربووەکانی ئاستانا بە سوریا دەڵێن کە بۆ لەناوبردنی کوردەکان پشتیوانی لێدەکەن، دەبێت سوریا ئەمە قەبوڵ نەکات. لەبەر ئەوەی ئەمە پلانێکە. لە بری ئەوە دەبێت لەگەڵ گەلی کورد، عەرەب و سوریانی یەکبگرێت. چارەسەرکردنی پرسی کورد بۆ خۆی بە بنەما بگرێت. دەبێت لەگەڵ کوردەکاندا دانوستان ئەنجام بدات. دەبێت لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێبکۆشێت، دەوڵەتی تورک لە ناوچە داگیرکراوەکان دەربکات. بەم جۆرە دەتوانێت خزمەت بە سوریا بکات. ئەگەر دژی گەلی سوریا شەڕ بکات، ئەو کاتە زیانی گەورەی بەردەکەوێت. هەربۆیە لەو بڕوایەدام سوریا لەو راستیە تێدەگات.

کاتێک دیداری ئاستانە ئەنجامدرا مەسرور بارزانیش چووە تورکیا، لەگەڵ ئەردۆغان، فیدان و یاشار گولەر کۆبووەوە. دواتریش یاشار گولەر راگەیەندراویدا و وتی، ‘دیدارێکی باشمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبوو، ئەنجامی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە’. دوای دیدارەکەی مەسرور بارزانیش هێرشەکەی سەر قامیشلۆ روویدا و هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا سەروێش، جێگری هاوسەرۆک لەیمان شوێش و ئەندامی ئەنجومەن فورات توما شەهیدبوون. هەڵبەتە مەسرور بارزانی دەتوانێت بچێتە تورکیا، دیداریش بکات. دژی ئەوە نین. بەڵام کاتێک چووە ئەنقەرە، یاخود کاتێک هێشتا لەوێ بوو هێرش کرایە سور کور، هەروەها دوای ئەوەی گەڕایەوە هێرشکرایە سەر کوردەکان، ئەمە واتا و مانای خۆی هەیە.

وەزیری شەڕی تورکیا یاشار گولەریش وتی، ‘دیدارەکەمان ئەرێنی تێپەڕبوو، لەماوەیەکی نزیکدا بە کردەوەش دەردەکەوێت’. دەزانرێت کە دەوڵەتی لە دژی کوردەکان سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەبات؛ کەواتە چۆن دەکرێت لە نێوان ئەواندا دیداری ئەرێنی بێنە ئاراوە و ئەنجامەکەشی لە ماوەیەکی نزیکدا ئاشکرا بێت. هەمووان حەز دەکەن بزنن؛ لە نێوان مەسرور بارزانی و دەوڵەتی تورکدا چ جۆرە دیدارێک ئەنجامدران، چ بڕیارێک دران؟ دەبێت ئەمە ئاشکرا بکەن. ئەگەر ئەوە ئاشکرا نەکرێت، وابیردەکەنەوە کە ئەگەر پرسی کورد لەبەرچاو نەگیرابێت، ئەمە بە واتای ئەوەی کە لە نێوان دەوڵەتی تورک و مەسرور بارزانیدا لە دژی پەکەکە، لە دژی گەلی کورد بڕیاری نەرێنی دراون. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردەکان شەڕ بەڕێوەدەبات.

پێویستە هەمووان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن

ئەگەر سوریا دانوستان لەگەڵ کورد نەکات و کێشەکان چارەسەر نەکات، ئەوا کوردی ڕۆژئاوا، هاوپەیمانیان لەگەڵ گەلدا بەهێز دەکەن، بەرخۆدان دژی داگیرکەر زیاتر دەکەن، ملکەچی دەوڵەتی تورک نابن. دەبێت ئەمە بزانرێت. بەڵام دەمانەوێت سوریا و گەلی کورد و گەلانی تر دژی داگیرکەری تورک بوەستنەوە، چونکە دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ گەورەتر بێت و ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا فراوانتر بکات. ئەگەر سورریا نایەوێت خاکی زیاتری لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر بکرێت، پێویستە پەیوەندی لەگەڵ کورد باشتر بکات، دەوڵەتی تورک لە لایەکەوە هێرش دەکات، لەلایەکی تر کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. دەتوانین بڵێین، هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژئاوا خەڵکی سڤیل دەکوژێت. بەڵام هەمووان بێدەنگن، بێدەنگی واتە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک دژی کورد بە شتێکی سرووشتی دەبینن، ئەگەر وەها نییە، پێویستە دژی بوەستنەوە. بەڵام وەها ناکەن، کەواتە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک قبووڵ دەکەن، بەمەش بەشدارن لەم کۆمەڵکوژییە.

ڕۆژئاوا بەها مرۆڤایەتییەکانی دەپارێزێت، بۆیە هەرکەس خۆی بە دیموکراتیک و سۆسیالیست و ئیکۆلۆژیست و ئازادیخواز و هونەرمەند و ڕۆشنبیر دەزانێت، خۆی بە نەیاری داگیرکاری و لکاندنی خاک و فاشیزم دەزانێت، بەها مرۆڤایەتی و دیموکراتیکەکان بەبنەما دەگرێت، پێویستە خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات.چونکە ڕۆژئاوا تەنها لەپێناو خۆیدا تێکۆشان ناکات، بەڵکو لەپێناو هەموو مرۆڤایەتییە. ئەمەش لە واقیعدا سەلمێنراوە. تێکۆشانێکی مەزنی ئەنجامدا دژی داعشی تیرۆریست، هەزاران شەهید و برینداری بەخشی، مرۆڤایەتی لە بەڵایەکی مەزن پاراست، ئێستەش دەوڵەتی تورک ئەو کەسانە دەکوژێت کە دژی داعش وەستانەوە و بەرگریان کرد لە بەها مرۆڤایەتییەکانی هەموو جیهان، ئیتر بۆچی جیهان بێدەنگە..؟

هەندێک دەوڵەت لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان بێدەنگن، بەڵام ڕۆشنبیران و سۆسیالیستەکان و ژنان و بزووتنەوە ئیکۆلۆژیستەکان و دیموکراتیخواز و ئازادیخوازەکان، بۆچی بێدەنگن؟ نابێت بێدەنگ بن، چونکە هەندێک لەوانەی باسم کردن لەنێو ئەو تێکۆشانە بوون، شەهید و کۆششیان هەبوو، دەبێت مرۆڤایەتی ڕۆژئاوا لە دەوڵەتی تورک بپارێزن، بەتایبەت گەلی کورد لە هەر چوار پارچە و دەرەوەی وڵات ڕۆژئاوا بپارێزن، ئەمە داخوازییەکی نەتەوەییە.

دەوڵەتی تورک دەخوازێت هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا زیاتر بکات، دەخوازێت هەرێمی زیاتر داگیربکات، لەپێناو چوونە نێو خاکی ڕۆژئاوا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی دیپلۆماسی دەدات، پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت، لەپێناو خۆپاراستن لە داگیرکەر، دەبێت ئامادەکاری بکەن، ئەم ئەرکەیان لەسەرە. کاتێک هێرشەکان دەستپێدەکات، نابێت خاک و وڵاتەکەیان جێبهێڵن، پێویستە تا کۆتایی بەرامبەر داگیرکەر بوەستن لەسەر خاکەکەتان، ئەگەر لەسەر خاکەکەتان بمێننەوە و تێکۆشان بکەن، ئەوکات دەوڵەتی تورک گورزی گەورەی بەردەکەوێت، ناتوانێت خاکەکەتان داگیربکات.

درێژەی هەیە…

هاوبەشی :