ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەبێت هەوەوڵەكان زیاد بكرێت بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران

241
0
هاوبەشی :

زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکیان واژۆکرد و داوایان لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئامادەکاری بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات لەسەر ئێران.

لە نامەی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا هاتووە: ئەمریکا دەبێت هەوڵەکانی زیاتر بکات بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت توانای چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و هەر پێشکەوتنێکی دیکە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا، لێکەوتەی قورسی بەدوادا دێت.

هەروەها دەڵێن: ئەم پەیامە هۆشداری دەداتە ئێران، کە ئەگەر بڕیار بدات لە دەرەوەی بەڵێننامە ئەتۆمییەکان هەڵسوکەوت بکات، ئەوا ناتوانێت سوود لە هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت.

ئەم نامەیە، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی بایدن کە پێشتر ڕایگەیاندبوو هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هانتان دەدەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمێک کە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دیاری کراوە.

هاوبەشی :