پەكەكە یادی دیار غەریبی بەرزڕاگرت

264
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چوارەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) بە بیر دەهێنێتەوە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەبیریهێنایەوە کە دیار غەریب وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێکی زۆر گەورەی باشووری کوردستانە، بەهۆی تێکۆشانی ئەو بۆ ئازادی و دیموکراسی باشووری کوردستان و لەبەر تێکۆشانی لەپێناو یەکێتی نەتەوەیی کورد کراوەتە ئامانجی کۆلۆنیالیست و نۆکەران و لەو رووە رایگەیاند، “خاکی باشووری کوردستان بۆ خیانەتکاران و کۆمەڵکوژکارانی فاشیست دەکەینە گۆڕستان”.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب (هەڵمەت) کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قەندیل شەهیدببوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ماوەی چوار ساڵە وەک بزوتنەوە و گەل هەوڵ دەدەین درێژەی بە هەنگاوەکانی هاوڕێ هەڵمەت بدەین و ئامانجەکانی بێنینەدی. گورزی قورسمان لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا و تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەتمان سەندەوە. لەسەر ئەو بنەمایە و لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئێمە رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان و جەنگاوەری بەنرخی پارتیمان هاوڕێ هەڵمەت بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. بەڵێنی خۆمان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی و بە زیندوویی راگرتنی یادی ئەو دووبارە دەکەینەوە. رایدەگەیەنین کە لە پێنجەم ساڵدا بە تێکۆشانی گەورە کە بەرەوپێشی دەبەین تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت دەکەینەوە.

شۆڕشگێڕی گەورەی وڵاتپارێزبوو

وەک دەزانرێت هاوڕێ هەڵمەت وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێکی گەورەبوو کە لە ناو گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هەڵکەوتووە. لە تەمەنی گەنجیدا لە بەرامبەر خیانەت کە وەک کلکی سیستمی کۆمەڵکوژیی و کۆلۆنیالیستییە هەڵوێستی خۆی نیشاندا و هاتە ریزی پەکەکەوە. چووبووە لای رێبەر ئاپۆ و لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پەروەردەکرابوو. لە باشووری کوردستان بووە نوێنەری یەکێتی نەتەوەیی کورد و نیشتمانپەروەریی کورد. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی رژێمی سەدام و فاشیزمی تورک، ئەو لەپێناو ئازادی و دیموکراسی باشووری کوردستان و هەروەها یەکێتی نەتەوەیی کورد تێکۆشا. هەربۆیە لەلایەن داگیرکەر و هاوکارە ناپاکەکانی داگیرکەرانەوە کرایە ئامانج.

لە هەموو ئاستێکدا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت

هاوڕێ هەڵمەت لە چوار پارچەی کوردستان بەتایبەتی باشووری کوردستان خەباتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیی بەرێوەبرد. لە هەموو جۆرە خەباتێکدا بەتایبەتی لەناو خەباتی گەریلایەتیدا بەشداری کرد، لە هەموو ئاستەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت. لە کاتی شەهیدبوونیدا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بوو. بۆ ئەوەی هەموو ئەرکێک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببات ئەو رەنجێکی زۆری کێشا. بەردەوام لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان رێیکرد. کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەربوو، لەپێناو پەروەردەی گەلی کورددا بەردەوام خەباتی کرد. بەتایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی مێژوویی کوردان رەنجی زۆری کێشا و گرنگیەکی زۆری بە بابەتی پەروەردەی گەنجانی کورددا. دەرەنجام و ئافراندنەکانی رەنجی ئەو هێشتاش لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا ماوە.

پێکەوە تیرۆریان کرد

کۆمەڵکوژکارانی ئاکەپە و مەهەپە و خائینە کوردەکان پێکەوە هاوڕێ هەڵمەتیان تیرۆر رد. بەم جۆرە تەیب ئەردۆغان و بەڕێوەبەری دەوڵەت باخچەلی هەوڵیاندا تۆڵەی شکستی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان بکەنەوە. بۆ ئەوەی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان گەل و گەنجانی باشووری کوردستان هەڵنەستنە سەرپێ و پێشەنگایەتی بەرخودان لە ناو ببەن. خیانەت هاورێ هەڵمەتی تیرۆر کرد و نەیهێشت کە لە باشووری کوردستان جێگرەوەی دیموکراسی ئازادیخواز گەشە بکات.

گەریلا رێگەی نەدا تێپەڕبن

هەموو ئەو هەوڵ و خواستانە لەسەر بنەمای بەرخودانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا پوچەڵکردنەوە. شەهیدبوونی هاوڕێ هەڵمەت، وایکرد کە ئەو راستیە زیاتر و قوڵتر لەلایەن بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان بەتایبەتی گەلی باشووری کوردستانەوە درکی پێبکرێت. بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا کە لە هەفتانینەوە تا خواکورک لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەوپێشچوو، نەیهێشت کە داگیرکەری فاشیست-قڕکەر تێپەڕ ببێت. لە باشووری کوردستان بازرگانی خیانەتی هاوکار ئاشکرا کرا و شەرمەزار کرا. هێڵی یەکگرتنی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی راستەقینەی هاورێ هەڵمەت هەنگاو بە هەنگاو لەلایەن گەلی باشووری کوردستانەوە درکی پێکرا و پەسەند کرا.

لەسەر ئەو هێڵە ئێمە سەردەکەوین

ئێمە پێدەنێنە پێنجەم ساڵی ئەو کۆمەڵکوژیە ناجوامێرانەوە. زۆر ئاشکرایە کە ؛وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە زۆربە باشی لەهێڵی هاوڕێ هەڵمەت تێدەگەین و لەو هێڵەدا ئێمە بە شێوەی هێزتر ئەرک و بەرپرسیارێتیمان بەجێدەگەیەنین. بێگومان هێزە فاشیست-قڕکەرەکان و خیانەتی هاوکار زیاتر هێرش دەکەن و زیاتر هەوڵ دەدەن کە باشووری کوردستان داگیر بکەن. خۆی لە خۆیدا هەوڵ دەدەن رۆژ لەدوای رۆژ هێرشەکانیان زیاتر بکەن. ئێمەش لە سەر هێڵی هاوڕێ هەڵمەت و بە پێشەنگایەتی گەریلا لە دژی هەموو ئەو هێرشە دڕندانەیە خۆڕاگری دەکەین لە پێنجەم سآڵدا بەهێزتر و کاریگەرتر خۆڕاگری دەکەین. بۆ یادی هاوڕێ هەڵمەت ئێمە خاکی باشووری کوردستان بۆ خیانەتکارانی هاوکاری فاشیست و قڕکەر دەکەینە گۆڕستان.

پێویستی بە لێپێچینەوە و حسابپرسینەوەیەکی بەهێزترە

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکەین، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە قارەمانی خۆڕاگری دەکەن. بەهۆی چالاکییە سەرکەوتوانەکانیان لە بۆتان، مەتینا و خواکورک ئێمە پیرۆزبایی لە گەریلا و هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە کەسایەتی فیداییە نەمرەکانی خواکورکدا هاوڕێیان ئاسیا، ئازاد و کۆچەر هەموو شەهیدانی قارەمانمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنیەوە.

ئێمە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە دژی بەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە قامیشلۆ شەرمەزار دەکەین. شەهیدان بە رێزەوە بە بیردەهێنیەوە، سڵاو لە بەرخودانی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی فاشیزم دەکەین.

هاورێ هەڵمەت یەک لە شەهیدانی گیانبازی مانگی حوزەیرانی گیانبازییە. رۆژی گیانبازی ٣٠ حوزەیران هێندەی نەماوە. بەم بۆنەوە هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران لە کەسایەتی گیانبازی گیانبازان زیلان (زەینەب کەناجی) بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنی هێنانەدی ئامانجەکانیان دوبارە دەکەینەوە و لە هێڵی هاوڕێ زیلان و هەڵمەتدا بە بەهێزی گیانبازی بە بنەما دەگرین و لپێچینەوە و حسابپرسینەوەیەکی زۆر بەهێزتر لە سیستمی فاشیست-قڕکەر و خیانەتی هاوبەش و هاوکاری دەکەین”.

هاوبەشی :