بۆ یەکەمجار کتێبخانە و ناوەندی ئەرشیڤکردنی ژنان لە کوردستان کرایەوە

252
0
هاوبەشی :

ANF Images

بۆ یەکەمجار لە کوردستان دا، ناوەندێکی توێژنەوە وئەرشیفکردنی و لێکۆڵینەوەی ژنانی کورد لە شاری سلێمانی کرایەوە.

ناوەندی”ئەرشیف و توێژینەوە وپەرتوکخانەی ژنانی کورد” کە ماوەی سێ ساڵ زیاترە دەیان ژنی کورد کاری بۆ دەکەن، ئێوارەی دوێنێ بە مەراسیمێکی تایبەت لە هۆڵی تەواوری شاری سلێمانی مژدەی کرانەوەی درا، بەو بۆنەیەوە مەراسیمێکی تایبەتیان بۆ ئەنجامدا.

ناگیهان ئاکارسەل یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە ماوەی ڕابردوو بە شێوازێکی چالاکانە کاری لە پرۆژەیەدا کرد و پێشەنگایەتیی کرد بۆ هەموو ژنانی ئەو ناوەندە بۆ ئەوەی بتوانن ناوەندەکەیان بکەنە سەر پێ خۆی، تا ئەو ڕۆژەی ناوبراو لە لاین دەزگای میتی تورکیا بە شێوازێکی نا مرۆڤانە لە چواری تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠٢٢ شەهید کرا.

بۆیە لە مەراسیمەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی شەهید ناگیهان و کردنەوەی ئەو ناوەندەیان پێشکەشی ڕۆحی شەهید کرد، بۆ بیر هێنانەوەی تێشکیان خستە سەر ژیان و تیكۆشانی و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ئەو ناوەندەی ژنان.

وتاری تایبەت پێشکەش کرا کە تێدا، سەرنجیان خستە سەر تیكۆشانی ژنان لە مێژوودا و بە گرنیگیان زانی کە سەر لە نوێ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ژنان بکرێت لە مێژووداو پەردە لەسەر ڕاستیەکان ڕامباڵرێت کە ژن

ڕۆلێکی گرنگیان هەبووەو هەموو ئەو زانیاریانە ئەرشیف بکرین. لە درێژەی مەراسیمەکە چەندین بەرهەمی هونەری ژنان پیكەش کرا.

وا بریارە بە شێوەکی فەرمیی ئەمڕۆ ناوەندی (ئەرشیڤ و توێژینەوە وپەرتوکخانەی ژنانی کورد) بە ڕوو خوێنەراندا بکرێتەوە.

 

هاوبەشی :