ئەنقەرە “پیلانی وێرانکردن”ی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان_ بەشی دووهەم
موستەفا چۆبان
لەمیانی “پیلانی وێرانکردن”، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی سیستەماتتک ئەنجامدراوە لەنێوان پایتەختی شۆڕش قامیشلۆ و شاری بەرخۆدان کۆبانێ، لە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ـەوە، ١٨١ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراون، ١١٢ کەسی پێشەنگ و وڵاتپارێز شەهیدبوون.
حکومەتی ئەنقەرە لە “پیلانی وێرانکردن” دژی ڕۆژئاوا پشت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەبەستێت، ئەو شوێنانەی یەکەمین هێرشەکانی لێ ڕوویدا، گوندەکانی کۆبانێ بوون، پاش بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش لە گوندی هێلنج، ئەو خانووە کرایە ئامانج کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ تێیدا مایەوە ئەوکاتەی هاتە ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی بلورە، بەم هێرشە سەرەتاییانە دەوڵەتی تورک بناغەی ٤٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کردە ئامانج، پاش هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە ٢٣ حوزەیرانەوە، واتە ٣ ساڵ پێش ئێستاوە، دەوڵەتی تورک بە رێگەپێدانی ڕوسیا و ئەمریکا بەردەوامە لە هێرش.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورک لە ماوەی سێ ساڵدا ١٨١ جار هەموو شوێنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆردومانکردووە لە دێرکەوە تا شەهبا، بەهۆیەوە ١١٢ پێشەنگی شۆڕش شەهیدبوون و ٧٢ برینداربوون، هەروەها ٤٦ سەرباز کوژراون و ٥٠ برینداربوون بەهۆی هێرش بۆ سەر بنکەکانی حکومەتی دیمەشق.
ڕیزبەندی زەمەنی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمە بەم جۆرەیە:
لە ٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار زەهرا بەرکەل و هەبوون مەلا خەلیل و ئامینە وەیسی لە گوندی هێلینج لە کۆبانێ شەهیدبوون.
٢٠٢١: ٨ هێرش و ١٧ شەهید
لە ساڵی ٢٠٢١ داگیرکەری تورک ٨ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە سەر قامیشلۆ و تەل تەمر و کۆبانێ، بەهۆیەوە ١٧ کەس شەهیدبوون و کەسێک برینداربوو.
لە ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سوپای داگیرکەر ماڵێکی لە گوندی بلورەی کۆبانێ بۆردومان کرد.
لە ١٩ ی ئابی ٢٠٢١، ئەندامی مەجلیسی سەربازی هەسەدە، سەوسەن بیرهات، و فەرماندەی مەجلیسی سەربازی تەل تەمر، عەگید گەرگی لەکی، دوو سەربازی مەجلیسی سەربازی تەل تەمر، ڕوبار حەسەکە و سەیفوڵا ئەحمەد، بەهۆی هێرشی سەر بارەگای مەجلیسی سەربازی تەل تەمر شەهیدبوون.
لە ١٩ ی ئابی ٢٠٢١، فەرماندەی یەپەگە، ڕێناس ڕۆژ بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبیلەکەی لەسەر ڕێگەی عامودا_ قامیشلۆ شەهیدبوو.
لە ٢٢ ی ئابی ٢٠٢١، بەهۆی هێرشکردنە سەر دامەزراوەی بریندارانی شەڕەوە، شەڕڤان جەکوار زیرەک شەهیدبوو.
لە ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئۆتۆمبیلێک لە ناوەندی کۆبانێ کرایە ئامانج.
لە ٢٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، شەڕڤانانی یەپەگە هۆزان قامیشلۆ، گوڵی حەلەب و ئامەد عەفرین شەهیدبوون، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان لە کۆبانێ.
لە ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، پێشەنگی وڵاتپارێزی شۆڕش، یوسف گوڵۆ لەگەڵ هەردوو نەوەکەی مەزڵوم گوڵۆ و محەمەد گوڵۆ لە شارۆچکەی هیلالیەی قامیشلۆ شەهیدبوو.
لە ٢٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، نوژیان ئۆجەلان، ڤیان کۆبانێ، ڕۆژین ئەحمەد عیسا، مەرهەف خەلیل ئیبراهیم، وەلید محەمەد، مەنال حوسێن و مەسعود ئیبراهیم، بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوەندی گەنجانی کۆبانێ شەهیدبوون.
٢٠٢٢: ١٢٠ هێرش، ٧٢ شەهید، ٦٤ بریندار
لە ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، داگیرکەری تورک ماڵێکی لە گوندی فاتیسە لە عەین عیسا بۆردومان کرد.
لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک گوندی قەسر موسی لە عەین عیسا بۆردومان کرد.
لە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٢. سوپای داگیرکەر ماڵێکی لە گوندی بیلونیە لە شەهبا و گوندی ئوم عەدەس لە مەنبەج بۆردومان کرد.
لە ٩ ی شوباتی ٢٠٢٢. سوپای داگیرکەر ماڵێکی لە گوندی عەرەب حەسەن لە مەنبەج و ئۆتۆمبیلێکی لە گوندی بەهیرا لە شارۆچکەی عامودا بۆردومان کرد، بەهۆیەوە مناڵێک بەناوی محەمەد عەلی تەمەن ١١ ساڵ شەهیدبوو، ماهر عیسی تەمەن ١٣ ساڵ و مامۆستا عومەر خانی و عەلا جەدۆ ئەحمەد بریندار بوون.
لە ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک شارۆچکەی تەل ڕەفعەتی لە شەهبا کردە ئامانج، بەهۆیەوە زیانی مادی بەر شارۆچکەکە کەوت.
لە ١٥ ی ئازاری ٢٠٢٢، داگیرکەر هێرشی کردە سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە شەهبا.
لە ١٦ ی ئازاری ٢٠٢٢، ئۆتۆمبیلێک لە گوندی حوشان لە عەین عیسا کرایە ئامانج.
لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢، شەڕڤان زرار ئەحمەد و هونەرمەند فەرهاد مەردی و کەسێکی تر شەهیدبوون، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان لە ڕێگەی ترپەسپی_قامیشلۆ.
لە ٣ ی نیسانی ٢٠٢٢، داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی لە ڕێگەی تەل تەمر_حەسەکە کردە ئامانج، بەهۆیەوە ئەندامی مەجلیسی سەربازی سریانی ئورەم مارۆکی و کەسێکی تر برینداربوون.
لە ٤ ی نیسانی ٢٠٢٢، ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون پاش هێرشکردنە سەر ناوەندی هێزەکان لە زڕگان.
لە ٨ ی نیسانی ٢٠٢٢، ماڵێک لە زڕگان کرایە ئامانج، بەهۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون.
لە ٩ ی نیسانی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەر ماڵێکی لە گوندی تەل کەبس لە دەرباسیە کردە ئامانج.
لە ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی لە تەل تەویل کردە ئامانج و کەسێک برینداربوو.
لە ٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری ئۆتۆمبیلێکی لە ڕێگەی گوندی ئەیدەق و تۆخیت لە کۆبانێ کردە ئامانج و سێ شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون.
لە ٢١ ی نیسان، ٣ کەس برینداربوون بەهۆی هێرشی داگیرکەرەوە بۆ سەر گوندی تەل جەمشید لە تەل تەمر.
لە ٢٢ ی نیسان، ئۆتۆمبیلێک لە گوندی ئوم بەرمیل لە عەین عیسا کرایە ئامانج.
لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢، خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی دیمەشق لە گوندی زور مەغار لە کۆبانێ و گوندی مەحسنلی لە مەنبەج کرایە ئامانج.
لە ٢٧ ی نیسانی ٢٠٢٢، هەرێمەکانی باشوری مەنبەج بۆردومان کرا.
لە ١١ ئایاری ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک ناوەندی شاری کۆبانێ و ڕێگەی حەلەبی کردە ئامانج، بەهۆیەوە وڵاتپارێز ئەکرەم ئۆستک شەهیدبوو.
لە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢٢، شەڕڤانی یەپەژە مزگین بۆتان و وڵاتپارێز کیسرا مەلەک شەهیدبوون، شەڕڤانی یەپەژە دیجلە جودی و هێڤیدار دەرباسیە بە سەختی برینداربوون.
لە ١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ناوەندی تەندروستی شارۆچکەی تەل ڕەفعەت بەئامانجگیرا.
لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، پێنج کەس برینداربوون بەهۆی هێرشکردنە سەر گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ.
لە ٢٧ ی حوزیرانی ٢٠٢٢، هەرێمی شێخلەر لە کۆبانێ بەئامانجگیرا.
لە ٢٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. سوپای داگیرکەر دوو ئۆتۆمبیلی لە گوندی خانەسەری لە دێرک کردە ئامانج، پاشان ماڵێکی لە تەل ڕەفعەت بۆردومان کرد.
لە ٢ ی تەمموزی ٢٠٢٢، فەرماندەی یەپەژە مزگین کۆبانێ لە گوندی تەل سەمن لە ڕەقە شەهیدکرا.
لە ١٨ ی تەمموزی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە شەهبا.
لە ١٩ ی تەمموزی ٢٠٢٢، دوو سەربازی حکومەتی دیمەشق بەهۆی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە شەهبا برینداربوون.
لە ٢١ ی تەمموزی ٢٠٢٢، دوو فەرماندەی یەپەگە بەرخۆدان کۆبانێ و کەنداڵ ڕۆژئاوا بەهۆی بەئامانجگرتنی ناوەندی شاری کۆبانێ شەهیدبوون.
لە ٢٢ ی تەمموزی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی لەنێوان قامیشلۆ و ترپەسپی کردە ئامانج، بەهۆیە فەرماندەی یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر ژیان تۆڵهەڵدان و فەرماندەی یەپەژە ڕۆژ خاپور و ئەندامی ئەنتی تیرۆر بارین بۆتان شەهیدبوون.
لە ٢٨ ی تەمموزی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج لەڕێگەی عەین عیسا_ڕەقە کردە ئامانج، بەهۆیەوە ئەندامانی هێزەکە محەمەد عەلی بۆزان و جیهان محەمەد مستەفا و سارا محمەد عەلی حوسێن و سەلما عەلی مستەفا شەهیدبوون.
لە ٣ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک گوندی تەل جومعەی سریانی لە زڕگان بۆردمان کرد، بەهۆیەوە کەسێک شەهیدبوو.
لە ٤ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک شارۆچکەی تەل ڕەفعەتی لە شەهبا بۆردومانکرد، بەهۆیەوە ٩ کەس برینداربوون لەنێویاندا ٦ مناڵ هەبوون.
لە ٦ ی ئابی ٢٠٢٢، ئەندامی پژاک یوسف محمود ڕەبانی، ئەندامی دیسپلینی سەربازی هەسەدە ڕوخواز عامودا و خەڵکی ناوچەکە شەمدین و ئەحمەد عەلی حوسێن و ئاهەنگ ئەکرەم حسێن لە ناوچەی پیشەسازی لە قامیشلۆ شەهیدبوون.
لە ٩ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک گوندی غەرزەی لە عامودا کردە ئامانج، هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی ژیان، بەهۆیەوە ئەندامی خۆپاراستن دڵسۆز ترپەسپی، عەلی مسلط، محێدین گولو و ماهر ئەزبی شەهیدبوون.
لە ١٠ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی لە گوندی مەلا سیبات کردە ئامانج، بەهۆیەوە فەرماندەی هەسەدە دژوار کۆبانێ و شەڕڤان چیا قامیشلۆ و هاوڵاتییەک بەناوی ئەدیب یوسف شەهیدبوون.
لە ١٦ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک خاڵی پشکنینی هێزەکانی خۆپارستنی لە گوندی سونجق سەعدون کردە ئامانج، بەهۆیەوە باز عامودا و باران عامودا و دەمهات عامودا و شۆڕش دەرباسیە و ڕۆنی جان شەهیدبوون.
لە ١٨ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری هێرشی کردە سەر ناوەندی فێرکردنی کچانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوندی شەمۆکە لەسەر ڕێگەی حەسەکە و تەل تەمر، بەهۆیەوە ٥ مناڵ شەهیدبوون و ١١ تر برینداربوون.
لە ٢٤ ی ئابی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ناوەندی شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە شەهبا، بەهۆیەوە هاوڵاتی شەهیدبوون و ٧ تر برینداربوون.
لە ١٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٢، دوو فەرماندەی یەپەگە ڕۆژهات و دۆگان لە عەین عیسا شەهیدکران.
لە ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی بیلونیە.
لە ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، فەرماندەی یەپەگە کۆچرەو باتمان لە کۆبانێ شەهیدکرا.
لە ١٢ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبیلێک لە دەوری کەمپی کۆچبەرانی نەورۆز کرایە ئامانج.
لە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بنکەیەکی هیزەکانی حکومەتی دیمەشق لە شەهبا کرایە ئامانج.
لە ٢٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دوو هاوڵاتی قامیشلۆ شەهیدبوون، بەهۆی بۆردومانکردنی دامەزراوەیەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شارەکە.
لە ١٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبیلێک لە گوندی سنجوق سەعدون کرایە ئامانج.
لە ١٩ و ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک گوندی تەل بەقل لە دێرک بۆردومان کرد، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی شەهیدبوون، پاشان هاوڵاتیان چوونە شوێنی ڕووداوەکە، دووبارە فڕۆکەکەکان بۆردومانیان کردەوە، بەهۆیەوە ٧ کەس شەهیدبوون، لەنێویاندا پەیامنێری ئاژانسی هاوار، عیسام عەبدوڵا، هەروەها ٣ کەس برینداربوون. لەگەڵ شەهیدبوونی ٣ کەس و برینداربوونی ٣ تر، بەهۆی بۆردومانی زڕگان و گوندی زەهر ئەلعەرەب. هاوکات ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ٥ تر برینداربوون بەهۆی بۆردومانی ناوچەکەوە، هەروەها سوپای داگیرکەر بنکەی هێزەکانی دیمەشقی لە گوندی قزلی بۆردومان کرد، بەهۆیەوە سەربازێک کوژراو ٢ تر برینداربوون. پاشان کۆبانێ و جەرابلوس و کانی کوردان و هێلینج و تەل مەشتور بۆردومان کران، بەهۆیەوە پەیامنێری ستێرک تیڤی محەمەد جەرادە برینداربوو، ٥ شەڕڤانی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لە هێرشی داگیرکەر لە عەفرین شەهیدبوون. هەروەها داگیرکەر بنکەی هێزەکانی دیمەشقی لە گوندی شوارگە لە شارۆچکەی شەرا کردە ئامانج، بەهۆیەوە ١٠ سەرباز کوژران و ٥ برینداربوون، هەروەها لە هێرشی گوندەکانی مەنگ و بیلونیە لە شەهبا ٢٢ سەربازی دیمەشق کوژران و ٣١ برینداربوون.
لە ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، داگیرکەری تورک گوندی مالکیە و گەڤەر ئەنتۆن لە عەفرین بۆردومان کرد.
لە ٢٢ ی تشرینی ٢٠٢٢، داگیرکەری بنکەی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر لەنێوان حەسەکە و تەل تەمر بۆردومان کرد، بەهۆیەوە دوو ئەندامی ئەنتی تیرۆر شەهیدبوون و دوانی تر برینداربوون، هەروەها گوندی عوجە تەل تەمر ٣ بۆردومان کرا.
لە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سوپای داگیرکەر گوندی دەرخیخان لە دێرک بۆردومان کرد، گوندی شێرک و مەعشوق لە چلاغا بۆردومان کرا، ئۆتۆمبیلێک لە قامیشلۆ بەئامانجگیرا، هەروەها وێستگەی کارەبای گوندی مزگەفت لە ترپەسپی و بیرەکانی نەوت لە گوندی عودە و ئەکادیمیای مەشقی سەربازی سریانی بۆردومان کران.
هەروەها هێرشکرایە سەر گوندی زەیدیە و مەحەرمل لە عامودا، ئەوکاتەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە زڕگان کردە ئامانج بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکان شەهیدبوو و ٣ تر برینداربوون، هەروەها گوندی زەیدیە لە زڕگان بۆردومانکرا و دوو کەس برینداربوون، هەمانکات شەڕڤانێکی هەسەدە شەهیدبوو و ٣ شەڕڤان برینداربوون بەهۆی بۆردومانی بنکەی هاوبەشی هێزەکانی ڕوسیا و هەسەدە لە تەل تەمر. هەروەها دوو شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون و ٣ تر برینداربوون بەهۆی هێرشکردنە سەر گوندی حەمرە لە تەل تەمر، هاوکات هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئاسایش لە کەمپی هۆل لە ناوەندی کۆبانێ، هەروەها ماڵێک لە گوندی سرین لە کۆبانێ بۆردومانکرا.
٢٠٢٣: ٥٢ هێرش، ٢٠ شەهید
لە ٣ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سوپای داگیرکەری تورک گوندی تەل تەویل لە تەل تەمر کردە ئامانج، بەهۆیەوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی مارکسی لینینی، زەکی گۆزبور و ئەندامی پارتەکە ئۆزگور نام ئۆغلۆ شەهیدبوون.
لە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دوو شەڕڤانی هەسەدە بەهۆی بۆردومانی تەل تەویل شەهیدبوون.
لە ٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، مناڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی هێرشی سەر گوندی خالدیە برینداربوو.
لە ١١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگەی M4 کرایە ئامانج.
لە ١٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئۆتۆمبیلێک لە گوندی مەعشوق لە ترپەسپی کرایە ئامانج، دوو هاوڵاتی شەهیدبوون.
لە ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سوپای داگیرکەر شارۆچکەی رەمیلان کردە ئامانج، بەهۆیەوە شەڕڤانی هەسەدە ڕۆژهات حەسەکە شەهیدبوو.
لە ٥ ی ئایاری ٢٠٢٣، داگیرکەر ماڵێکی لە گوندی قیرەوان لە تەل حەمیس کردە ئامانج، دوو شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون.
لە ١١ ی ئایاری ٢٠٢٣، ئۆتۆمبیلێک لە ڕێگەی نێودەوڵەتی M4 کرایە ئامانجم بەهۆیەوە دوو شەڕڤانی هەسەدە ، جودی عەگید و فواد محەمەد شەهیدبوون، هەروەها هاوڵاتی عەبدولوەهاب حاج حەمید شەهیدبوو بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلەکەی لە گوندی خافوریە لە باشوری مەنبەج، هەروەها دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک برینداربوون بەهۆی بۆردومانی بنکەی هێزەکانی دیمەشق لە گوندی ماجەرا سوڵتان لە باکوری مەنبەج.
لە ١٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی ئەحداس لە شەهبا کرایە ئامانج، بەهۆیەوە ٣ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون و دوانی تر برینداربوون.
لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سوپای داگیرکەری تورک ٧ جار شارۆچکەی شێراوا و شەرا لە عەفرین و گوندەکانی شەهبای بۆردومانکرد، بەهۆیەوە ٧ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ٤ تر برینداربوون، هەروەها لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ و ترپەسپی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانج، بەهۆیەوە شەڕڤانێکی هەسەدە شەهیدبوو و دوو هاوڵاتی برینداربوون.
لە ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سوپای داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج لە نزیک تەل شەعیر لە ترپەسپی، بەهۆیەوە هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان لە پێکهاتەی سریانی فورات توما شەهیدبوون، هەروەها هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ گابی مەشعون برینداربوو.