دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سیستمی گۆشەگیری فراوان و هەمیشەیی بکات

240
0
هاوبەشی :

حکومەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی جۆری نوێی زیندانەکان سیستمی گۆشەگیری فراوان و هەمیشەیی بکات.

زیندانی جۆری ‘ی’ کە تائێستا ١٣ نمونەی کراونەتەوە، بوونە وەها شوێنێک کە گۆشەگیری رەهایان تێدا دەسەپێندرێت. زیندانیان لە ژوورێکی تاکەکەسی رادەگیرێن، رۆژانە تەنیا دەتوانن یەک کاتژمێر و نیو بچنە شوێنێک بۆ جوڵە و هەواگۆڕین و مافەکانیان زەوت دەکرێت.

کۆمیتەی زیندانیانی کۆمەڵەی مافناسانی سەردەم (چەهەدە) لە رۆژانەی رابردوودا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و زیندانەکانی ۆری ‘ی’ی بەم جۆرە پناسەکرد: ” زیندانەکانی جۆری ‘ی’، ‘س’ و زیندانەکان بە ئاسایشی بەرزەوە، نمونەیەکی بەو جۆرەی زیندانن کە گۆشەگیری تیایاندا زیاتر دژوارکراون”.

ئەندامی بەرێوەبەری چەهەدە نەعیم ئەمینئۆغڵو باسی لەوەکرد کە زیندانیانی سیاسی لە زیندانە نوێکاندا زیندانی دەکرێن و پێیان دەوترێت، “ئێوە لە پێگەی سزادراوانی مەترسیداردان” و رایگەیاند، دەوڵەت لەبەر ئەوەی داواکاریی و چاوەڕوانییەکانی لە زیندانەکانی جۆری ئێف بەدەست نەهێنا، پەنایان بۆ ئەم زیندانانە بردووە و هەوڵ دەدات لەوێ گۆشەگیری رەها زاڵ بکات.

ئەمینئۆغڵو وتی، “سیستمی زیندانی ژیلەت لە ئەوروپا، لە ئەمریکا لەسەر تورکیا، لە سەر زیندانییە سیاسیەکان جێبەجێ دەکرێت. بێگوان لە ساڵی ٢٠٠٠ بەدواوە کردەوەی گۆشەگیری بەردەوامە. ناوەکان بەردەوام دەگۆڕدرێن، بەڵام سیاسەتی بنچینەیی هەمان شتە. لە جۆرەکانی ئێفدا هەندێک شت هەبوون کە شکێندرابوون. وەک مافی گفتوگۆ، هەندێک دەستکەوت هەبوون. ئیتر کەوتوونەتە جۆرە مامەڵەیەک کە ئەو مافەشیان بە تەواوەتی نەهێشتووە.

٢٥ زیندان لە سەر شێوە و مۆدێلی نوێن

لە تورکیا لەئێستا نزیکەی ٢٥ زیندان بەم جۆرە دروستکراون. ٧یان لە جۆری ‘ی’ کە هەر یەکیان بۆ ٣٠٠ کەسە. نزیکە ١٠ زیندان لە جۆری ‘س’یە کە هەریەکیان بۆ ٥٠٠ کەسە. بە کورتی ژمارەی ئەو سزادراوانەی تیایاندا رادەگیرێن ١٠ هەزار کەسن، واتە ١٠ هەزار مرۆڤ لە ژووری یەک کەسیدا رادەگیرێن و گۆشەگیر دەکرێن”.

بۆ بڕینەوە و لەناوبردنی رۆحی شۆڕشگێڕیی

ئەمینئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەت بیرۆکەی ‘ئێمە مرۆڤەکان بە شێوەی جەستەیی لە ژوورە تاکەکەسیەکاندا رادەگرین و هزری ئەوان دەگۆڕین’ دەجوڵێتەوە، ئەمە لە تورکیا بۆ بڕینەوە و لەناوبردنی رۆحی شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکانە و وتی، “ئەمە لە هەمان کاتدا دانپێدانانە بەوەی زیندانەکانی جۆری ئێف سەرکەوتوو نەبوون و ناچار بوون پەنا بۆ ستسمێکی نوێ ببەن. ئەمە لە هەمان کاتدا گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لە تورکیا هێشتاش نەریتی چەپ، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕیی کۆتایی پێنەهاتووە، لە زیندانەکان ناتوانن کۆتایی پێبهێنن”.

هاوبەشی :