شەهیدانی راگەیاندنی یەژاستار کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا بەبیرهێنرانەوە

265
0
هاوبەشی :

کادرە پێشەنگەکانی ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار و ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا یادیان بەرزڕاگیرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی کادرە پێشەنگەکانی راگەیاندنی هەپەگە و یەژاستار راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە، کە بەم جۆرەیە:

“جەنگاوەرانی گیانبازی نەریتی راگەیاندنی ئازاد، کادرە پێشەنگەکانی ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە و ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە ١٢ و ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێڕسەکانی دوژمندا شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا لە مەزڵوم دۆغانەوە تا غوربەتلی ئەرسۆز، لە خەلیل داغەوە تا ئارژین ئامەد، هندستان پەنابەر، عەلی کانیرۆژ، ئامارا رۆناهی، ژیان ئامارگی و شارستان ئاسمینەکان بوونە نوێنەری ئەم سەردەمەی نەریتی راگەیاندنی ئازاد لە سەر هێڵی ئازادیی. لەپێناو ئەوەی ئەو تێکۆشانەی لەسەر هێڵی گیانبازی لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت و شەهیدە ئازیزەکانمان بە گەلەکەمان و رای گشتیمان رابگەیەنن، سەرباری نەبوونی دەرفەت و توانای بەردەست و دژواری و زەحمەتی، بەڵام بە خواستێکی گەورە و رەنجێکی بەرزەوە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاند. هاوڕێیانی بژاردەمان کە خۆیشیان جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆیی بوون، بوونە دەنگی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و لەوپێناوەدا تێکۆشان، بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا بوونە دەنگدانەوە و زایەڵەی نەریتی راگەیاندنی ئازادمان لە چیا. سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێیانمان دەکەن.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

١- ناسناو: کۆچەرین رۆژین

ناو و پاشناو:لەیلا تورگوت

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک- باوک: شیرین – محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

٢- ناسناو: ئاڤرین مەعسوم

ناو و پاشناو: بێریڤان مستەفا

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: فەتحیە- رەجەب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

٣- ناسناو: ئاخین عامودێ

ناو و پاشناو: دڵسۆز حەبیب

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

ناوی دایک- باوک: نەورۆز – کاموران

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

٤- ناسناو: رۆزا رێناس ئامەد

ناو و پاشناو: سونگول تارنجی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: رەحیمە- شێخموس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هاوبەشی :