لە مانگی ئایاریدا ٤٠ ژن بەدەستی پیاوان لە تورکیادا کوژراون

262
0
هاوبەشی :

لە دواین ئاماری “پلاتفۆڕمی فیمیساید ڕادەگرین”، لە مانگی ئایاریدا ٤٠ ژن بەدەستی پیاوان لە تورکیادا کوژراون و ٢٢ی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.

دوێنێ پلاتفۆڕمی فیمیساید ڕادەگرین- کەجەدەپە بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئایاردا ٤٠ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون، لەو ژمارەیەش حەوت ژن لەبەر ئەوە کوژراون کە خواستی هەڵبژاردن و بڕیاردانیان هەبووە لەسەر ژیانی خۆیان، هاوکات ٢٢ ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانیان هاتووە.

ڕاپۆرتەکە وردەکاری پەیوەندی نێوان ژنە کوژراوەکان و پیاوە بکوژەکانی ئاشکرا کردووە، کە ١٢یان هاوسەربوون، هەشتیان کەسێکی ناسراویان بووە، حەوتیان هاوڕێیان بوون، سێ ژن لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە کوژراون، سێی دیکەش بەدەستی کوڕەکانیان و دوانیشیان بەدەستی برا و دووی دیکەش بەدەستی خزمیان، دەردەکەوێت ٪٣٠ی ئەو ژنە کوژراوانە قوربانی دەستی هاوسەرەکانیانن.

 

هاوبەشی :