بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی سەركوت و سێدارەی ڕژێمی ئێران، تێكۆشانی هاوبەشی گەلان پێویستە

257
0
هاوبەشی :

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، لە شڕۆڤەیەکی سیاسیدا بە ئاماژەدان بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها پەلهاویشتنی ڕژیمە فاشیستی و دژەژنەکان لە ناوچەکە تەئکیدی لەسەر ستراتیژیی تێکۆشانی هاوبەشی گەلان بۆ بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم و دیکتاتۆری کردۆتەوە.

لە شڕۆڤەی سیاسیی پژاکدا کە ئەمڕۆ لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی ئەو حزبە بڵاو کراوەتەوە، پەرەسەندنی لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران وەک تاکە ڕێگەچارەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی چین و توێژەکان هەڵسەنگێندراوە و لەو سۆنگەیەوە دەستنیشان کراوە کە دەبێ کەمپەینەکان لەدژی سێدارە بەهێزتر و بەرفراوانتر بکرێت.

پژاک لە بەشێکی دیکەی شڕۆڤەکەیدا هۆشداریی داوە کە بەهێزبوونی فاشیزم لە تورکیا و ئێران پەرە بە شەڕ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەوقاز دەدات و هاوکات جەختی کردۆتەوە کە تێکۆسانی ئازادی بە بەخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی گەیشتووەتە لووتکە.

پژاک ڕایگەیاندووە: “ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئازادی گەلان و ژنانە. پێویستە پشتگیریی ڕۆشنبیران، گەلان و ئازادیخوازانی ئێران لە ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بێت.”

هاوبەشی :