سوپای عێراق لە هەوڵدایە سەرچاوەی ئاوی کەمپی مەخمور بگرێت

248
0
هاوبەشی :

خەڵکی مەخمور لە ۱۰هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی خۆیانادان، دژی گەمارۆدانی کامپەکەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە. هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن دەست بەسەر سەرچاوەی ئاوی کەمپەکەدا بگرن و ئاوی کەمپەکە ببڕن.

خەڵکی کەمپەکە ماوەی ١٠ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ لە بەرخوداندان، ماوەی ١٠ ڕۆژە سەربازە عێراقییەکان پێداگرن و هەموو ڕۆژێک هەوڵ دەدەن کەمپەکە بە تەلبەندکردن گەمارۆ بدەن. سەرەڕای هەموو کۆبوونەوەکان، کە عێراق بەڵێنی داوە کامپەکە تەلبەند نەکات، بەڵام ڕۆژ لە دوای پێداگرییان بۆ تەلبەندکردن و گەمارۆدانی کامپەکە زیاتر دەبێت.

سەربازە عێراقییەکان بە تایبەتیی دەیانەوێت ئاوی کەمپەکە ببڕن، بۆ ئەوەش دوێنێ هەوڵیان دا دەوروبەری بیری ئاوی کەمپەکە بگرن و دەستی بەسەردا بگرن. جارێکی دیکە دانیشتوانی کەمپەکە لەبەرامبەر ئەو هەوڵەدا وەستانەوە و ڕێگرییان لەوە کرد ئاوەکەیان ببڕدرێت. سەربازە عێراقییەکان بە تایبەت ڕوو لە بیری ئاوی کامپەکە دەکەن و دەیانەوێت ئاوی بیرەکە بە تەواوی لەسەر خەڵکی کامپەکە ببڕن.

سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایارەوە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستە جودی (مەخمور) خەندەق هەڵبکەنێت، کامپەکە تەلبەند بکات و بورجی چاودێریی دابنێت. لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا پەنابەرانی مەخمور لە بەرامبەر ئەو هەوڵەدا وەستاونەتەوە و و بەرگریی لە خۆیان دەکەن.

هاوبەشی :