دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا
دادگای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێم بڕیاریدا، بە نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە دا، دادگای فیدراڵیی عێراق دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بریاریدا، درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی کوردستان نایاساییە.
دادگای فیراڵیی عێراق جەختیکردەوە، لەبەرئەوەی بەگوێرەی یاسای فیدراڵیی و دەستوریی عێراق، هەموو هەڵبژاردنێک ماوەی چوارساڵە و ئەوەی درێژە بکرێتەوە بە هەڵوەشاوە هەژمارد ئەکرێت.
ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی پارلمانی هەرێمی کوردستان هەر یاسایەک دوای ئەو ماوەیەی کە درێژکراوەتەوە، دەرچووبێت لە رووی یاساییەوە بە پوچەڵ دائەنرێت.