کورد جارێکیتر بە ئەردۆغانی وت، ‘نا’

265
0
هاوبەشی :

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، کە بە پێشێلکاریی پێوەرەکانی هەڵبژاردن تێپەڕی، بەپێی ئامارەکانی دەستەی هەڵبژاردن ئەردۆغان بووەتەوە بە سەرۆکی تورکیا، بەڵام کورد جارێکیتر بە ئەدرۆغانی وتەوە، نا.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، کە بە پێشێلکاریی پێوەرەکانی هەڵبژاردن تێپەڕی، بەپێی ئامارەکانی دەستەی هەڵبژاردن ئەردۆغان بووەتەوە بە سەرۆکی تورکیا، بەڵام کورد جارێکیتر بە ئەدرۆغانی وتەوە، نا.

کورد جارێکیتر بە ئەردۆغانی وت، ‘نا’

تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئاکەپە، کە کێشەی کوردی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و پێداگری لە عەقڵیەتی شەڕانگێزانە قوڵتر کردووەتەوە، لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دا دوێنی ٢٨ی ئایار جارێکیتر لە کوردستان دەنگی نەهێنا و لە بەرامبەریدا کورد دەنگیان بە کلیچدار ئۆغڵو پاڵێوراوی هاوپەیمانیی میللەت دا.

پێداگریی ئەردۆغان لە شەڕدا بووە هۆی ئەوەی کورد دەنگی پێ نەدات

لە شرنەخ و جولەمێرگ، کە هاوسنوری ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشینن لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان، بەهۆی دید و عەقڵییەتی شەڕانگێزانە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستپێکردووە، ئەردۆغان دەنگی نەهێنا. لەو دەنگدانەدا دەنگەکانی ئەردۆغان هیچ زیادیان نەکرد و لە بەرامبەردا کلیچدار ئۆغڵو لە شرنەخ ٧٦.٣٠ و لە جۆلەمێرگ سەدا ٧٢ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

کوردستان بە گۆرانکاریی وت، ‘بەڵێ’

ئامەد، کە بووەتە ناوەندی سیاسەتەکانی گوشار و سەرکوتکاریی ئاکەپە دژ بە کورد، ئەردۆغان لە سەدا ٢٣.٣٧ی دەنگەکان و کلیچدار ئۆغڵوش سەدا ٧١.٦ ی دەنگەکانی ئامەدی بە دەستهێنا.

ئەردۆغان لە مێردین-یش سەدا ٣٤ی دەنگەکانی بە دەستهێنا، کە هەمان دەنگەکانی پێشوویەتی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا ، دەنگی ئەردۆغان لە ئێلح سەدا ٣٢ بوو، بەڵام لە بەرامبەردا دەنگی کلیچدار ئۆغڵو لە مێردین سەدا ٦٥.٢٢ و لە ئێلح سەدا ٦٧.٩٠ بوو.

لە دێرسیم، کە ئاکەپە چڕترین سیاسەتی شەڕی تایبەتی تیادا بەڕێوەدەبات، ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا سەدا ١٨ی دەنگەکانی بە دەستهێنابوو و لە هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاردا ١٧.١٩ی دەنگەکانی دێرسیمی بە دەستهێنا، بەڵام کلیچدار ئۆغڵو ٨٢.٨١ی دەنگەکانی دێرسمی بەدەستهێنا.

هەروەها ئەردۆغان لەم شارانەدا دەنگەکانی زیادی نەکرد و قلیچدار ئۆغڵوی رکابەری لە ئەردەخان ٥٧.٦٨ ، لە قەرس ٥٦.٤٠ ، لە ئیدر ٦٦.٧٨ ، لە ئاگری ٦٥.٧٨، لە موش ٥٨.٣٣ ، لە وان ٦١.٥٠، لە بەدلیس سەدا ٥٠.٢١ و لە سێرت ٥٥.٤٤ دەنگەکانی بە دەستهێنا و بەوەش زۆرینەی دەنگدەرانی باکووری کوردستان بە ئەردۆغانیان وت نا و بە گۆڕانکارییان وت، بەڵێ.

هاوبەشی :