‘مرۆڤ دەتوانێت لەرێگەی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالانەوە زیانەکانی لۆزان تێپەڕێنێت’
لە دژی پەیمانی لۆزان پانێلێک سازکرا. لە پانێلەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە چارەسەری پاڕادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
لەلایەن کۆمیتەی ٢٠٢٣ی لۆزانەوە لە چوارچێوەی زنجیرە پانێلەکان کە لە مانگی نیسانەوە دەستیان پێکرابوو، لە کۆشکی رومینیە کە پەیمانی لۆزانی تێدا واژۆ کرابوو، لە ژێر ناونیشانی “لە سەرووی پەیمانی لۆزانەوە، مرۆڤ دەتوانێت چ چارەسەریەکی ئاشتیانە بۆ شەر بخاتەڕوو” پانێلێک سازکرا.
پەرلەمانتاری تیکۆنۆ کانتۆی سویسڕی د. بیپ ساڤاری پانێلەکەی بەڕێوەبرد. سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە، لە زانکۆی گرازی نەمسا پ. بیلگین ئایاتا، لە زانکۆی سلێمانی پ. پشکۆ حەمەتایەر و ئەکادیمی پ. عەباس وەلی سمیناریان پێسکەش کرد.
حەمەتایەر: کورد لە لۆزانەوە تا ئەمرۆ درێژەی بە تێکۆشان داوە
پ. پشکۆ هەمەتایەر باسی لە قۆناغی مێژوویی نزیکبوونەوەی پەیمانی لۆزان کرد و وتی، گەلی کورد لە لۆزانەوە تا ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانی ئازادی درێژەپێدا.
ئایاتا: شۆڕشی رۆژئاوا دەکرێت بۆ ناوچەکە لە ئایندەدا ببێتە مۆدێلی چارەسەری
بیلگین ئایاتا باسی لە باسی لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورک لە رێگەی پەیمانی لۆزانەوە کرد و وتی، کۆدی ئەو دەوڵەتە نوێیەی دامەزرا لە سەر بنەمای یەک کەسایەتی دامەزرا. پ. ئایاتا باسی لە ئەنجامە دژوارەکانی پەیمانی لۆزان کرد و بەم جۆرە دووا: “ئەمرۆ لە چەقی ئەو سیستمەی لە رۆژئاوا دامەزراوە، ژنان بەشدارن. ئەو سیستمە کە بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزراوە، دەکرێت لە داهاتوودا بۆ ناوچەکە ببێتە نمونەیەکی چارەسەری”.
دیجلە: چارەسەری لە پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدایە
سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە بۆ نەهێشتنی لێکەوتە دژوارەکان و کێشەکانی ناوچەکە ئاماژەی بە پاڕادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
دیجلە لە درێژەی سمینارەکەیدا بە بەرفراوانی باسی لە پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کرد کە ئەندازیارەکەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
عەباس وەلی: چارەسەری لە دامەزراندنی سیستمی فرەناسنامەییدایە
سیاسەتمەدار و ئەکادیمی کورد عەباس وەلی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە پانێلەکەدا کرد وتی، کە سیستمی فرەناسنامە و فرە کولتوری دابمەزرێن و بۆ ئەوەش ئاماژەی بە گرنگی پاڕادیگمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.