گۆرانیەكی نوێ بۆ بەرخۆدانی مەخمور

280
0
هاوبەشی :


تێکست: کەژاڵ نوری

ئاواز و وتنی :جاسمی ساز

تەوای هۆنراوەی بەرخودانی مەخمور:

بەرخۆدانی مەخمورە، میللەت هاتۆتە مەیدان

سوپا دەوری تەنیووە، بۆ نەفزی ئەمر و فەرمان 

گەلۆ  هەرنە بەرگریی، پوچەڵ کەن نەخش و پیلان

وا داگیرکەر یەکیان گرت، سوپا هاتەوە سەرمان

ــــــــــــــــــــــــ

لە خاکی خۆمدا تەلبەن، دیرۆک پڕ لە کۆ کوژیی

ماکم رووبەرووی نەمان ، ژیان پڕ جەور و دژیی

گەلم نەوەی زاگرۆسە و، لە سەر ئەم خاکە ئەژیی

لە ئاریاوە تا ئەمڕۆ، هەر بە بەرخۆدان تژیی

ــــــــــــــــــ

بەرخۆدانی مەخمورە، زارۆک دەستیان دایە سەنگ

دایکانی ئاشتی هاتوون، هوتاڤ دەدەن بە یەک دەنگ

فەرمانە فەرمان دیسان، درایەوە لە تەپڵی جەنگ

دوژمن دیسان یەکیان گرت، بۆ دروستکردنی ئاستەنگ

ــــــــــــــــــــــــــ

تا دوژمنم وەک زەروو، لە سەر خوێنی من بژیی

لە خاکم گیرکا چنگ و، رووگەی ناحەز و درژیی

چەندیش بەهێز و دڕ بێ و، دروست کا جەنگ و گرژیی

من خاکی خۆم چۆڵ ناکەم ، رائەپەڕم لە دژیی

ــــــــــــــــــــــــــــ

بەرخۆدانی مەخمورە، گەل دەبێ خاوەنداربێ

دەبێ هەر یەکگرتوو بین، هەتا دوژمن وا هار بێ

بەرگریمان رەوایە، تا بوونمان بەهاداربێ

دەست لە ناو دەستی یەک کەن، با وڵات پایەداربێ

24-5-2023

هۆڵەندا

هاوبەشی :